نامرن ئەوانەی لە دڵی میللەدا دەژین

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2025-02-18   

بە یادی گیانبازان و ڕەوانشادانی هاوڕێیانی خۆشەویستم، پێشمەرگەکانی شۆڕشی (11. 9. 1961)

ئەم وێنەیە، مانگی هەشتی ساڵی (1974)، لە (چۆمان) گیراوە. کاتێ هێزەکانی پيشمەرگە، لە نێوچە جیاجیاکانی (کوردستان)ەوە، لە نێوچەکانی سەرکردایەتی شۆڕش کۆبووبوونەوە. تا لە بەرەکانی جەنگ، بەر بە شاڵاوی ئەو هێرشە گەورە دڕندانەیەی، دەوڵەتی داگیرکەری (عێراق) بگرن، کە بە هەموو چەکێکی کوشندە، لە نێوچە جیاوازەکانی سەرکردایەتی شۆڕش بڵاوبووبوونەوە.

جەنگەکە زۆر سەخت و دریژخایەن و خوێناوی بوو، پێشمەرگەیەکی زۆر ڕەوانیان شادبوو، سوپای داگیرکەری دوژمنیش، زیانێکی زۆرگەورەیان لێ کەوت، لە زۆربەی بەرەکانی جەنگی نێوچەکانی (گۆڕەز، گەرووی هۆمەر ئاغا، سەری حەسەن بەگ، سەرتیز ...) تێکشکان و پاشەکشەیانکرد. بۆیە (سەددام حوسێن) نەچاربوو، لەگەڵ شای (ئێران) ڕێکبکەوێ. بە ئەو شێوەیەش، شۆڕشەکە بە کارەساتی هەرەسی ساڵی (1975) کۆتاییهات.

پێشمەرگەکان لە ڕاستەوە: (سڵەیمانی قەساب، ئەفسەری خوالێخۆشبوو وشیاری قالە ورگە، دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز، لیوای خوالێخۆشبوو هادیە سوور، خوالێخۆشبوو عەزەی ئەحە بۆق، ڕەوانشاد جەمالی عەلی باپیر.)

پێشمەرگە دانیشتووەکان: (ئەفسەری سوپا فەرەیدوون رەشید، ئەحمەدی حەمکوڵ، ئەفسەری ڕەوانشاد ستاری سەعید خەلەف و مستەفا چاورەش.)      

تێبینی:

ئەم وێنەیەم ڕۆژی (17. 2. 2014)، واتە (11) ساڵ لەمەوبەر، لە فەیسبووکدا بڵاوکردووەتەوە. لە ئەو پێشمەرگە قارەمانانە، تەنیا هەر (5) کەسیان ماون. زۆر بە داخەوە، (5) کەسەکی دیکەیان ماڵاواییان لە ژیان کردووە ... یادیان بە خێر.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ئیلهام ئەحمەد پۆستی خۆی لە حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکات 
دادگای فیدراڵیی عێراق یاسایەکی هەرێمی کوردستان تایبەت بە تاوانە سیاسییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە
مەزڵوم عەبدی: دوای پرۆسەی ئاشتی تورکیا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ڕاگرتووە و بۆیە پشتیوانی دەکەین
بارەگای بارزانی: جێگەی داخە دیداری مێری بە شایستەیی میوانەكانی بانگهێشت نەکردووە
وەزیری ناوخۆی هەرێم: مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر لە تیرۆر قورسترە و هەڕەشەکانی داعشیش پەرەی سەندووە
مەترسییەکانی سەر پشکی هەرێم، فراکسیۆنە کوردییەکانی لە پەرلەمانی عێراق یەکخست
سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی دەخاتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە
پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی: راگیراوانی لالەزار لە زیندانی تاکەکەسیدا ئەشکەنجە دراون تاوەکو بەزۆر پەڕاو واژۆ بکەن
دەرکەوتنی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی تورکیا بە ملپێچی ئامەدسپۆرەوە لە فێستیڤاڵی دیاربەکر دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا
قوباد تاڵەبانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە کێشەی هەیە لەگەڵ مەسرور بارزانی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×