دایە و بابە، یا گوڵ و دڵ

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2024-08-27   

دایک لەنێو مناڵدانیدا، نۆ مانگ کۆرپەلەکەی هەڵدەگرێ.
ئەو تەمەنەی لە ژیانی مناڵەکەشدا دەمێنێتەوە، باوک هەڵیدەگرێ و هەستیشی پێ ناکا.
دایک کاتێ دڵنیادەبێ و خەو لە چاوانی دەکەوێ، کە کۆرپەکەی برسی نەبێ.
باوک مناڵەکەی فێردەکا، برسی نەبێ، بەڵام مناڵەکە هەستی پێ ناکا.
دایک کۆرپەکەی لەسەر سنگی هەڵدەگرێ.
بەڵام باوک مناڵەکەی، لەسەر پشتی هەڵدەگرێ و ناشیبینێ.
هەموو مناڵێ هەر لە مناڵییەوە، هەست بە خۆشەویستی دایک دەکا.
بەڵام کاتێ هەست بە خۆشەویستی باوک دەکا، کە خۆی بوو بە باوک.
دایک بە هیچ شێوە و نرخێ هەڵ ناسەنگێنرێ.
بەڵام ڕۆژگار باوک دووبارەناکاتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، دایک هەمیشە بە مناڵەکانی دەڵێ:
کاتێ باوکتان بۆ ماڵەوە گەڕایەوە، بە زەردەخەنەیەکی شیرین، پێشوازی لێ بکەن. چونکە جیهانی دەرەوە، جیهانێکی سەختە و پڕە لە ناخۆشی، باوکتان تێکدەشکێنێ.
لە ئەنجامدا منیش دەڵێم:
دایک و باوک دووانەیەکن، بەراوردناکرێن و لە یەکدی جیانابنەوە، سەبارەت بە مناڵەکانیان، لە ژیاندا یەک ئەرک و یەک ئامانجیان هەیە. هەردووکیشیان وەک دوو چەپکە گوڵ، دوو دڵ و گیانی گەورە و بەسۆز، وەک دوو گەوهەری شەوچراخ وان، تا لە ژیاندا بن، وەک تیشکی خۆرێکی ڕووناک و بەهێز، بۆ مناڵەکانیان دەسووتێن، ڕێی تاریکی ژیانی مناڵەکانیان ڕووناکدەکەنەوە، تا لە ژیانیشدا بن، نە هەرگیز بێزاردەبن، نە وازیش لە خۆشەویستی مناڵەکانیان دێنن.


سڵاو لە هەموو دایکان و باوکانی کورد ...

 

تێبینی: ئەم دەقەی سەرەوە لە عەرەبییەوە وەرگیراوە و ڕۆژنامەوان خاتوو (نەجاح بەدران) بڵاویکردووەتەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئیلهام ئەحمەد پۆستی خۆی لە حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکات 
دادگای فیدراڵیی عێراق یاسایەکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە تاوانە سیاسییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە
مەزڵوم عەبدی: دوای پرۆسەی ئاشتی تورکیا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕاگرتووە و بۆیە پشتیوانی دەکەین
بارەگای بارزانی: جێگەی داخە دیداری مێری بە شایستەیی میوانەكانی بانگهێشت نەکردووە
وەزیری ناوخۆی هەرێم: مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر لە تیرۆر قورسترە و هەڕەشەکانی داعشیش پەرەی سەندووە
مەترسییەکانی سەر پشکی هەرێم، فراکسیۆنە کوردییەکانی لە پەرلەمانی عێراق یەکخست
سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی دەخاتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی: راگیراوانی لالەزار لە زیندانی تاکەکەسیدا ئەشکەنجە دراون تاوەکو بەزۆر پەڕاو واژۆ بکەن
دەرکەوتنی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی تورکیا بە ملپێچی ئامەدسپۆرەوە لە فێستیڤاڵی دیاربەکر دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
قوباد تاڵەبانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە کێشەی هەیە لەگەڵ مەسرور بارزانی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×