ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سبه‌ی ده‌ستده‌كه‌ین به پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له جورف سه‌خر.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ هه‌ینی، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ست ده‌كات به پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه‌ی كه له شارۆچكه‌ی جورف سه‌خرن، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی چوارچێوه سه‌ربازییه ره‌چاوكراوه‌كان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئەبو تاڵب سەعیدی، سه‌ركرده له گروپی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌كداره‌كانیان له جورف سه‌خر ناچنه ده‌ره‌وه، مه‌گه‌ر به‌سه‌ر جه‌سته‌یاندا بڕۆن.
به‌ڵام سه‌عد مه‌عن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، فه‌رمانی چونه ناوه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ناوچه‌ی جورف سه‌خر ده‌رچوه‌و سبه‌ی سه‌عات 6ی سه‌رله‌به‌یانی فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هیچ پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌كی تێدا نییه.
به‌رله‌وه‌ش ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری سێ به‌رپرسی باڵای ئه‌منیی عێراقه‌وه، بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی عێراق و حزبوڵا رێككه‌وتون و چاوەڕوان دەکرێت سبه‌ی هەینی هێزەکانی حکومەت بچنە ناو پێگەی سەرەکیی گروپی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا لە ناوچەی جورف سەخر، ئەوەش بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە سەرکردە سیاسییە باڵاکانی شیعە نێوەندگیرییان تێدا کردوە بۆ دورکەوتنەوە لە ڕوبەڕوبونەوە.
سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، بە ڕۆیتەرزی وت، هێزەکانی گروپی کەتیبه‌كانی حزبوڵا دەگوازرێنەوە بۆ چه‌ند ناوچەیه‌كی دیکە.