هاوپهیمانیی هێزه سیاسییهكانی كوردستانی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ ناڕهزایهتی و خۆپیشاندانهكانی شارۆچكهی ئاودانان له پارێزگای ئیلام دهردهبڕێت و رایدهگهیهنێت، ئهو ناڕهزایهتییانه ئهڵقەیەکن لە زنجیرەی خەبات و ڕابونی نەتەوەیی کوردستان و داواش له خەڵکی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا، پاڵپشتیی و هاودەنگیی خۆیان بۆ دانیشتوانی ئاودانان دەرببڕن.
ئاوێنه: هاوپهیمانیی هێزه سیاسییهكانی كوردستانی ئێران، ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتی "دوێنێ سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٦ (١٧ی نۆڤامبری ٢٠٢٦) خەڵکی تێکۆشەری ئاودانان، دژی سیستەم و کاربەدەستانی گەندەڵ و بۆ ڕەتکردنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاتنە سەر شەقامەکان و بە دروشمەکانیان جارێکی دیکە دەسەڵات و شەرعییەتی ئەو ڕژێمە داگیرکەرەیان ڕەتکردەوە."
خۆپیشاندانهكانی دوێنێی ئاودانان دوای کارەساتی وەرگەڕانی پاسێک لە ئاودانان سەریهەڵدا کە لەبەر خراپیی ڕێگاوبان و نەبونی خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی پێویست؛ بو بەهۆی گیانلەدەستدانی ۱۳ ئەندازیار و کرێکاری پیشەسازیی نەوت و برینداربونی ١٧ کەسی دیکە.
هاوپهیمانیی هێزه سیاسییهكانی كوردستانی ئێران وتویهتی "ئەم ڕوداوە کارەساتبارە جارێکی دیکە نەبونی فریاگوزاریی، ستانداردنەبونی ڕێگاکانی هاتوچۆ و نابەرپرسایەتیی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی کردەوە بە پرسێکی جێی سەرنج و شەپۆلێکی توڕەیی و ناڕەزایەتیی لەنێو خەڵکی ئاوداناندا وروژاند. لەگەڵ ئەوەشدا، ناڕەزایەتییەکانی دوێنێی ئاودانان تەنها لە داواکاریی لێپرسینەوە سەبارەت بەم کارەساتەدا قەتیس نەمایەوە و بەخێرایی دەنگ و ڕەنگیی سیاسی و دژەحکومەتیی بەخۆوە گرت."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە تەنها کاردانەوە بەرانبەر بەو روداوە کارەساتبارەو نەبونی خزمەتگوزاریی ڕێگاوبان نەبو؛ بەڵکو ئهڵقەیەکە لە زنجیرەی خەبات و ڕابونی نەتەوەیی کوردستان و دەمارەکانی بۆ کۆمەڵێک پرس و قەیرانی کەڵەکەبوی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوریی و ئاسایشیی دەگەڕێتەوە. هەروەها دیمەنێکی دیکە پێشەنگایەتیی کوردستان لە ڕەتکردنەوە و خەبات دژی دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی و نادادپەروەریی پێشان دەدا."
ئهوهشی خستۆتهڕو "خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دوێنێی دانیشتوانی ئاودانان، وەک هەمیشە لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە بە پەلامار و گرتن و لێدان و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و پچڕاندنی هێڵەکانی ئەنتەرنێت، هەوڵی سەرکوت و دامرکاندنەوەی درا. ئامرازیەلێ کە نە رێژیمی لە قەیرانەکان رزگار کردوە و نە خەڵکی کوردستانی بەچۆکدا هێناوە."
جهختیشی كردۆتهوه " کوردستانییان بە پانتایی نیشتمان ئەو راستییەیان ئەزمون کردوە کە تاران سەرچاوەی هەمو قەیرانەکان و تێکڕای ئەو هەڕەشانەیە کە لە سەر ژیان و ئاسایشیانە. هاوکات لەوەش تێگەیشتون کە لە چوارچێوەی ئەم رێژیم و دەسەڵاتهدا، هیچ ئاسۆیەکی ڕون بۆ چاکسازیی و کۆتاییهاتن بە مەینەتەکان بەدیی ناکرێت. هەر بۆیە دەنگهەڵبڕین دژ بە ڕێگاوبانی سەقەت و دژ بە بەڕێوەبەرانی گەندەڵ، بەخێرایی بۆ نیشانەگرتن لە کۆی رێژیم سەرکەوت."
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، پشتیوانیی خۆیشی بۆ هاتنە سەرشەقام و دەنگهەڵبڕینی خەڵکی تازییەباری ئاودانان دەربڕیوه.
ههروهها داواشی لە خەڵکی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان كردوه بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێ، پاڵپشتیی و هاودەنگیی بۆ دانیشتوانی ئاودانان دەرببڕن و وتوشیهتی "داوا لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کۆڕ و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ و میدیاکان دەکەین، لەکاتێکدا تاران بە راگرتنی هێڵی ئینترنێت، بە تەمای خنکاندنی هاواری ڕۆڵەکانی نیشتمانەکەمانە، چاو و سەرنجیان لەسەر ئاودانان و ڕوداوەکانی بێت."
دهقی راگهیهندراوهكه:
ڕاگەیاندراوی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی ئاودانان
دوێنێ سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٦ (١٧ی نۆڤامبری ٢٠٢٦) خەڵکی تێکۆشەری ئاودانان، دژی سیستەم و کاربەدەستانی گەندەڵ و بۆ ڕەتکردنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاتنە سەر شەقامەکان و بە دروشمەکانیان جارێکی دیکە دەسەڵات و شەرعییەتی ئەو ڕژێمە داگیرکەرەیان ڕەتکردەوە.
ئەم خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییە دوای کارەساتی وەرگەڕانی پاسێک لە ئاودانان سەریهەڵدا کە لەبەر خراپیی ڕێگاوبان و نەبونی خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی پێویست؛ بو بەهۆی گیانلەدەستدانی ۱۳ ئەندازیار و کرێکاری پیشەسازیی نەوت و برینداربونی ١٧ کەسی دیکە.
ئەم ڕوداوە کارەساتبارە جارێکی دیکە نەبونی فریاگوزاریی، ستانداردنەبونی ڕێگاکانی هاتوچۆ و نابەرپرسایەتیی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی کردەوە بە پرسێکی جێی سەرنج و شەپۆلێکی توڕەیی و ناڕەزایەتیی لەنێو خەڵکی ئاوداناندا وروژاند. لەگەڵ ئەوەشدا، ناڕەزایەتییەکانی دوێنێی ئاودانان تەنها لە داواکاریی لێپرسینەوە سەبارەت بەم کارەساتەدا قەتیس نەمایەوە و بەخێرایی دەنگ و ڕەنگیی سیاسی و دژەحکومەتیی بەخۆوە گرت.
خەڵکی ئازا و چاونەترسی ئاودانان خاوەندارێتییان لە قوربانییانی ئەو کارەساتە کردو دژی دەسەڵاتی توتالیتێرو داگیرکەری کۆماری ئیسلامیی دەنگیان هەڵبڕی. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە تەنها کاردانەوە بەرانبەر بەو روداوە کارەساتبارەو نەبونی خزمەتگوزاریی ڕێگاوبان نەبو؛ بەڵکو ئاڵقەیەکە لە زنجیرەی خەبات و ڕابونی نەتەوەیی کوردستان و دەمارەکانی بۆ کۆمەڵێک پرس و قەیرانی کەڵەکەبوی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابوریی و ئاسایشیی دەگەڕێتەوە. هەروەها دیمەنێکی دیکە پێشەنگایەتیی کوردستان لە ڕەتکردنەوە و خەبات دژی دیکتاتۆری و سەرەڕۆیی و نادادپەروەریی پێشان دەدا.
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دوێنێی دانیشتوانی ئاودانان، وەک هەمیشە لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە بە پەلامار و گرتن و لێدان و بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و پچڕاندنی هێڵەکانی ئەنتەرنێت، هەوڵی سەرکوت و دامرکاندنەوەی درا. ئامرازیەلێ کە نە رێژیمی لە قەیرانەکان رزگار کردوە و نە خەڵکی کوردستانی بەچۆکدا هێناوە.
کوردستانییان بە پانتایی نیشتمان ئەو راستییەیان ئەزمون کردوە کە تاران سەرچاوەی هەمو قەیرانەکان و تێکڕای ئەو هەڕەشانەیە کە لە سەر ژیان و ئاسایشیانە. هاوکات لەوەش تێگەیشتون کە لە چوارچێوەی ئەم رێژیم و دەسەڵاتهدا، هیچ ئاسۆیەکی ڕون بۆ چاکسازیی و کۆتاییهاتن بە مەینەتەکان بەدیی ناکرێت. هەر بۆیە دەنگهەڵبڕین دژ بە ڕێگاوبانی سەقەت و دژ بە بەڕێوەبەرانی گەندەڵ، بەخێرایی بۆ نیشانەگرتن لە کۆی رێژیم سەرکەوت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، وێڕای سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانییانی کارەساتەکەی ئاودانان، پشتیوانیی خۆی لە هاتنە سەرشەقام و دەنگهەڵبڕینی خەڵکی تازییەباری ئاودانان دەردەبڕێ.
هاوپەیمانیی کوردستانی، داوا لە خەڵکی سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێ، پاڵپشتیی و هاودەنگیی بۆ دانیشتوانی ئاودانان دەرببڕن. داوا لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان و کۆڕ و کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ و میدیاکان دەکەین، لەکاتێکدا تاران بە راگرتنی هێڵی ئینترنێت، بە تەمای خنکاندنی هاواری ڕۆڵەکانی نیشتمانەکەمانە، چاو و سەرنجیان لەسەر ئاودانان و ڕوداوەکانی بێت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
٢٧خەزەڵوەری ٢٧٢٦
١٨نۆڤامبری ٢٠٢٦