نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر: سبه‌ی له‌ هه‌ریر، باسرمه‌ و بالیسان نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
  2026-11-18     

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌، نه‌وتی سپی له‌ قه‌زای هه‌ریر و هه‌ردو ناحیه‌ی باسرمه‌ و ناحیه‌ی بالیسان دابه‌ش ده‌كرێت.

ئاوێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئاگاداری هاوڵاتیانی قەزای هەریر و ناحیەی باسرمە و ناحیەی بالیسان دەکەینەوە ئەوانەی کە کارتی ئەلیکترۆنی سوتەمەنیان لەم بریکارانەی خوارەوەیە دەتوانن سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٦/١١/١٩ بڕی (١٠٠) لتر نەوتی سپی لەم بەنزینخانانەی خوارەوە وەربگرن بە نرخی (٣٢٠٠٠) دینار:

١- بەنزینخانەی ڕەزگە

٢- بەنزینخانەی سورسورە

٣- بەنزینخانەی ڤانێس

٤- بەنزینخانەی سەربار

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ وتوشیه‌تی، پێویستە هاوڵاتی کارتی ئەلیکترۆنی سوتەمەنی لەگەڵ خۆی ببات بۆ بەنزینخانە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×