وەبیرهێنانەوە (21) پەتای ناکۆکی و دووبەرەکی

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2026-10-01   

نووسەر و مامۆستای زانکۆ

 

ئەز هەمیشە، بیر له‌ ئه‌وه‌ ده‌که‌مە‌وه‌، په‌تای شێرپه‌نجه‌ی ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی، نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی)، ڕکوکینه‌ی پارتایه‌تی قێزه‌ونی بێ کۆتایی، پتر لە (62)  دانە ساڵی ڕەبەق دەبێ، دەستیپێکردووە و تا ئەوڕۆش هەر بەردەوامە، جگە لە ماڵوێرانی و خوێنڕشتن، هیچ کەڵکێکی دیکەی بۆ کورد نەبووە. کەچی سەرانی ئەم دوو دەسەڵاتە نیشتمانوێرانکەرانە، هیچ پەندێکیان لە مێژووی، ئەو هەموو خوێڕشتن و ماڵوێرانییە وەرنەگرتووە. ته‌نانه‌ت هەوادارانی ئەم دوو باڵە گۆجە، له‌نێو گۆڕی ته‌نگوتاریشدا، واز له‌ مردووی یه‌کدی ناهێنن و نایه‌ڵن، ساتێ به‌ ئارامی بحه‌وێنه‌وه‌!

ئه‌ز پێم وایه‌، تا به‌سته‌ڵه‌کی ئه‌ستووری ڕکوکینه‌ی، نێوان دەسەڵاتدارانی ئەو دوو پارتە شەڕانگێزە گەورەیە نه‌توێته‌وه‌، به‌ری چاویان ڕۆشن نه‌بێته‌وه‌، دڵ و ده‌روونیان، له‌ ئاستی یه‌کدیدا خاوێن نه‌بێته‌وه‌، گەلی کورد لە باشووری (کوردستان)،‌ مه‌حاڵه به‌ هیچ ئاماجێکی ڕەوای ڕامیاری و مافی نەتەوەیی خۆی بگا، بەڵکوو هەرچی بکەین و بکۆشین، هه‌ر له‌ بازنه‌یه‌کی بۆشدا ده‌خولێینه‌وه‌، وه‌ک ده‌یان ساڵه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین، بێ ئه‌نجامبووه و هه‌ر بێ ئه‌نجامیش ده‌بێ،‌ گه‌ر هه‌زاران قوربانی دیکه‌ش بده‌ین!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
بۆ وەزیری پەروەردە بەڕێز ئالان حەمەسەعید: سەیری ئەم هەڵە زۆر زەقەی کتێبە تازەکەی زانستی پۆلی شەشی بنەڕەتی بکە
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئه‌مریكا سزای گوله‌بارانكردنی كه‌سێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت
وتاربێژی نوێژی هەینی نەجەف داوا لە حکومەتی عێراق دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دابەش بکات
پارێزگاری حه‌سه‌كه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات خۆیان له‌ توندوتیژی به‌دوربگرن
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات
لە گرژییەكانی شاری حەسەكەدا ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد بریندار بوون
ناڤی پیلای، ژنه‌ دادوه‌ری ئه‌فریقای باشور خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2026 بەدەستهێنا
"شەپۆلێکی باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە"
جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا: هیوادارم گوشاره‌ ئابورییه‌كانمان ببنه‌ مایه‌ی روخانی رژێمی ئێران
ئابووریناسێک هۆشداری دەدات: خەرجکردنی مووچە بە دۆلار سیستمی کاش و سەربەخۆیی نەقدی عێراق تێکدەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×