یەک نیشتمان و دوو دەسەڵات

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2023-07-01   

گەر پارە و دەسەڵات، بەدەس کەسانی نەزان و بێ هۆشوگۆشەوە بێ، نەک هەر کەڵکی لێ وەرناگرن، بەڵکوو زیانیشی لێ دەکەن، ماڵی خۆیان و گەلەکەشیان وێراندەکەن!

ئاخر گەر سەرکردایەتی (پارتیی) و (یەکێتیی)، بە ڕاستی دڵسۆزی کورد بوونایە، ئاییندەی ئەم گەل و هەرێمەیان، لا گرنگ بووایە، هەڵبەتە هەر لە سەرەتاوە، دوو هێزی پێشمەرگەی وەک هێزەکانی (70) و (80)یان درووست نەدەکرد، بەڵکوو بۆ پاراستنی گەل و خاکی هەرێمی (کوردستان)، یەک هێزی یەکگرتووی بەهێزیان دادەمەزراند،  کەچی ئەوا ماوەی پتر لە (10) ساڵ دەبێ، تازە بیریانکەوتووەتەوە، ئەو دوو هێزە مشخۆرە یەکخەن!

چونکە ئەو دوو هێزە، بۆ ئەوە دانەمەزراون، ڕۆژێ لە ڕۆژان، شەڕی هیچ دەوڵەتێکی داگیرکەری (کوردستان) بکەن و  نەشیانکردووە، بەڵکوو بۆ دژایەتی یەکدی دایانمەزراندووە و فرمانیان لە شالیارگەی پێشمەرگەوە وەرنەگرتووە، بەڵکوو لە سەرکردایەتی پارتەکانی خۆیانەوە وەریانگرتووە، تا لە جەنگێکی چەپەڵی نێوخۆیی کوردکوژییدا بەکاریانبێنن و ڕۆڵەکانی گەل، بە خۆڕایی بەکوشتبدەن!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئیلهام ئەحمەد پۆستی خۆی لە حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکات 
مەزڵوم عەبدی: دوای پرۆسەی ئاشتی تورکیا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕاگرتووە و بۆیە پشتیوانی دەکەین
دادگای فیدراڵیی عێراق یاسایەکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە تاوانە سیاسییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە
بارەگای بارزانی: جێگەی داخە دیداری مێری بە شایستەیی میوانەكانی بانگهێشت نەکردووە
وەزیری ناوخۆی هەرێم: مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر لە تیرۆر قورسترە و هەڕەشەکانی داعشیش پەرەی سەندووە
مەترسییەکانی سەر پشکی هەرێم، فراکسیۆنە کوردییەکانی لە پەرلەمانی عێراق یەکخست
سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی دەخاتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
دەرکەوتنی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی تورکیا بە ملپێچی ئامەدسپۆرەوە لە فێستیڤاڵی دیاربەکر دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی: راگیراوانی لالەزار لە زیندانی تاکەکەسیدا ئەشکەنجە دراون تاوەکو بەزۆر پەڕاو واژۆ بکەن
قوباد تاڵەبانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە کێشەی هەیە لەگەڵ مەسرور بارزانی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×