چەندین ساڵە، سەرکرایەتی پارتەکانی (عێراق) و (کوردستان)، بە ئیسلامیی و سیکۆلارەوە، مێشکی ڕۆڵەکانی گەلانی (عێراق)یان بردووە، بە دژایەتیکردنی دەوڵەتی (ئیسرایل) پەروەردەیانکردوون، بێ ئەوەی تا ئێستە، جگە لە سەریەشە، هیچ جۆرە کەڵکێکی هەبووبێ. یا زیانێکی گەورە و گچکەی، بە (ئیسرایل) گەیاندبێ.
کەچی کاتێ هێزە گەورەکانی جیهان، بە تایبەتی (ئەمێریکا) و (بریتانیا)، لەگەڵ (ئیسرایل)دا ڕێککەوتن، زۆریان لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی (عێراق) کرد، لەپێناوی بەرژەوەندیی تایبەتی خۆیاندا، واز لە دژایەتیکردنی (ئیسرایل) بێنن، بۆئەوەی ڕژێمی (سەددام حوسێن) بڕوخێنن. لەبەرئەوە هەموویانیان کۆکردەوە و بە هەموو مەرجەکانی ئەو (3) دەوڵەتە قایلبوون و ساڵی (2002) کۆنگرەیەکی چەواشەکارانەیان لە (لەندەن) بۆ سازکردن، هەر خۆشیان سەرپەرشتییانکرد.
سەیر ئەوەیە، هێندێ پیاوانی عەمامەبەسەری ئایینزای شیعە، هەموو پارتە ئیسلامییەکان، ڕامیارەکانی (عێراق) و (کوردستان) بەشدارییان تێدا کرد و بە هەموو مەرجەکانیش قایلبوون. ئاخر ئەمە گەر لە مێژووی هاوچەرخی (عێراق)دا، گاڵتەجاڕییەکی نیشتمانپەروەریی و ڕامیاریی نەبێ، ئیدی دەبێ، چی دیکە بێ! چونکە ئەوانەی دوێنێ دژی (ئیسرایل) بوون، ئەوڕۆ بە سەرپەرشتی نوێنەری هەمان دەوڵەت، کۆنگرە دەگرن. وەک گوتووشیانە: ئەوانەی چەندین سالە، بە (موسا)مان دەزانین، (فیرعەون) دەرچوون!
ماوەیە لەمەوبەر، (میشعان جەبووریی) وتارێکی کورتی بڵاوکردەوە، ناوی هەموو ئەو عێراقییانەی ڕیزکردبوو، کە لە کۆنگرەی هێزەکانی بەرهەڵسکاری عێراقیی لە (لەندەن)، ساڵی (2002) بەشداربوون. سەیر ئەوەیە، هەموو پارت و پیاوە ئایینیی و دەستەی فەرمانرەوایانی (عێراق)، بە کورد و عەرەبەوە، لە دوای کۆنگرەکەوە تا ئەوڕۆش، یەکێ لە ئەو بڕیارە گرنگانەی، ئەندامانی کۆنگرە بە تێکڕای دەنگ، دەنگیان لەسەر دا، ئەوەبوو، پێوەندیی لەگەڵ دەوڵەتی (ئیسرایل)دا ئاساییبکەنەوە.
جا ئێستە با بزانین، (میشعان جەبووریی)، لە ئەو بارەیەوە، چ دەکومێنتێکی گرنگی بڵاوکردووەتەوە و باسی چی دەکا؟! ئەو پیاوە عەرەب وکوردانە کێ بوون، بەشدارییانکردووە و واژۆیانکردووە؟!
(جەبووریی) نووسیوێتی: (لە کۆنگرەی لەندەن، کە هەموو پارتەکانی بەرهەڵسکاری تێدا بەشداربوو، لە ئەو کاتەدا نوێنەرانی ئیسرایل، بە پشتیوانییەکی بەهێزی ئەمێریکا و بریتانیا، بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردبوو، داوایان لە ئامادەبووان کرد، وەسیقەیەک واژۆبکەن و بەلێنبدەن، ململانێ لەگەڵ ئیسرایل کۆتاییپێبێنن و بە شێوەیەکی بەردەوام هەنگاوبنێن، پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرایل ئاساییبکەنەوە، بەرانبەر بە بەڵێنی ئیسرایلیی ئەمێریکایی و بریتانیی، فەرمانڕەوایی لە عێراق بە ئەو بەشداربووانە بسپێرن، لە فەرمانڕەواییشدا بۆ ماوەی 50 ساڵ بەردەوامبن. هەموو ئامادەبووانیش، لەسەر ئەو وەسیقە ناپاکیی و ئابڕووبەرانەیە، وەسیقەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئیسرایلیی ئەمێریکایی و بریتانیی واژۆیانکرد. ئەمەش بۆ داگیرکردنی عێراق، بە سەرپەرشتیی و ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی ئەمێریکا، زەڵمای خەلیلزاد بوو. هەروەها دیڤید پیریس لەگەڵ نوێنەرانی شالیارگەی دەرەوە و داکۆکی ئەمێریکاش ئامادەبوون. نوێنەرانی دەزگەی ئاساییشی نەتەوەیی ئەمێریکا و شالیارگەی دەرەوەی بریتانیا و نوێنەرانی ئێران و ئەندامانی کنێسەتی ئیسرایل و موسادیش بەشداربوون. ئەوانیش لەسەر وەسیقەکە واژۆیانکرد، منیش یەکێ لە ئەوانە بووم. بەڵام درۆناکەم و بە ڕاشکاویی بە هەمووانی ڕادەگەیەنم ... ئیدی درۆکردن لەگەڵ گەلی عێراقی هەژار بەسە، دروشمی بۆش و چەواشەکارانە بەسە!)
لە کۆتایی ناوەکانیشدا نووسیوێتی: (پەنجە بە چاوی هەموو ئەوانەدا دەکەم، نکولی لە ئەوە بکەن، ئەوەی باسمکردووە، لە وەسیقەکەی لەندەندا هاتووە، کە بە سەرپەرشتیی زایۆنیزم بوو.)
لە ئەنجامیشدا، (87) کەس لە نوێنەرانی هەموو پارت و ڕێکخراوەکانی عەرەب و کورد واژویانکردووە. (75) عەرەب و (12) کورد بوون. ئەمەش ناوەکانە:
1. إبراهيم الجعفري
2. أحمد الجلبي
3. العقيد احمد علي محسن
.4أكرم الحكيم .ح المجلس الأعلى
5. ألبرت يلدا
6. إياد السامرائي
7. إياد علاوي
8. أيهم السامرائي
9. السيدة بيان الأعرجي
10. بيان جبر صولاغ
11. توفيق الياسري
12. جلال طالباني
13. جنيد منكو
14. جواد العطار
15. جوهر نامق
16. حاتم مخلص
17. حاتم شعلان أبوالجون
18. حاجم الحسيني
19. حامد البياتي .ح المجلس الأعلى
20. حسين الجبوري
.21 حسين الشعلان
.22المعمم حسين الشامي ح. دعوة
23. رضا جواد تقي
24. السيدة سعاد الكريماوي
25. سعد البزاز
26. سعد جواد
27. سعد صالح جبر
28. سعدون الدليمي
29. سنان الشبيبي
30. صادق الموسوي ح. دعوة
31. صفية السهيل
32. صلاح الدين بهاءالدين
33. صلاح الشيخلي
34. صنعان أحمدآغا
.35طارق الأعظمي
36. عادل عبدالمهدي ح. المجلس الأعلى
.37عباس البياتي: ح. الدعوة
38. المعمم عبدالعزيز الحكيم. ح المجلس
39. عبدالستار الجميلي
.40المعمم عبدالمجيد الخوئي.مؤسة الخوئي
.41عزالدين سليم ح. دعوة القوى الإسلامية
42. علي بن الحسين ح. الملكية
43. غسان العطية
44. فاروق رضاعة
45. فؤاد معصوم
46. قادر عزيز
47. كريم أحمد
48. كنعان مكية
49. كوسرت رسول علي
50. كوران طالباني
51. المعمم.محمد بحرالعلوم
52. الممم محمد تقي المولى المجلس الأعلى
53. المعمم محمد الحيدري مجلس الأعلى
54. محمد عبدالجبار
55. محمد الحاج محمود
56. مسعود بارزاني
57. مشعان الجبوري
58. مضر شوكت
59. موفق الربيعي
60. ناجي حلمي
61. نجم الدين كريم
62. هوشيار زيباري
63. اللواء الركن وفيق السامرائي
64. وليد محمد صالح
65. يونادم يوسف كنا
.66المعمم سامي البدري ح. دعوة
67. حسن النقيب
68. ابراهيم محمد بحرالعلوم
.69 المعمم مصطفى الغزويني
.70المعمم حسين الصدر عن عائلة الصدر
.71 نبيل الموسوي ح. دعوة
.72انتفاض قنبر
.73 خضير الخزاعي ح. دعوة
.74المعمم همام حمودي المجلس الأعلى
.75 علي الاديب ح. دعوة
.76 سمير الصميدعي
.77نوري جواد المالكي ح. دعوة
.78المعمم خالد العطية ح. دعوة
79. المعمم طالب الرفاعي ح. دعوة
.80 المعمم مضر الحلو مؤسسة الخوئي
.81 المعمم فاضل الشهلاني مؤسسة الخوئي
82. جواد الشهرستاني
83. عدنان الباججي
84. عبدالكريم ماهود حزب الله
85. سامي العسكري ح. دعوة
.86 وليد الحلي ح. دعوة
.87المعمم علي العلاق ح. دعوة...