تره‌مپ: له‌ په‌یوه‌ست به‌ ئێرانه‌وه‌ تا دوای سه‌ری ساڵی نوێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین
  2026-11-19     

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا تاوه‌كو دوای سه‌ری ساڵی نوێی زایینی چاوه‌ڕی ده‌كات بزانێت چی روده‌دات له‌ په‌یوه‌ست به‌ ئێرانه‌وه‌.

ئاوێنه‌: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین، له‌باره‌ی ئێران به‌ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی راگه‌یاند "بەمزوانە ساڵێكی نوێ دەستپێدەکات و چاوه‌ڕێ ده‌بین بزانین له‌دوای 1ی 1ی 2027 چی ڕودەدات، بەڵام ئێرانییه‌كان دوژمنكارانه‌ ره‌فتاریان كرد."

لێدوانەکانی ترەمپ لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا هاتن کە تێیدا پرسیاری لێ کرا سەبارەت بە ڕاپۆرتێکی کەناڵی (سی ئێن ئێن) لەم هەفتەیەدا کە تێیدا هاتبو ئێران پلانی هەیە "بۆمبێکی پیس" لە واشنتن بتەقێنێتەوەو بۆمبه‌ پیسه‌كه،‌ تەقەمەنیی تەقلیدی بەکاردەهێنێت بۆ بڵاوکردنەوەی ماددەی تیشکدەر.

تره‌مپ له‌ مه‌ترسی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه‌مكرده‌وه‌و وتی "پێم وا نییە وا بێت" لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێویستە دانیشتوانی پایتەختی ئه‌مریكا هەست بە نیگەرانی بکەن یان نا. بەڵام وتیشی، ئاماژە هەن کە ئێران "لێکۆڵینەوە دەکات" لە بەدەستهێنانی چەکی بایۆلۆجی یان کیمیایی، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕو.

ترەمپ وتی "ئاماژە هەن کە ئێران بیر لە بەدەستهێنانی چه‌كی كیمیایی و چەکی بایۆلۆجی دەکاتەوە، چونکە ئێمە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیمان ڕاگرت. ئەتۆمی زۆر قورسترە. ئەوان بیر لە كیمیایی و... چەکی بایۆلۆجی دەکەنەوە، کە ئەمانە شتی باش نین".

به‌ڵام رۆژی سێشه‌ممه‌، ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، راپۆرته‌كه‌ی سی ئێن ئێنی به‌ "بێ بنه‌ما" وه‌سف كرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێشتا وەڵامی داواکارییەکی بۆ لێدواندان نەداوەتەوە. وتەبێژی وەزارەتەکە ڕۆژی سێشەممە ڕاپۆرتەکەی (سی ئێن ئێن) بە "بێ بنەما" وەسف کرد.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×