دهستهی داكۆكیكردن له موڵك و سروشتی سلێمانی رایدهگهیهنێت، ماوهی چهند مانگێكه نوسینگهی قوباد تاڵهبانی و خودی خۆیشی تهنگییان بهو رێكخراوه ههڵچنیوه كه كارگهی كولتوری له كارگهی جگهرهكهی سلێمانی دامهزراوه تا گرێبهستهكهی لهگهڵ وهزارهتی رۆشنبیری ههڵبوهشێنێتهوهو خۆیان گرێبهستێكی 49 ساڵه بهناوی رێكخراوی فاوندهیشنهوه لهگهڵ وهزارهتهكه بكهن. دهستهكه داوا له نوسینگهی قوباد تاڵهبانی دهكات دهست له كارگهی جگهرهكه ههڵبگرن.
ئاوێنه: دهستهی داكۆكیكردن له موڵك و سروشتی سلێمانی، ئهمڕۆ چوارشهممه له راگهیهندراوێكدا لهژێر ناونیشانی "دەست لە موڵکی کارگەی جگەرەی سلێمانی (کارگەی کولتووری) هەڵگرن!" رایگهیاندوه "کارگەی جگەرەی جارانی سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە وەزارەتی پیشەسازی سەندراوەتەوەو خراوەتە سەر وەزارەتی رۆشنبیری و بەگوێرەی گرێبەستێکی پازدە ساڵی کە لەگەڵ رێکخراوی (کولتوور و گەشەپێدانی بەردەوام) واژۆ کراوە و ڕێکخراوەکە کارگەی کولتورییان تێدا دامەزراندوە."
وتوشیهتی "پاش بەداواداچونی دەستەکەمان؛ دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی، بۆمان دەرکەوت کە ماوەی چەند مانگێکە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و خودی خۆشی تەنگیان بەو رێکخراوە هەڵچنیوە و دەیانەوێت رێکخراوەکە گرێبەستەکە کە هێشتا چەند ساڵێکی ماوە کۆتایی بێت لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری هەڵبوەشێنێتەوە و خۆیان بە مساتە گرێبەستێکی ٤٩ ساڵە بەناوی رێکخراوی (فاوەندیشن)ەوە لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیریدا واژۆ بکەن."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "بە گومان و نیگەرانییەوە دەڕوانینە ئەم هەنگاوەی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران و مەترسی ئەوەمان هەیە بە هەمان شێوەی موڵکەکانی تری پارێزراوی ژینگەیی و فەرمانگەکان و قوتابخانەکان، ئەم موڵەکەش کە ٢٥ دۆنمە بە هەمان چارەنوس بگات."
ههروهها وتوشیهتی "دەستەکەمان نیگەرانە بەرامبەر پێدانی موڵکێکی وەزارەتی رۆشنبیری کە دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێمە بە رێکخراوێکی ناحکومی کە کەسایەتییەکی حیزبی و حکومی لە پشتەوەیە، ئەمەش لە روانگەی ئەوەوە کە کەسەکان دەڕۆن و دەگؤڕدڕێن، بەلآم حکومەت و دەزگاکانی دەمێننەوە. جگە لەوەش پێمان سەیرە چۆن کەسێکی سیاسی وەک قوباد تاڵەبانی و نووسینگەکەی رێگا بە خۆیان دەدەن بۆ ماوەی ٤٩ ساڵ فەرمانگەیەکی حکومەت بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان؟"
دهستهكه ئاماژهی بهوهشداوه "ئێمە لە کاتێکدا وەکو دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی ئەم هەنگاوە بە پێشێلکردنی ئەو بانگەشانە دەزانین کە بۆ شاری سلێمانی وەکو "پایتەختی رۆشنبیری" دەکرێن کە بە درێژایی چەندین ساڵە بە دەست نەبوونی شانۆ و سینەما و گەلەری و ناوەندی کولتوورییەوە دەناڵێنێت لە هەمان کاتدا داوا لە هاوڵاتیان، رۆشنبیران و هونەرمەندان دەکەین کە ئەم کارە رەتبکەنەوە و رێگا نەدەن ئەم گرێبەستە ٤٩ ساڵییە واژۆ بکرێت و دەست بەسەر موڵکی کارگەی جگەرەی جارانی سلێمانیدا بگیرێت."
دهقی راگهیهندراوهكه:
دەست لە موڵکی کارگەی جگەرەی سلێمانی (کارگەی کولتووری) هەڵگرن!
هاوڵاتیانی خۆشەویست .. خەمخۆرانی موڵک و سروشتی سلێمانی:
کارگەی جگەرەی جارانی سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە وەزارەتی پیشەسازی سەندراوەتەوەو خراوەتە سەر وەزارەتی رۆشنبیری و بەگوێرەی گرێبەستێکی پازدە ساڵی کە لەگەڵ رێکخراوی (کولتوور و گەشەپێدانی بەردەوام) واژۆ کراوە و ڕێکخراوەکە کارگەی کولتورییان تێدا دامەزراندوە، بەڵام پاش بەداواداچونی دەستەکەمان؛ دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی، بۆمان دەرکەوت کە ماوەی چەند مانگێکە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و خودی خۆشی تەنگیان بەو رێکخراوە هەڵچنیوە و دەیانەوێت رێکخراوەکە گرێبەستەکە کە هێشتا چەند ساڵێکی ماوە کۆتایی بێت لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری هەڵبوەشێنێتەوە و خۆیان بە مساتە گرێبەستێکی ٤٩ ساڵە بەناوی رێکخراوی (فاوەندیشن)ەوە لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیریدا واژۆ بکەن.
بەدرێژایی چەند ساڵی رابردو کارگەی کولتوری چەندین ناوەندی رۆشنبیریی جۆراوجۆری گرتۆتە خۆی و سیمایەکی مەدەنی و گەنجانەی بەخشیوە بە شارەکە. لە ئێستاشدا زیاتر لە ٥٠ پرۆژە لە کارگەی کولتووری بە بەشداری سەدان هونەرمەندی بەئەزموون و گەنج زۆربەیان خۆبەخشانە لە بوارە جیاجیاکانی کولتووردا سەرقاڵی چالاکین و چەندان رایەڵ و پەیوەندیان لەگەڵ ڕێکخراوە جیهانیەکان دروستکردووە.
لە کاتێکدا دەستەکەمان ساڵانێکە لە دۆخی بەتاڵانبردن و دەستبەسەراگرتنی موڵک و تێکدانی ژینگەی شاری سلێمانی ناڕازی و نیگەرانە و چەندین جار لەڕێی دەرکردنی بەیاننامە و هەروەها ڕیپۆرتاژی ڤیدیۆیی و پرێسکۆنفرانسەوە هاوڵاتیانی سلێمانی و داواکاری گشتی لێ ئاگادارکردۆتەوە، لەهەمان روانگەوە بە گومان و نیگەرانییەوە دەڕوانینە ئەم هەنگاوەی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران و مەترسی ئەوەمان هەیە بە هەمان شێوەی موڵکەکانی تری پارێزراوی ژینگەیی و فەرمانگەکان و قوتابخانەکان، ئەم موڵەکەش کە ٢٥ دۆنمە بە هەمان چارەنووس بگات.
لەلایەکی ترەوە دەستەکەمان نیگەرانە بەرامبەر پێدانی موڵکێکی وەزارەتی رۆشنبیری کە دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێمە بە رێکخراوێکی ناحکومی کە کەسایەتییەکی حیزبی و حکومی لە پشتەوەیە، ئەمەش لە روانگەی ئەوەوە کە کەسەکان دەڕۆن و دەگؤڕدڕێن، بەلآم حکومەت و دەزگاکانی دەمێننەوە. جگە لەوەش پێمان سەیرە چۆن کەسێکی سیاسی وەک قوباد تاڵەبانی و نووسینگەکەی رێگا بە خۆیان دەدەن بۆ ماوەی ٤٩ ساڵ فەرمانگەیەکی حکومەت بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان؟
ئێمە لە کاتێکدا وەکو دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی ئەم هەنگاوە بە پێشێلکردنی ئەو بانگەشانە دەزانین کە بۆ شاری سلێمانی وەکو "پایتەختی رۆشنبیری" دەکرێن کە بە درێژایی چەندین ساڵە بە دەست نەبوونی شانۆ و سینەما و گەلەری و ناوەندی کولتوورییەوە دەناڵێنێت لە هەمان کاتدا داوا لە هاوڵاتیان، رۆشنبیران و هونەرمەندان دەکەین کە ئەم کارە رەتبکەنەوە و رێگا نەدەن ئەم گرێبەستە ٤٩ ساڵییە واژۆ بکرێت و دەست بەسەر موڵکی کارگەی جگەرەی جارانی سلێمانیدا بگیرێت.
دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی
١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢