ڕەچەڵەکی پەیامبەران و توورک

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2024-07-26     327

شتێکی زۆر سەیر نییە، وەک چۆن هەر لە سەرەتاوە، دەسەڵاتدارانی توورک، هەموو شتێکیان شێواندووە و گۆڕیوە، ئەوا شتێکی ئاساییە، ئەوڕۆ مێژووی گەلانی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستیش بشێوێنن. چونکە هەر لە سەرەتاوە، توورکەکان نەک هەر دانیان، بە بوونی مێژووی نەتەوەکانی نێوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا نەناوە، بەڵکوو ئێستەش هەر سوورن، لەسەر ئەو درۆودەلەسانەی کردوویانە و دەیکەن. بۆیە سەبارەت بە مێژووی گەلانی نێوچەکە، دید و بۆچوونی زۆر سەیریان بڵاوکردووەتەوە، هەر ئەوەش ماوە، هەموو دار و بەردی سەر زەوی نێوچەکەش بکەن بە توورک!

ئاخر توورکەکان خۆیان، نزیکەی (700) لەمەوبەر هاتوون، لەبەرئەوە نە خەڵکی ئەم نێوچەیەن، نە هەرگیز نەتەوەیەکی ڕەسەنیش بوون، بەڵکوو ڕەچەڵەکیشیان بە تەواوی دیار نییە، چونکە لە ڕێی ئایینی ئیسلام و خوێنڕشتنەوە، دەسەڵاتی خۆیان لە نێوچەکەدا سەپاندووە و ئێستەش دەیانەوێ، مێژوویەکی ساختە و پڕ لە درۆودەلەسەی نوێ، بۆ خۆیان درووستبکەن.

جا با بزانین، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا، توورکەکان خۆیان لە ئەو بارەیەوە چ وڕێنەیەک دەکەن؟! چۆن یەکێ لە خاوەن بڕوانەی بەرزی توورک، مامۆستا لە زانکۆی (ئەستەنبوڵ)، دوکتۆر (ئیسماعیل حەقی ئەزمیرلی)، زۆر بێ شەرمانە، ڕەچەڵەکی هەردوو پەیامبەر (ئیبرایم خەلیل) و (موحەممەد مستەفا)ی، بۆ سەر ڕەگەزی توورک بردووەتەوە، بە مەرجێ (برایم) لای موسوڵمانەکان، بە باوکی پەیامبەرانی سەر زەوی دادەنرێ و پێش زایین بووە. (موحەممەد)یش دیارە کێیە و پتر لە (14) سەدە لەمەوبەر ژیاوە!

مردن و سەرشۆڕی، بۆ ئەو جاشە کوردزمانانەی، ڕاژەی نەخشە و پلانەکانی توورکی داگیرکەر دەکەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×