عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه تێیدا گفتوگۆكراوه له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جێگۆڕكێی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له جورفر سه‌خر.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکایەتیی کۆبونەوەیەکی کرد کە ژمارەیەک لە وەزیرەکان و فەرماندە ئەمنییەکانی لەخۆگرتبو، لە میانی کۆبونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناحیەی جورف سه‌خر خرانە ڕو و گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی ئامادەکاری و ئه‌و رێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ جێگۆڕكێی یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەی کەرتەکانی بەرپرسیارێتیدا، بە جۆرێک کە سەقامگیریی دۆخی ئەمنی بهێنێتەدی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پابەندبون بە بەرزترین ئاستەکانی بەرپرسیارێتی و مامەڵەکردنی پیشەییانە و کارکردن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و موڵک و ماڵی هاوڵاتییان، هەروەها پابەندبونی تەواو بە ڕێنمایی و فەرمانە سەربازییەکانەوە، بە شێوەیەک کە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا مسۆگه‌ر بكرێت.