ئەم ناوانەی لە وێنەکەدا دەیبینن، بە سەدانی دیکەش هەن، ناویان نییە، بە پلەی شالیار و پۆستی بەرز خانەنشینکراون، بێ ئەوەی شایانی ئەو پلانە بن، مانگانە بڕی هەشت میلیۆن و سێ میلیۆن دینار وەردەگرن. هەروەها بێ ئەوەی خەڵک بزانێ، چ پلەیەکی خوێندنیان تەواوکردووە و چ کارە بوون، هەر لەبەرئەوەی لێپرسراوێکی گەورە، زۆر بێ ویژدانانە، ناویان تۆمارکردوون و پلەی شالیاریان پێ بەخشیون!
ئێمەش (21-22) ساڵ خوێندوومانە، تا بڕوانامەی دوکتۆرمان وەرگرتووە، پتر لە (30-40) ساڵیش، مامۆستای زانکۆ بووین، کەچی خانەنشینییەکەمان، نیو هێندەی ئەوان نابێ ... ئاخر دەسەڵاتدارانی (بەغدا)، بە خۆڕایی هاواریان لێ هەل نەستاوە، داوای ناوی موچەخۆرانی ڕاستەقینەی هەڕیم، لە میری هەرێم دەکەن.
سوپاس بۆ میری هەرێم بۆ ئەو دادپەروەری و یەکسانییەی، لە نێوان ڕۆڵەکانی گەلدا پێڕەویدەکەن ...