بڕواناکه‌م، ڕۆژێ له ڕۆژان، زمانی کوردیی، هێنده مه‌ترسی له‌سه‌ر بووبێ و شێوێنرابێ. چونکه هه‌ر که‌سێ هه‌ڵده‌سێ، به ئاره‌زووی دڵی خۆی، وشه داده‌تاشێ و به هه‌ڵه بڵاویده‌کاته‌وه. یا وشه‌یه‌کی زۆری بیانیی به‌کاردێنێ، که به‌رانبه‌ره‌کانیان به کوردی هه‌ن! هیچ که‌س و لایه‌نێکیش، هێنده‌ی هۆکانی ڕاگه‌یاندن (نووسراو، بینراو و بیسراو)، زمانی کوردیی به خراپ به‌کارناهێنن، زۆر وشه‌ی هه‌ڵه‌ی باو ده‌جوونه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بزانن، ئه‌م وشانه هه‌ڵه‌ن و کوردیی نین، به تایبه‌تی ئێزگه‌کانی ڕادیۆ و تێلێفیزیۆن، له هه‌موو هۆکانی دیکه‌ی ڕاگه‌یاندن، مه‌ترسییان بۆ سه‌ر زمانی کوردیی زیاتره. چونکه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک، پتر بایه‌خ به ئه‌و دوو ده‌زگه‌یه ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش وا ده‌زانن، هه‌رچی له ئه‌و دوو دهزگهیهوه گوترا، ئیدی کوردیی عه‌یاره (24)ه و زۆر ته‌واوه.
جگه له ئه‌وه‌ی ده‌قه‌کان، له ڕووی داڕشتنه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و ده‌قانه‌ی له زمانێکی بیانییه‌وه، بۆ سه‌ر زمانی کوردیی وه‌رده‌گێڕرێن، زۆر لاوازن، با هه‌موو وشه‌کانیش کوردیی بن، به‌ڵام به شیوازێ ده‌نووسرێن و داده‌ڕێژرێن، ده‌ردی مام (هێمن) ده‌ڵێ: تێ‌یان ناگه‌م! ئاخر وه‌رگێڕان هونه‌ره و هونه‌ریش، پێویستی به کادیری زمانه‌وانی شاره‌زا هه‌یه، له ئه‌م بواره‌شدا، کورد هه‌ژاره!
به داخه‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌وه‌وه هاتووه، کادێرە زمانهوانەوانەکانمان، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ده‌زگایانه ناکەن، هه‌ر که‌سێ ویستی، له یه‌کێ له ئه‌و دوو ده‌زگه‌یه دامه‌زرێ و کاربکا، به هۆی یه‌کێکه‌وه یا لایه‌نێکه‌وه، به ئاسانی کاری ده‌سده‌که‌وێ، گه‌ر فڕی به‌سه‌ر کاری زمان، وێژه و وه‌رگێڕانیشه‌وه نه‌بێ، ئیدی بۆ خۆی گۆشه‌یه‌ک ئاماده‌ده‌کا، یا به‌رنامه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ده‌با و ژاری هه‌ڵه‌ی باوی زمانه‌وانی بڵاوده‌کاته‌وه!