په‌تای بیانییپهرستیی و به‌رگی ئایین
گه‌ر له ئایینده‌دا، به پشتیوانی (سواره‌ی حه‌میدییه)ی کورد، له‌بری ئیمپراتۆریای (عوسمانیی)، ئیمپراتۆریای (توورکستان)ی ئیسلامیی دامه‌زرا، ئه‌وا بێ چه‌ند و چوون، (ئۆ‌ردووگان) یه‌که‌مین سوڵتان ده‌بێ، هه‌موو پارته موسوڵمانه سووننه‌کانیش به گشتیی و (ئیخوان) به تایبه‌تی، پیرۆزباییه‌کی گه‌رمی دامه‌زراندنه‌که‌ی لێ ده‌که‌ن و ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌گێڕن!
قسه‌کانی جێنشینی نوێ (ئۆ‌ردووگان)، وه‌ک ئه‌وه وایه، کێشه‌ی کورد له نیشتمانه ژێردهسهکهی خۆیدا، کێشه‌یه‌کی ئایینیی ڕووتبێ، بۆیه له چوارچێوه‌یه‌کی ته‌سکی ئایینیی ترنجاندووه و گوتوویه‌تی: (لەمەودوا گوتاری ئایینیی له مزگەوتەكان، بە زمانی كوردیی ئازاده). ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه، کورد هیچ جۆره گرفتێکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ڕامیاریی، یاسایی، مێژوویی، جوگرافیایی، ئابووریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و که‌لتووریی نه‌بێ، هه‌موویان چارهسهرکردبێ، ته‌نیا هه‌ر گوتاری ئایینیی مابێ، بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن! بۆیه توورکه موسوڵمانه‌کان ده‌یانه‌وێ، به گوتاری ئایینیی مزگه‌وته‌کان، چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزنه‌وه و ئه‌م جاره‌ش، ڕۆڵه‌کانی گه‌له ساویلکه هه‌ژاره‌که‌مان، له باکووری وڵات بخه‌ڵه‌تێن!
ئاخر ئه‌م توورکه موسوڵمانانه‌ش، هه‌ر نه‌وه‌ی مه‌گۆله کۆنه‌کانی (جه‌نگیزخان، هۆلاکۆ و ته‌یمووری له‌نگ)ن، هه‌رگیز له دڵ و ده‌رووندا، له دید و بۆچووندا، له بیر و باوه‌ڕدا، به‌رانبه‌ر به گه‌ل و که‌مینه‌کانی وه‌ک (کورد، ئه‌رمه‌ن، ئاسووریی، سریانیی، لاز، چه‌رکه‌س و عه‌ره‌ب)، هیچ نه‌گۆڕاون، دانیان به مافه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه ڕه‌واکانیاندا نه‌ناوه، باری ژیانیان باشتر نه‌بووه، به‌ڵام چاریان ناچاره، چونکه سه‌رده‌مه‌که گۆڕاوه و وا پێویستده‌کا، ئه‌و درۆیانه بکه‌ن، به ڕووکه‌ش و ڕواڵه‌ت، شتێ بڵێن و بە کردەوەش شتێکی دیکە بکه‌ن، هه‌م کوردی پێ هەڵخهڵهتێنن، هه‌م تا به ته‌واوییش، هه‌موو شتێکیان له‌ده‌س نه‌چووه و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان سه‌ربگرێ!
فاشیزمی ئیسلامیی و پوازی کوردیی
درووست‌کردنی هێزێکی گەورەی خۆفرۆش و جاش، بە هەر بڕوبیانوویەک و لەژێر هەر ناوێک‌دا بێ، بە یەکێ لە ئامانجە گەورەکانی، هەر چوار دەوڵەتە داگیرکەرەکەی (کوردستان) دادەنرێ. ئەم کارەش ئەوڕۆ پتر، لەژێر چارشێوی ئایینی ئیسلامدا دەکرێ.
گەورەترین دوژمنی سەرسەختی نەتەوەی کورد لە (کوردستان)ی مەزندا، فاشیزمی ئیسلامییە. چونکە تەونی جاڵجاڵۆکەی هەموو ئەو پیلان و تاوانانەی، دژی نەتەوەی کورد دەچنرێن، لە هەردوو پایتەختی دەوڵەتی داگیرکەری (ئەنقەرە) و (تاران)ی تاوانەوە، بە کردەوە پلانی بۆ دادەڕێژرێ.
سەرانی هەردوو دەوڵەتە داگیرکەر و ڕژێمە فاشیستە ئیسلامییەکەی (توورکیا) و (ئێران)، بە کوشتنوبڕین و لەنێوبردنی ڕۆڵەکانی گەلی کوردی بندەسی خۆیان، دڵیان ئاوناخواتەوە، بەڵکوو پەلیش بۆ هەموو بەشەکانی دیکەی (کوردستان) دەهاوێژن و نایانەوێ، ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد، لە ماڵە وێرانەکەی خۆشیاندا، وەک مرۆ ئازاد و سەربەخۆ بژین. پوازی ئیسلامیی کوردیش، لە دیدگەی ئایینەکەوە، نەک هەر بەرانبەر ئەو ڕەشەکوژییە بێدەنگن، بەڵکوو دەسخۆشانەشیان لێ دەکەن و دژی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد دەوەستنەوە. ئاخر پێشینان ڕاستیان فەرمووە: دار پوازی لە خۆی نەبێ، نابڕرێتەوە!