هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی كابینه‌ی ده و یازده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ وتی "بەڵێ بۆ مانەوەی هەرێمی کوردستان، نەخێر بۆ مانەوەی مه‌سرور بارزانی."
ئاوێنه: هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، شه‌وی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، له ساڵی 1992ه‌وه، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرجەم هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا متمانەی زۆرینەی خەڵکی کوردستانی بەدەستهێناوە .
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئەو دەنگە دۆڕاو و نەشاز و ساختەچیانەی بازرگانی بە دەنگدەران دەکەن، بە بەئامانجگرتنی کاک مەسرور بارزانی ناتوانن پەردەپۆشی داشۆرانیان لە بەهای ئەخلاقی خۆیان و فرۆشتنی متمانەی دەنگدەرەکانیان بکەن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "پارتی دیموکراتی کوردستان شانازی بەدەستکەوتەکانی سەرجەم قۆناغەکانی حوکمرانی خۆی دەکات و لە بەرامبەر کەموکورییەکانیش لە بەرپرسیارێتی را ناکات."
به‌قسه‌ی هێمن هه‌ورامی "مەسرور بارزانی جێبەجیکاری سیاسەت و فەلسەفەی حوکمرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ چاکسازی بەردەوام و حوکمڕانی باش و پرۆژەی خزمەتگوزاری و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابوری و ریگاوبان و دامەزراوەسازی هەرێمی کوردستان و وێڕای پیلانەکان و کۆرۆنا و هەمو گوشارە ئابوری و میدیایی و سیاسی و ئەمنییەکان، تۆمارە فرە رەهەند و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کاک مەسرور بارزانی شاهیدی ئەوەن کە ئەم رەوتی حوکمڕانییەی کاک مەسرور بارزانی نەک بۆ کابینەی دەیەم بەڵکو بۆ کابینەی یازدەهەمیش بەردەوام بێت و دەبێت. کاروانی خەبات و سەرکەوتنەکانی کاک مەسرور بارزانی بەردەوامەو کەسە ساختەچی و خۆفرۆش و دەنگ فرۆشەکانیش با هەر بۆ خۆیان لە گێژاوی دۆڕاوی و دەرون روخاویی خۆیان زیاتر بگەوزێن."
له‌كاته‌كانی پێشوتری ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، بونی مه‌سرور بارزانی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، "كێشه‌یه‌كی جددییه" و ئه‌و دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌ی كه هه‌یه په‌یوه‌سته به مه‌سرور بارزانییه‌وه‌و په‌یوه‌ست نییه به كۆكردنه‌وه‌ی واژو بۆ به‌هه‌رێمبونی سلێمانی. وتیشی، به‌ڵێ بۆ مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نه‌خێر بۆ مانه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی.