خەساندن و تاساندن

دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
  2022-06-27     601

 بەشی سێیەم

 

کێشەی کورد و ئاییندەی کوردستان

پێش هەموو شتێ دەبێ، ئەوە زۆر باش بزانین، کێشەی کورد، کێشەیەکی ئایینی نییە و هیچ پێوەندییەکیشی، بە کێشەی جیاوازیی نێوان، هەردوو ئایینزای سووننە و شیعەوە نییە. بەڵکوو بە کێشەیەکی نەتەوەیی و ڕامیاریی، نەتەوەیەکی خاک داگیرکراو دابەشکراوی بێ دەوڵەتی، پتر لە (40) میلیۆنی دەژمێررێ. نێوەڕۆکێکی ئاشتیخوازانەی ڕزگاریخوازانەی پێشکەوتووخوازانەی دێمۆکراسیخوازانەی هەیە.

ئامانجی ستراتیژیی دووری، خۆی لە دامەزراندنی دەوڵەتیکی نەتەوەیی سەربەخۆدا دەبینێ. تا نەتەوەی کورد، لە دەم گوورگی هار و چاوبرسی، دەوڵەتە داگیرکەرەکانی (کوردستان) قووتارکا. لە تواندنەوە و تۆوبڕکردنی ڕەگەزیی بیپارێزێ، لە نێوچەی خۆرهەڵاتی نێوەڕاستدا، جێپێی خۆی بکاتەوە، شانبەشانی نەتەوەکانی عەرەب، توورک، فارس و دەوڵەتەکانیان، بەشداریی لە کاروانی ژیاریی، پێشکەوتنی باری ئابووریی و کۆمەڵایەتی دواکەوتووی گەلانی نێوچەکەدا بکا. لەبەرئەوە هەر نەتەوە و دەوڵەتێ، باوەڕێکی تەواوی، بە مافی چارەنووسی نەتەوەی کورد هەبێ، بە دۆستێکی گەورەی نەتەوەی کوردی دەزانین و بەپێچەوانەشەوە، هەر ڕاستە!

هەروەها، گرفتی سەرەکی نەتەوەی کورد، تەنیا هەر کێشەی نێوچەیی، جوگرافیایی و هەڵکەوتی جیۆپۆلێتیک نییە، وەک سەرکردایەتی پارتەکانی (کوردستان)، چەندین ساڵە مێشکی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کوردیان، پێوە خەریکردووە. بەڵکوو بەشێکی هەرە زۆری، بۆ گرفتی ڕۆڵی سەرکردەی شیاو، سەکردایەتییەکی ژیر و بە توانا دەگەڕێتەوە، پاشان گرفتەکانی دیکە دێن!

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×