کێشەی کورد و عێراق

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2023-12-01     285

له‌ سه‌رده‌می (عومه‌ری کوڕی خه‌تاب)ه‌وه‌، داگیرکردن و تاڵانکردنی وڵاتان ده‌سیپێکردووه‌ و ئه‌وڕۆش، به‌عه‌ره‌بکردنی (کوردستان) و کوشتنوبڕینی ڕۆڵه‌کانی کورد، هه‌ر به‌رده‌وامه.‌

ئاخر ئه‌وه‌ تێڕوانینی هه‌موو عه‌ره‌به‌ شیعه‌ و سووننه‌ موسوڵمانه‌کانه‌، به‌ڵام کورد خۆی ده‌خه‌ڵه‌تێنی، چونکه‌ تاوێ به‌ ناوی ئایینی هاوبه‌شه‌وه‌، تاوێکیش به‌ ناوی کۆماری یه‌کگرتووه‌وه‌، خۆی به‌ برا پچووک و عه‌ره‌بیش به‌ برا گه‌وره‌ داده‌نێ.

خوا ئه‌وه‌ بگرێ، کاتێ ساڵی (2003)، ڕژێمی (به‌عس) ڕوخا، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌ی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبەتی خۆی و پارته‌که‌ی زیندووکرده‌وه‌ و ناوی نا (عێراق)ی نوێ، ئێسته‌ ده‌بێ، ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد باجه‌که‌یبده‌ن، کێشه‌ی سه‌ره‌کی کورد ئه‌وه‌یه‌، سه‌رکرده‌ی پیتۆڵ و دڵسۆزی تێدا نییه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کنه‌گرتوو، ناکۆک و دوژمنی گیانی به‌ گیانی یه‌کدین، بۆیه‌ چاره‌نووسی به‌ ئه‌م ڕۆژه‌ڕه‌شه‌ گه‌یشتووه‌!

ساڵی (2004)، له‌ تێلێفیزیۆنی (جه‌ماوه‌ر)ه‌وه‌، ئه‌م قسانه‌م کرد و گوتم: ڕۆژێ ده‌بێ، ئه‌وه‌ی (به‌عس) دژی کورد کردوویه‌تی، ئه‌م عه‌ره‌به‌ شیعانه‌ لێی په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌شی بۆی ته‌واونه‌کراوه‌، ئه‌مان ته‌واویده‌که‌ن، به‌ڵام قسه‌کردن و ڕاستی گوتن له‌نێو کورددا، وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌، گوێز به‌ گومه‌زدا هه‌ڵده‌ی!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×