شاژنی بریتانیای گەورە (Elizabeth Alexandra
Mary)
کە بە (ئەلیزابێسی دووەم) ناسراوە. کاتێ پەتای کۆرۆنا، لە هەموو جیهاندا
بڵاوبووەوە و بە تەواویی تەشەنەیکرد، هەر زوو دەسپێشخەریکرد، بە دڵ و دەروونێکی
فراوان و ئاواڵەوە، هەموو موڵک و سامانەکەی خۆی و باووباپیرانی، پێشکەش بە گەلی (بریتانیا)
کرد، تا بەڕەنگاری ئەو پەتایە ببنەوە.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا سەرکردایەتی
هەردوو پارتە زلهێزەکەی باشوور (پارتیی) و (یەکێتیی)، لە ئەو سامانە زۆرەی، لە
دوای ڕاپەڕینەوە تا ئەوڕۆ، لە کاری بازرگانیی هەمە چەشنە، لە دەسکەوتی نەوت و گازی
ئەم گەل و نیشتمانە بێ خاوەنەدا دەسیانکەوتووە و کۆیانکردووەتەوە، گەر لە ئەم بارە
نالەبارە ئالۆز و قوورسەدا، لە ئەم ڕەوشە پڕ مەینەت و بێ کارییەدا، لە ئەم نەخۆشیی
و ناخۆشییەدا، بە تەنگ ڕۆڵەکانی گەلەکەی خۆیانەوە نەیەن، یارمەتییان نەدەن، ئیدی
کەی دەیدەن؟!
ئایا تا ئێستە، چی‌یان پێشکەش بە کۆمەڵانی
بێدەرەتانی خەڵک کردووە؟!! بۆچی لە ئەو دوو بودجە زەبەلاحەی (دەزگەی خێرخوازیی
بارزانیی) و (دەزگەی مرۆیی مام)، بە چەن ملیارێ، ماڵی چۆڵوهۆڵ و گیرفانی بەتاڵی
ڕۆڵەکانی كوردیان ئاوەدان نەکردووەتەوە؟!! بە تایبەتی، ئەوا ماوەی دوو مانگ دەبێ،
کۆمەڵانی خەڵک لە ماڵەوە دانیشتوون، نە کار هەیە و نە مووچە، ئەی ڕۆڵەکانی ئەم
گەلە بێدەرەتان و هەژارە، بەچی بژین؟!!
مەخابن، ئەو دوو پارتە، هێندەی چەن
سەرمایەدارێکی نیشتمانپەروەری دڵسۆزی کوردیان پێ ناکرێ، دەسی یارمەتیی بۆ داماوانی
گەلەکەی خۆیان درێژکەن. گەر ئێستە ڕەوانشاد (عەلی کەمال) لە ژیاندا بووایە،
کۆمەڵانی خەڵکی هەژار و نەدارا، دۆستێکی ڕاستەقینەیان دەبوو، چارەسەرێکی بۆ دەدۆزینەوە!
تەنانەت پیاوێکی فەلەی وەک ڕه‌وانشاد (کەریمی
عەلەکە)، بە تەنیا باڵ، لە کاتی یەکەمین جەنگی جیهاندا، لە ئەم دوو بنەماڵە
دەسەڵاتدارە پتر، ڕاژەی کۆمەڵانی خەڵكی هەژارانی کردووە. ئه‌م کاره باش و جوانانه‌ی
(عه‌له‌که)ش، خه‌ڵکی شاره‌که پشتاوپشت و ده‌ماوده‌م، بۆ نه‌وه‌کانی خۆیان گێڕاوه‌ته‌وه، تا وای لێهاتووه، هه‌ر
کاتێ ته‌نگانه‌یه‌کی له ئه‌و جۆره، ڕووی له شاره‌که کردبێ، کۆمەڵانی خه‌ڵك
کاره چاک و خۆبەخشهکانی (عه‌له‌که)یان، به نموونه هێناوه‌ته‌وه!
ده‌با ئێمه‌ش، له یادی فه‌له‌یه‌کی خواپه‌رستی
نیشتمانپه‌روه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که‌ماندا، له ئه‌م ڕۆژه ڕه‌ش و
ماڵوێرانییهدا، له ئه‌م گرانیی و بێ مووچه‌ییه‌دا، که‌ڵک له ئه‌زموونی به‌هه‌شتیی
(عه‌له‌که) وه‌رگرین، که له ساڵانی قاتوقڕیی یەکەمین جەنگی جیهاندا، به مه‌نجه‌ڵی
زنجیرلی گه‌وره، خواردنی درووستکردووه و به‌سه‌ر هه‌ژارانی شاره‌که‌ماندا دابه‌شیکردووه!
ئاخر خۆ نیشتمانپەروەریی و چاکەخوازیی، هەر
بە قسە و فەرمانڕەوایی نابێ، بەڵکوو بە هەڵوێست و کار دەبێ! بۆیە دەبێ،
لێپرسراوانی ئەو دوو پارت و دەسەڵاتەی هەرێم، لە ڕۆژی تەنگانەدا، فریای ڕۆڵەکانی
گەلەکەیان بکەون، ئەگینا دڵسۆزیی،
نیشتمانپەروەریی و بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی، هیچ واتایەکی پیرۆزی نامێنێ.
جیاوازییەکی گەورەش، لە نێوان دڵسۆزانی گەل و کەمتەرخەمکاراندا دەردەخا!
عەلی کەمال
کەریم عەلەکە