پێم وایە، لە ئەم سەردەمەدا، کوردانی باشوور دەبێ، لە کوردانی باکوورەوە، فێری دڵسۆزیی، ئازایەتی، گیانبازیی، دیسپلین، کوردایەتی ڕاستەقینە و خۆشەویستیی نیشتمان بن.
کوردانی باشوور دەبێ، لە ئەم پەرلەمانتارە کوردەی پەرلەمانی دەوڵەتی داگیرکەری (توورکیا)وە فیربن، زۆر ئازایانە و ڕاشکاوانە، بەرەوڕوو، پەنجە بە چاڵی چاوی زەقی دوژمنی داگیرکەری دەوڵەتی (عێراق)دا بکەن و بڵێن: ئێوە داگیرکەری ئەم (کوردستان)ەن، نەک ڕێزیان بگرن، دژی یەکدی بووەستن و جەنگی چەپەڵی نێوخۆ بەرپاکەن، پەلی لەشکری دەوڵەتە داگیرکەرەکان بگرن و خاکی نیشتمانەکەمانیان بە خۆڕایی پێشکەشکەن.
مردن و سەرشۆڕی بۆ فاشیزمی ئیسلامی، داگیرکەرانی هەر چوار بەشەکەی (کوردستان) و ناپاکانی نێوخۆی کورد.
تێبینی:
ڕۆژی (15. 7. 2019)، واتە (5) ساڵ لەمەوبەر، دژی دیاردەی ناکۆکی، دووبەرەکی و ناپاکی، ئەم چەن دێڕەم بڵاوکردووەتەوە. بەڵام نەک هەر باری نالەباری نیشتمانەکەم چاک نەبووە، بەڵکوو خراپتریش بووە. زۆر لە ئەوەش دەچێ، ڕەوشی (کوردستان) و دیاردەی گەندەڵی و گڵاوی، ناپاکی سەرانی دەسەڵاتدارانی هەرێم، ڕۆژبەڕۆژ بەرەو خراپتر بڕوا، چونکە ماوەی (60) ساڵ دەبێ (1964-2024)، جەنگی نێوخۆ و ناپاکی، لە نێوان هەردوو باڵەکەی (جەلالیی) و (مەلایی)دا بەردەوامە.