ئەم چەن زنجیرە وتارە، بە بۆنەی (60) ساڵ تێپەڕبوون بەسەر قەدەغەکردنی هاتوچۆ و ڕەشەکوژییەکەی شاری (سولەیمانی) ڕۆژی (9. 6. 1963)وە نووسراوە.
بەشی یەکەم
دەوڵەتی عێراق و کێشەی کورد
ڕۆژی (25. 10. 1920)، به سه‌رپه‌رشتی (سێر پرسی کۆکه‌س)، نوێنه‌ری ئیمپراتۆریای داگیرکەری (بریتانیا)ی گه‌وره له (عێراق)، به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی شانشینی (عێراق)، بۆ سووننه عه‌ره‌به‌کان دانرا. ڕۆژی (6. 1. 1921)یش، سوپایان بۆ دامه‌زراندن. ئێستە نزیکەی (113) ساڵ، به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و سوپاکه‌دا تێپه‌ڕده‌بێ. ئه‌و سوپایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی (هاشمیی) و ئینگلیزه‌کان دایانمه‌زراند، ئه‌فسه‌ر و خاوه‌ن پله سهربارزییه به‌رزه‌کانیان، به بیر و باوه‌ڕی شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بيی په‌روه‌رده‌کرد. چونکه زۆربه‌یان، له له‌شکری ئیمپراتۆریای (عوسمانی)دا ئه‌فسه‌ربوون، به‌شداريان له ڕیزه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بییشدا كردووه. جگه له ئه‌وه‌ی، له شا (فه‌یسه‌ڵ)ه‌وه نزیکبوون، له ڕزگارکردنی (مه‌که) و (سووریا)شدا به‌شداربوون.
له‌به‌رئه‌وه له ئه‌و ڕۆژه‌وه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌ی نیشتمانه‌که‌مان دامه‌زراوه، به ده‌یان جه‌نگی دژی گه‌لی کورد به‌رپاکردووه و ده‌سی به خوینی ڕۆڵه‌کانی سووربووه. که‌چی سه‌رکرده‌ی پارته‌کانی (کوردستان)، وه‌ک نه بای هاتبێ و نه باران باریبێ، له دوای کۆده‌تا سەربازییە ڕه‌شه‌که‌ی (14. 7. 1958)ی سوپای (عێراق)ه‌وه، به سه‌رکردایه‌تی (عه‌بدولکه‌ریم قاسم) تا ئه‌وڕۆ، یادی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زۆڵه‌که ده‌سکرده‌ی ئیمپریالیزمی (بریتانیا) و سوپا داگیرکه‌ره‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه. په‌یمان و دڵسۆزی خۆیان، بۆ پاراستنی ئه‌و سنووره ده‌سکرده، ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره، ئه‌و سوپا چنگ و نینۆک سووره خوێناوییه دووپاتده‌که‌نه‌وه!
شتێکی سه‌یر نییه، یه‌که‌مین جه‌نگێ ئه‌و سوپایه، دژی گه‌لی کورد کردوویانه، ڕۆژی (19. 7. 1924) بوو، کاتێ به یارمه‌تی سوپای ئینگلیز و چه‌که قوورسهکانیان، په‌لاماری شاری (سوله‌یمانی) و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خوارووی (کوردستان)یان داوه و داگیریانکردووه. دوای ئه‌وه‌ش، به ده‌یان جه‌نگی گه‌وره و گچکه‌ی دیکه‌یان، دژی کورد کردووه، هه‌ر له سه‌رده‌می (قاسم)ه‌وه بیگره، تا ساڵی (2003)، ڕژێمی دیکتاتۆری فاشستی ده‌وڵه‌تی (به‌عس) ڕوخاوه، به هه‌زاران کوردی بێده‌سه‌لآت و بێوهیان کوشتووه، به هه‌زاران گوندیان ژێروژوورکردووه، ئه‌و عه‌ره‌به زۆر موسوڵمانانه، به هه‌زاران مزگه‌وتیان ڕووخاندووه، به هه‌زاران قورعانیان سووتاندووه، به‌گوێره‌ی ده‌قه‌کانی قورعان و به ناوی (ئه‌نفال)ه‌وه، هه‌زاران گوندیان تاڵانکردووه، ده‌سیان بۆ ئابڕووی ژنان و کیژانی پاکیزه‌ی کورد درێژکردووه، شارۆچکه‌ی (هه‌له‌بجه)ی شه‌هید و (بادینان)ی برینداریشیان کیمیابارانکردووه!
ئاخر هەر ئەم دەسەڵاتە داگیرکەرە شۆڤێنییەی (بەعس) بوو. ڕۆژی (8. 8. 1969)، په‌لاماری گوندی (ده‌کان)ی نزیک شاری (مووسڵ)یان داوه، له ترساندا ئافره‌ت و مناڵ، پیر و په‌ککه‌وته‌کان، گونده‌که‌یان به‌جێهێشتووه و خۆیان له ئه‌شکه‌وتێکی نزیک گونده‌که‌دا شاردووه‌ته‌وه. ئه‌م سوپا زۆر نیشتمانپه‌روه‌ره‌ی برا عه‌ره‌به چاوڕه‌شه‌کانمان، ده‌رگه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که‌یان لێ گرتوون و هه‌موویان سووتاندوون!