ئاییندەی (کوردستان) و سەرکردەی پارتەکان

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2022-12-15     540

ئەز پێم وایە، گەر ئەم ڕەوشە پڕ مەترسیی و خراپە، تا سەر بەردەوامبێ، نەک هەر کورد، بە هیچ نابێ و ئەزموونەکەشی لەدەسدەچێ، بەڵکوو داگیرکەران زۆر هەوڵدەدەن، باشووری (کوردستان)یش، لەسەر نەخشەی (عێراق) بسڕنەوە. چونکە ئەو دوو دەوڵەتە داگیرکەرەی (توورکیا) و (ئێران)، جگە لە ئەوەی، چاویان لە سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی وڵاتەکەمان بڕیوە، بە مەترسیی و لەمپەرێکی گەورەی، بەردەم ئامانجە شۆڤێنیی و بەرژەوەندییەکانی خۆشیانی دەزانن.

ئاخر ناهەقیان نییە، وەک دوو دەوڵەتی داگیرکەر، بە ئەو شێوەیە بیربکەنەوە، چونکە گەلی کورد لە باشووردا، ئەوەتەی خاکەکەی داگیرکراوە و بە دەوڵەتی داگیرکەری (عێراق)ەوە لکێنراوە، چەندین شۆڕشی چەکداریی و ڕاپەڕینی جەماوەریی بەرپاکردووە، بە دەیان ڕێکخراوی ڕامیاری، کۆمەڵایەتیی و وێژەیی دامەزراندووە، بەشێوەیەکی بەردەوامیش، داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردووە و تا ئەوڕۆش، هەر لەسەر داوا ڕەواکانی سوورە. بەڵام تا گەلی کورد، ڕیزەکانی خۆی ڕێک نەخا، لەنێوخۆدا یەکگرتوو و تەبا نەبێ، سەرکردایەتییەکی نیشتمانپەروەری دڵسۆزی نەبێ، لەپێناوی ئامانجە ڕەواکانی گەلەکەماندا، خەبات نەکا، ئەوا نەک هەر بە هیچ ئامانجێکی نەتەوەیی و ڕامیاری خۆمان شادنابین، بەڵکوو ئەوەی لە ماوەی تێکۆشانی ئەم (100) ساڵەشدا بەدیهاتووە، لەدەسیدەدەین، زۆر کارێکی سەخت و ئاڵۆزە، جارێکی دیکە بتوانین، لە ماوەیەکی کەمدا، سەرپێی خۆمان بکەوینەوە.

پێم وایە، دەردی ئەم بندەسيی و ماڵواێرانییەش، بە پلەی سەرەکی، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، نەتەوەی کورد، لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی نەتەوەیی خۆیدا، خاوەنی سەرکردە و سەرکردایەتییەکی بلیمەت، کارامە، خاوەن ئەزموون و دڵسۆز نەبووە و نییە. لەبەرئەوە، لە ماوەی ئەم (100) ساڵەی ڕابووردوودا، چەندین ڕاپەڕین و شۆڕشی چەکداری بەرپابووە، هەر هەموویان تێکشکاون و لە گۆمی خوێندا نقومبوون. بۆیە بە هیچ نەبووین، تا ئەم بارەنالەبار و ڕەوشە خراپەش، بەردەوامبێ و ڕاست نەکرێتەوە، هەرگیز هیچ بە هیچ ناکەین!

بە کورتیی و بە کوردی، گەر کورد فریای خۆی نەکەوێ، داواکارییەکەی خۆپیشاندەرانی عەرەبە شۆڤێنییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری (عێراق)، ڕۆژێ لە ڕۆژان، درنگ بێ یا زوو، هەر جێبەجیدەکرێ و کوردیش، مایەکەی وەک مایەی پیازفرۆشی لێ دێ! ئەمەش دەقی داواکارییەکانیانە.

إلغاء تسمية اقليم كردستان

على الأخوة في تنسيقيات التظاهرات في العراق أن يطالبوا بتعديل فقرتين مهمتين في مايسمى بالدستور وهما:

1. ألغاء تسمية أقليم كردستان وأستبدالها بعبارة " أقليم الشمال" لكي تكون التسمية بعيدة كل البعد عن المحاصصة العنصرية لأن شمال العراق فيه كل القوميات العراقية وهو ملك لكل ابناء الشعب العراقي.

2. أستبدال تسمية رئاسة أقليم الى "أمانة أقليم الشمال" ورئيس الاقليم الى "أمين عام أقليم الشمال".

3. أستبدال كلمة وزارة الى "أمانة" وكلمة وزير الى " أمين" لتكون على سبيل المثال "أمين التعليم او أمين الزراعة.... وذلك لكي لاتكون صلاحيات الاقليم أعلى سقفاً من صلاحيات الحكومة الاتحادية وتضيع هيبة الدولة العراقية.

4. ألغاء مايسمى ممثليات الاقليم الخاصة بالكرد في جميع السفارات العراقية والمنظمات الدولية لأنها تكرس العنصرية وتنمي النزعة الانفصالية لدى الكثير من ضعيفي الوطنية والانتماء للوطن الواحد.

5. تعتبر جميع ثروات البلاد ماظهر منها وما بطن من نفط ومعادن ومياه وزراعة وصناعة وتجارة هي ملك للشعب العراقي من شماله الى جنوبه وشرقه وغربه ولا يسمح لأي جهة مهما كانت من التصرف او التلاعب بها بأستثناء الحكومة الاتحادية

6. جعل جميع المنافذ الحدودية تحت سيطرة وأدارة الحكومة الاتحادية ويرفع العلم العراقي الاتحادي فقط فوق واجهاتها لكي تكون محترمة لدى الدول المجاورة.

7. طرد كل مايسمى بالممثليات الاقتصادية للأحزاب في كافة الوزارات والدوائر العراقية.

يرجى النشر والتعميم لكي نحافظ على وحدة وسلامة وهيبة شعبنا و وطننا الحبيب.

تەنانەت (ئەخبار ئەلخلیج)یش، سەبارەت بە هەوڵی (ئێران) نووسیوێتی: (واشنتۆن لە پیلانێکی ئێرانی دەترسێ، هەرێمێکی نوێ لە شاری سولەیمانی درووستبکا و لە هەولێری جیاکاتەوە، لە ڕووەکانی ئابووری، ڕامیاریی و ئاساییشەوە، بە ئیرانەوە بیبەستێتەوە، زۆریش لە بەغدا بکا، پشگیری ئەم کارە بکەن.)

 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×