ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی بۆرییه نه‌وتییه‌كانی عێراق ده‌ستگیركرا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای دانپێدانه‌كان به بونی قاچاخچێتی نه‌وت له جورف سه‌خر.
ئاوێنه: ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاوه بڵاویكرده‌وه، عەلی عەبدولکەریم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی بۆرییە نەوتییەکان، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی بەردەم دادگا سەبارەت بە بونی پرۆسەی قاچاخچێتی لە جورف ئەلنەسر، دەستگیرکراوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، عه‌لی زەیدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاریدا زیادەڕۆییەکانی سەر هێڵی گواستنەوەی نەوت رەوانەی دادگا بکرێت بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران.