ناتۆرەو نازناو لەکۆمەڵی کوردەواریدا

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2024-04-11     422

چەن وشەیەک ...

بێ گومان، ئەم ناتۆرە و نازناوە سەیرانەی هەن، لەنێو هەموو شار و شارۆچکە و گوندەکانی (کوردستان)دا بڵاوبوونەتەوە. بەڵام ئەز لێرەدا، لەبەرئەوەی شارەزاییەکی تەواوم، لە نازناوەکانی نێوچەکانی دیکەی (کوردستان) نییە، تەنیا هەر باسی ئەو کەسایەتی و بنەماڵانە دەکەم، کە خەڵکی پارێزگەی (سولەیمانی) و دەوروبەرەکەین. چونکە بەدەگمەن نەبێ، کەس لە ئەو شوێنانەی دیکە ناناسم. جگە لە ئەوەی، زۆربەی ئەو کەسایەتییانەی شاری "سولەیمانی"ش، پتر بە نازناوەکانیانەوە ناسراون. هێندێ لە ئەو نازناوانەش، خەڵکەکە خۆیان هەڵیانبژاردووە و دایانناوە، وەک پیشەوەرەکان، بنەماڵەکان و نێوچەکان. هێندێکی دیکەشیان کۆمەڵانی خەڵک، نازناوەکانیان بۆ دا‌ناون، یا ناووناتۆرەیان لێ ناون.

 

جۆرەکانی ناتۆرە و نازناو

بەناوی پیشەکانەوە: وەک "خەفاف، شاڵی، قەزاز، قەفتان، ئاسنگەر، فیتەر، عەتار، بەقاڵ، قەساب ..."

بەناوی بنەماڵە و هۆزەکانەوە: وەک "جاف، باراوی، کەسنەزانی، ڕۆخزایی، سمایل عوزیری،  ..."

بە ناوی نێوچه‌ی جوگرافیاوە: " وه‌ک ناوی گوند، شارۆکه‌، شارۆچکه‌، شار و وڵات. بۆ نموونە: (قه‌ویله‌یی، کانیساردی، قەشانی، سه‌رزه‌لی، باراوی، نۆدێیی، چه‌رمه‌گایی، بۆسکانی، ماوه‌تی، چوارتایی، به‌رزنجی، پێنجوێنی، که‌رکووکی، هه‌ولیری، کوردستانی ...)

بەناوی گیاندارانەوە: وه‌ک عه‌لی مار، عه‌بدوڵڵائه‌ژده‌ر، فه‌ره‌ج که‌وحیز، عه‌لی بزن، که‌ماله‌ڕێوی ...)

بەناوی نووسه‌ر و هۆنەرمەندانەوە: وه‌ک مه‌لاپه‌رێشان، نالی، مه‌حوی، پیره‌مێرد، گۆران، بێکه‌س، ژێر، نه‌به‌ز، په‌شێو، خامۆش ..."

بەناوی شوێنی لەدایکبوونەوە: وەک "هەڵەبجەیی، پێنجوێنی، هەولێری، بەرزنجی..."

بەناوی جەستەوە: پێوەندی بە خه‌سڵه‌ته‌کانی جەستە و ڕەنگی پێستی مرۆڤەوە هەیە، وەک: "کەچەڵ، شانشکاو، سەرزل، کەللەزل، ورگن، لووتخوار، کوێر، شەل ..."  

بە ناوی دایکەوە: وەک "عوسەی ئامە، فەرەجی شیرین، حەمەعەلی عەینە، عەباسی مچەی رەعنا، عوسمانی حەلاو، خولەپیزە ..."

بەناوی خوو و ڕەوشتەوە: وەک: "عه‌له‌مۆن، عه‌به‌شێت، ڕه‌شه‌توڕه‌، هاوڕێ چڵمن، ئه‌حەی‌ قومارباز، ئامه‌چه‌قاله‌، فاته‌کوڕانی، سه‌لمه‌ماوزه‌ڕ ..."

 

نموونەی ناتۆرە و نازناوەکان، بەپێێ ئەلف و بێی کوردی

لەگەڵ ڕێزی بێپایانم، بۆ ھەموو ئەو کەسایەتی و بنەماڵە ئازیزانەی شارەکەمان، کە مێژوویەکی پیرۆز و جوانیان، بۆ شارەکەمان درووستکردووە و لێرەدا ناومهێناون. بەڵام تەنیا هێندێ لە ئەو نازناو و ناتۆرانە باسدەکەم، وەک دەڵێن: مشتێ نموونەی خەروارێکە.    

ئـ.. ئازادی حەمەپچکۆل، ئازادی حەمەی مەلا، ئازادی حەمە گەمحان، ئازاد کاڵێ، ئازادی قەساب، ئاراسی ئاسۆی دەلاک، ئەحمەدی سەروپێ، ئەحمەدی سەعاتچی، ئەحەگێژی قەساب، ئەحەدانشەیتان، ئەحەقاژوو، ئەحەبەراز، ئه‌حه‌قه‌ڵه‌و، ئەحەکەللە، ئەحەزۆڵ، ئەحەقۆپچە، ئەحەی عارفەلو، ئەحەی گەچ، ئەحەی ئینگلیز، ئەحەی کڕنوو، ئەحەی کەریمەگێل، ئەحەی حەپسە، ئەنوەر حسێن بازگر، ئەنوەر تەحلان، ئەنوەری مەلاچۆڵەکە، ئەنوەری حەمەعەزیز فەتاح قازاوی، ئەحەی خولەسنەیی، ئەحەی حەمەی لەیلێ، ئەحمەد تەڕەزان، ئەحمەد هەردی، ئەوڕەحمانە لووتە، ئەوڕەحمانەشەله، ئەوڕەحمانی مەشتەل، ئەوڕەحمانى خامە، ئەوڕەحمانی باتە، ئەوڕەحمانى تاپۆ، ئەوڕەحمانی هەلاج.

ب. بەختیاری ئەبولوەفای نێرگزی، بژاری نووری چەلەبی، بلەسواڵکەر، بلەسوری عەرەبانچی، بلەی سەعەبەلووعە، بلەی سەعەی سەموون، بەکر قڕقێنە، بەکری سارۆ، بەکرەدرێژ، بەکرەخێلی سینەما، بەکری فاتەتەماتە، بەکری عەبوتێڕ، بەکری کوشنچی، بلەبەلووعە، بلەچاوڕەش، بلەشەل، بلەکەچەڵ، بلەی حەمەخورشە، بورهانی عەبەکڵاش.  

ت. تالەسووری ئەحەسەرسپی، تایەری عەبەپشی، تایەری وەستابستە، تایەری گرۆندیک، حاجی تۆفیقی دەلاک، حاجی تۆفیقی گورگەوان، تەهای مچەی شیر، تەهای مرور، تۆفیق کانیوەتمانی.    

ج. جەمال نەبەز، جەلیل زەنگنە، جەلیل گادانی، جەمالەتسکەن، جەعفەرە گجیل، جلالەسەرخوار، جەلالەسەرتولەک، جەلالەچڵمن، جەلالی ئارام، جەمالی حاجی فەقێ شاڵی، جەمالی خاشەرافەت، جەمالی حەمەنوقڵە، جەمالی فاتە، جەمالی جەلال خەفاف، جەمیلی ڕەشەجووتە.

ح. حەمەسووری بەقاڵ، حەمەقۆنەرە، حەمەگوڵبەهار، حەمەپێنجوێنی، حەمەقل، حەمەپچکۆل، حەمەنوقڵە، حەمە پەنجاوپێنج، حەمەعەلی عەینە، حەمە سیودوودان، حەمەشوان، حه‌مەورگه‌،‌ حەمەبۆر، حەمەساڵح سێژن، حەمەساڵح بۆسکانی، حەمەساڵح دیلان، حەمەباریک، حەمەدەروێشی عەرەبانەچی، حەمەجەلیلی سیجگەرچی، حەمەی شێخ مەحموودەشەلە، حەمەی باقی جاڕدەر، حەمەی شێخ عەبدولکەریمی کرپچنە، حەمەی عەلەقیلە، حەمەی چاومار، حەمەی نەخشە، حەمەی عەتێ، حەمەی حەمدی، حەمەی زێنەبەڕەش، حەمەی عومەری خەیات، حەمەی مەلاتۆفیقی تەزبیحفرۆش، حسەدەبۆ، حسەشاخی، حسەپەڵقەوی، حسه‌ده‌رزی، حسەقۆڕ، حسەکەلۆش، حەسەنی عەزەشانشکاو، حەسەن تەیارە، حەسەن فەرتەنە، حەسەن چاومار، حەسەن بەلاش، حەسەنی عەبەی قیروان، حسەینی حەمەقڕگەیی، حسێنە فەنی کۆگا، حسەینی قەپانچی، حاجی حەمەپچکۆل، حاجی برایمى چاووشوشە، حاجی حەمەقنچک، حاجی حەمەکەوچک، حاجی موحەممەدی قوربانی، حاجی موحەممەدی ئاسنگەر، حاجی برایمی چەرمەگا، حاجی ساڵحی حەمامچی، حاجی دەروێشی بەقاڵ، حاجی دەروێشی قەساب، حاجی عەلی گیکنی، حاجی حەمەحەوایی، حاجی مارفەسیسە، حەمیدی ئەحەڕەش، حەمیدی قالە دزەیی، حیکمەت هیندی.           

خ. خالیدی ئایشەخان، خولەبۆمبا، خولەگونەگا، خولەکەچەل، خولەپیزە، خولەبوز، خولەپچکۆل، خوله‌خره‌، خوله‌سه‌لکه‌، خولەکوێر، خولەزیکە، خولەئامێ، خولەی ئامەکوردە، خولەی حەلاو، خولەی جگەر، خلەلووتخوار، خدری لۆبیافرۆش، خورشەتاڵانی، خورشەزلە، خولە قەویلەیی.

ڕ. ڕەشەی شێلم، ڕەشەی عاسمەخان، ڕەشەی هەینو، ڕەشەی موختار، ڕەشەی چایچی، ڕەفیق چالاک، ڕەفیقی ئەحەکەچەڵ، ڕەفیقی حەڵواچی، ڕەشەسیتەکی، رەحیمەفشە، ڕەشەچغە، ڕزگاری جەڕاح.    

س. ساڵح ژاژڵەیی، ساڵح بێچار، سابیری ئەحەکەڕ، سابیری ئەحەی مینەڕەنان، سەعەمار، سەعەدزکوژ، سەعەملدرێژ، سەعەگاکوژ، سەعەلات، سەعەسیلاوی، سەلاحەلووتە، سەلاح دوودان، سەلاحی برایمی چاوشووشە، سەعی ناکام، سەعید ئەحمەد حەمەسەوز، حاجی سەعەڕەش، حاجی ساڵحی برنجفرۆش، ساڵح قەندیل، سالەسەرخۆش، سالەی سمایلی پاسکیلچی، سالەشێتی دارتاش، سالەی مەزالە، سالەی سەمون، سەعەی زەلام، سەی چوکڵە، سمەکەچەل، سوڵتانەشیعەى ئەحەی عەلەمەلا، مەلاسالاری چۆمانی، سدیقی عومەر چاوەش، سۆرانەشەل، سدیقی ئامەدرێژ، سیروانی ئامەهەقە، سیروانی کەشکۆڵ.

ش. شاهۆپاڵانی، شامیلەشەل، شەشەی قەساب، شێخ محەمەدی تەڕەتەوەن، شێخ موحەممەدی خال، شێخ ڕەزای گوڵانی، شێخ ڕەزای تاڵەبانی، شێخ مەحموودی کارێزە، شێخ هاوژین ژاراوەیی، شێخ تایەر مەردۆخی، شێخ حەمەسەعیدی نزارە، شێخ محێدینەگەڕە، شێخ محێدینەشەلە، شێخەی نوقوڵ، شێخ ئەکرەمی عەواڵان، شێخەعوود، شێخەگۆچ، شێخەی هەلاج، شێخ حوسێن بەردەزەردی.             

ع. عارف قەرەچەتانی، عارەکوێر، عاسەی وشکەوەرد، عارفەزیزان، عادیلەخڕە، عەبەی قەیەم. عەبەناوساجی، عەبەڕادیۆ، عەلەچزە، عەلەخڕە، عەلەسەرپان، عه‌له‌سه‌رخوار، عەلەپەنابەخوا، عەلی حەمەبێلووت، عەلی بزن، عەلی عەبەوەنەوش، عەلی دەرمان، عەلی فەوتاو، عەلی ڤنگه، عەلەبولبول، عەبەشێتی مەڵکەندی، عەبەشەکەنە، عەبەکۆڵ، عەبەلێفە، عەبدولی شەمقار، عەزەڕێوی، عەزەکەچەڵ، عەزەورگە، عەبەی ئوتومبێلچی، عەبەی قیروان، عەبەلیکه، عەلی حەسەن عەرەب، عەلی خولەڕەش، عەلی عەبەگۆڕێ، عەلی شەربەت، عەلی ئەسمەر، عەلی گوێزان، عەلی حەمەتەوریزی، عەلی سینەما، عەلی زەرد، عەلی بزن، عەلەسەرپان، عارف قاپڕەش، عارف بڕنوتی، عارەکوێر، عارفەلچە، عەباسی مچەی رەعنا، عەباسی گوڵچین، عومەر دەوڵەت، عومەر جوڕلی، عومەر نەمەڵی، عومەری جەیران، عومەر سوارە، عومەر قاپڕەش، عومەری گوڵچین، عومەری سەی مەلابیسمیلا، عومەرگۆڵچی، عومەری ئەجێ، عومەری عارفى فیتک، شێخ عومەری بەقاڵ، عومەرى پووتێ، عوسەڕه‌ش،‌ عوسەچاوجوان، عوسەقژلوول، عوسەقەلەموون، عوسەحەوتە، عوسەگودرێژ، عوسەی ئامە، عوسمانى مەلاقادری سەراف، عوسمانى قالەمنەوەر، عوسمانى سەڕاج، عوسمانى تەمین، عوسمانى گەناو، عوسمانى خولەدرێژ، عوسمانی مەلاعەلی سەیوسيۆنانی، عوسمان ساوجی، عوسمان دانش، عونیلەکەچەڵ، عەبدولڕەحمانی تەنەکەچی.     

غ. غەریبی خولەی ئەمینی بووک، غەریب ماوەتی، غەریبەژنانی.      

ف. فاتەی شێخەگۆجە، فاتیحی بابەشێخ، فازیلی حەمەپۆلیس، فایەقی ساڵحی میسری، فەتاحەزلە، فەقێ مەحموودی هەمەوەند، فەوزی سینەما، فەرەج کەوحیز، فەرەج قابلەمە، فەرەجی شیرین، فسکۆکەچەڵ، فوادی حەسەن سەرسپێ، فەرهادی عیزەت کابان.  

ق. قادر برسی، قادری حەمەجان، قالەحەماڵ، قالەقوڕاوی، قالەپاریس، قالەئەمریکی، قالەیابانی، قالەقاچخوار، قالەبەراز، قالەشێت، قالەی محەی دگل، قالەڕەشی گۆڵچی، قالەی قجول، قالەی دیجلە، قالەی پەیمان، قالەی منەوەر، قلەبرسی، قلەكوێر.

ک. کامەران سەرسپی، کامەرانەسەرزل، کامەرانی عومەر سەریع، کامەرانی دارتاش، کامیل ژیر، کەریم چوچانی، کەریم چاوڕەش، کەریم تەڕەزان، کەریمەفەنی ئابڵاخ، کەریمەکەچەڵ، کەریمی حەمەحەلێ، کەمال جەمال موختار، کەمال خۆشناو، کمال شانخوار، کەمالە چاوسەوز، کەمالەڕووس، کەمالەدرێژ، کەمالەڕێوی، کەمالی بەنزین، کەمالی کەریمی نالەباخی، کەریمەبزە، کەریمەزلە، کەریمەدێوە، کەریمەکەللەزل، کەریمە فەنی ئابڵاخ، کەمالەسەرزل، کەریم تەڕەزان، کەریمی عەبوتێڕ، کەریمی فاتە، کەریمی دادەمەنە، کشمیشی چایچی.   

م. مارف چەناگە، مامەخولەی خەیات، مام رەوفی قەزوانفرۆش، مچەقۆڕ، مچەواسواس، مچەی ناڵبەند، مچەی ئەحەپووت، مچەی حەمەکشمیش، مچەکۆڵی جابی‌، مچەی حەبێ، مەلاسەی بیسمیلا، مەلائەوڕەحمانەڕیشە، مەلاعەبدەوڵڵای شێرکاوەیی، مەلامحەمەدی وەرتێ، مەلارەسوڵی پێشنماز، مه‌لاشه‌له‌، مەلائاوارە، مەلاچاوڕەش، مەلاچۆلەکە، مەلانوورییەشەلە، مەلاجوکی، مەلاسوورە، مەلاعەینەک، مەلای ماف، مەلای خەیاڵ، محەی سالەسوور، مەجی حەمەنێرگەلە، مەلیحەباجی، مەجی عەتێ، مەجی سەعەدزکوژ، مەهدی کاکەیی، مینەقووت، مێوژەی عەبەکۆڵ، مام ئیشەڵڵا، مام گۆپاڵو، حاجی موحەممەدی ئاسنگەر، موحەممەد حەسەن ناشاد، موحەممەد رەئوف زستانی.

ن. ناله‌پێپان، ناجی هەورامی، نووری خۆشەوی، نووری وەشتی، نووری کەڵەشێر، نوری تەڕەقنە، نووری گوڵاڵە، نووری قالەی کامەلا، نەوزاد بۆسکانی، نەسرینی حاجی نوری حەڵاواچی، حاجی ئەمینی شووشە، نەوزادی موهەندیس، نەورۆزی حەمەزڕگوێزی، نەنەعەواش.  

و. وەستا قڵیش، وەستا گوروونی کەبابچی، وەهابەشێت، وەهابەکەچەڵ، وەهابی ماستفرۆش.

 

تێبینی: لە ئەم پیتانەدا، نازناوم دەس نەکەوت. (ا، چ، د، ر، ز، ژ، ڤ، گ، ل، ه، ى.)

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×