کاتێ ساڵی (2003)، ڕژێمی (بەعس)
ڕوخا، دەسەڵاتە سەرکووتکەرەکەی دەوڵەتی داگیرکەری (عێراق) نەما، ئا لە ئەو
کاتانەدا، سەرکردەکانی (بەرەی کوردستانیی) بە گشتیی، هەردوو سەرکردەی پارتە
زلهێزەکەی نێو بەرە (کاکە) و (مامە) بە تایبەتیی، لەبری ئەوەی، بە سەرپەرشتیی
هێزەکانی هاوپەیمانان، یا دەزگە تایبەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕیفراندۆمێکی
فەرمیی، لە باشووری (کوردستان) سازکەن، لە گەل بپرسن، چ جۆرە مافێکیان دەوێ، تا لە
کەشێکی ئازاد‌دا، بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا، مافی چارەنووسی کورد دیاریکەن، هەوڵ
بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی (کوردستان) بدەن، یا داوای کۆنفیراڵیی بکەن، ئەم
گەلە داماوە ئەنفالکراو و کیمیابارانکراوە، بۆ تاهەتایە، لەدەس دەوڵەتی داگیرکەری
(عێراق) ڕزگارکەن!
کەچی بەپەلە، شاری (بەغدا)یان
گڕداوە، داوای پۆست و پارەیان کردووە، داوای سەربەخۆیی تەواوی خاکی (کوردستان) و
سەربەستیی گەلی کوردیان نەکردووە. بەڵکوو درووشمی (عێراقی نوێ) و (عێراقی ئاشتیی و
هیوا)یان بەرزکردووەتەوە. واتە کورد بە دەسی خۆی، جارێکی دیکە، ژیڕدەسیی و
کۆیلەیی، گەلی سەردەسی عەرەبی هەڵبژاردووەتەوە!
* * *
ڕۆژی (4. 12. 2004)، هه‌شته‌مین
فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی (گه‌لاوێژ) دەسیپێکرد. منیش بانگێشتکرابووم و لە (سوید)
هاتمەوە. ڕۆژی (10. 12)، خوالێخۆشبوو مام (جه‌لال)، هه‌موو به‌شدارانی فیستیڤاڵه‌که‌ی،
بۆ نانی نیوه‌ڕۆ بانگهێشتکرد. ئه‌وه‌بوو، هه‌موومان به‌ره‌و هاوینه‌هه‌واری
(دووکان) به‌ڕێکه‌وتین.
سه‌ره‌تا له هۆڵی ڕه‌وانشاد (عه‌لی
عسکه‌ری) کۆبووینه‌وه. نزیکه‌ی (200) که‌س ده‌بووین. (مام) کۆڕێکی گرت، سه‌باره‌ت
به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی (عێراق)، گه‌لێ قسه‌ی بۆ کردین، کۆڕه‌که‌ش کاک (مه‌لابه‌ختیار)
و دوکتۆر (ره‌ووف عوسمان) بهڕێوهیاندهبرد. پاشان نۆره‌ی پرسیار هات.
من هه‌ستام و گوتم: به‌ڕێزتان شاره‌زای
یاسان و باشیش ده‌زانن، سیسته‌می فیدراڵيی چییه. ئایا هیچ گه‌ره‌نتییه‌ک هه‌یه،
ئه‌م سیسته‌مه تا سه‌ر بمێنێ و ڕه‌ت نه‌کرێته‌وه؟!
گوتی: نه‌خیر.
گوتم: که‌واته، ئێسته (عێراق)
هێزی له‌به‌ربڕاوه، ده‌سه‌ڵات و سوپاکه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئێمه چیمان له
(عێراق) داوه، بۆچی ده‌بێ، هه‌وڵی زیندووکردنه‌وه‌ی بده‌ین؟ بۆ خه‌ریکی وڵاتی
خۆمان نه‌بین و به ته‌واویی ئاوه‌دانی نه‌که‌ینه‌وه؟!
(مام) گوتی: تۆ غه‌درمان لێ ده‌که‌ی. ئێمه تا ئێسته‌ش به‌شێکین له (عێراق). ئه‌و
(عێراق)هی (سه‌ددام حوسێن) نه‌ماوه، ئێسته کورد خۆی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌کا.
ئیدی به ئه‌و شێوه‌یه، زۆری له‌سه‌ر ڕۆی و منیش قسه‌ی دیکه‌م نه‌کرد. به‌ڵام سه‌یر
ئه‌وه‌بوو، شه‌وێ تێلیفیزیۆنی (کوردسات)، هه‌موو کۆره‌که‌ی پیشاندا، که‌چی ته‌نیا
هه‌ر، قسه‌کانی منیان لێ قرتاندبوو! *
ئەوەبوو، نەک هەر هەوڵیان نەدا،
داوای مافە سەرەکییەکانی کورد بکەن، بەڵکوو ئێستەش وا خەریکە، واز لە ئەو
فیدراڵییە لاوازەش دەهێنن و داوای مافی ناناوەندێتیی دەکەن، لە کاتێکدا (عێراق)،
خۆی لە خۆیدا هیچ نییە!
* * *
خوالێخۆشبوو (شێرکۆ بێکەس)ی هۆنەر، سەبارەت بە بیرۆکەی نەزۆکی (عێراقچێتی) و
لەدەسدانی ئەو هەلە زێڕینە مێژووییە، بە پۆستەرە هۆنراووەیەک گوتوویەتی:
من خۆم بووم، خۆم
سێدارە هەڵوەشاوەکەم
سەرلەنوێ درووستکردەوە و
بە شانی خۆم هێنامەوە
بەردەم بەغدا!
* * *
من خۆم بووم، خۆم
ماری سڕبووی ئەم (عێراق)ەم
سەرلەنوێ گەرمکردەوە
تا پێوەم با!!!
2020. 5. 3
* کاتی خۆی یەکەمین جار، ئەم باسەم
لە پەرتووکی شێرکۆ بێکەس یاد و بیرەوەریی، ساڵی 2013، لاپەڕە 185 بڵاوکردەوە.
پاشان دووەمین جار، ڕۆژانی (5. ــــ 10. 10. 2017)، بە ئەڵقە لە ئەکاونت و پەیجی
تایبەتیی خۆم و سێیەمین جاریش، بەبۆنەی کۆچی‌دوایی (مام جەلال)ەوه، بە ناونیشانی:
(چەن یاد و بیرەوەرییەک لەگەڵ مام جەلال – دا)، بە (6) ئەڵقە، لە ڕۆژنامەی
کوردستانی نوێ، ژمارە 7391 -7397، ڕۆژانی 16-23. 10. 2017 بڵاوکردەوە.
تێبینی
وێنەی یەکەم: ڕۆژی (10. 12. 2004)، لە (دووکان) گیراوە
وێنەی دووەم: ڕۆژی (1. 10. 1991)،
لە (لەندەن) گیراوە، کاتێ دوای راپەڕینەکە، بۆ یەکەمین جار، دوای (10) ساڵ دوورە
وڵاتی، پێکەوە بەرەو نیشتمان دەگەڕاینەوە!