له مێژووی تێکۆشانی ژیانی نه‌ته‌وه‌یی، ڕامیاریی، سه‌ربازیی، ئابووریی، کۆمه‌ڵایه‌تیی و که‌لتووریی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کدا، به ده‌یان ڕۆژی تاریکونووته‌ک، پڕ له گرفت، کاره‌ساتی دڵته‌زێن و به‌سه‌رهاتی جه‌رگبڕی تێدا هه‌یه.
له سه‌راپای مێژووی له‌خوێنهه‌ڵکێشراوی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش‌دا، که‌م مانگ هه‌یه، بێ ڕاپه‌ڕین، ڕووداوی سه‌رنجڕاکێش، قوربانیی گه‌وره و گچکه، چه‌ڵه‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا تێپه‌ڕبووبێ. له‌نێو هه‌موو مانگه‌کانی ساڵیش‌دا، ڕۆژه‌کانی مانگی (مارس)، به‌شی شێریان به‌رده‌که‌وێ، له‌نێو دڵ و ده‌روونی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش‌دا، جێیه‌کی تایبه‌تییان بۆ خۆیان داگیرکردووه!
ئاخر له مانگی (مارس)دا، گه‌لێ بۆنه‌ی ناخۆش، تاڵ، گه‌رمه‌شین، جه‌نگ، ژێرکه‌وتن، هه‌ره‌س، کۆڕه‌و، له‌سێداره‌دان، کیمیاباران، ئه‌نفال، کاره‌ساتی دیکه‌ی ئه‌ژنۆشکێن، ڕه‌شبینیی، نائومێدیی هه‌ن. هه‌ر یه‌کێکیشیان، ڕاڤه له ڕووداوێکی نه‌ته‌وه‌یی جه‌رگبڕ ده‌که‌ن. چونکه له قۆناغێکی دیاریکراوی ژیانی نه‌ته‌وه‌ی کورددا، ڕۆڵه‌کانی کوردی، تووشی نووچدان کردووه و تارای ڕه‌شی ڕه‌شبینیی، به‌سه‌ر ڕووخساریاندا دراوه!
هه‌روه‌ها، گه‌لێ بۆنه‌ی خۆش، شیرین، شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ، ئاشتیی، سه‌رکه‌وتن، سه‌رفرازیی، ڕاپه‌ڕین، پڕ له هیوا و دڵخۆشکه‌ریش هه‌ن. هه‌ر یه‌کێکیشیان، ڕاڤه له یادێکی نه‌ته‌وه‌یی پیرۆز، نه‌به‌ردیی بێوێنه، قاره‌مانێتیی، ئه‌فسانه‌یی، خۆشیی و جێژنه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن.
به‌ڵام ڕۆژه خۆش و دڵخۆشکه‌ره‌کان، ته‌می سه‌ر شووشه‌ی هه‌موو ئه‌و ناسۆر و به‌ڵایانه‌ی سڕیوه‌ته‌وه، ههڵهنگووتنی به سه‌رکه‌وتن، ڕه‌شبینیی به گه‌شبینیی گۆڕیوه‌ته‌وه، هیوایه‌کی نوێ و وره‌یه‌کی به‌رزی، به ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌خشیوه، سه‌رله‌نوێ، تێشووی خه‌باتی سه‌ختی نه‌ته‌وه‌یی و ڕامیارییان، له پشت به‌ستووه‌ته‌وه و به‌سته‌ڵه‌کی ئه‌ستووری، خه‌م و په‌ژاره‌ی ژیانیان شکاندووه!
به‌ڵێ، ڕووداوه‌کانی مانگی (مارس)ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له ڕووداوه‌کانی ڕۆژه‌کانی مانگی (مارس)ی، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه ناچن و گه‌لێ زۆرن. هه‌ر یه‌کێکیشیان به ورد و درشتیانه‌وه، شایانی ئه‌وه‌ن، یادی تایبه‌تییان بکرێته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕۆژه خۆش و ناخۆشانه، گه‌لێ زۆرن، به‌ڵام له ئه‌م گوتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م، هێندێکیان به نموونه بێنمه‌وه.
ڕۆژه خه‌مگین و ناخۆشه‌کان
- 1. 3. 1979، ڕابه‌ری شۆڕشی (11. 9. 1961) و سه‌رۆکی (پ. د. ک.) ژه‌نه‌راڵ (مسته‌فا بارزانیی)، ماڵاوایی له نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی کرد.
1943 .3 .3 -، هۆنه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ری کورد (شێخ سه‌لام)، کۆچیدواییکرد.
- 4. 3. 1923، ئیمپریالیزمی (بریتانیا)، به فڕۆکه‌ی جه‌نگیی، شاری (سوله‌یمانی) بۆمبارانکرد، کوردێکی زۆر شه‌هیدبوون و شاره‌که‌ش ویرانبوو.
- 6. 3. 1975، ڕۆژی ڕه‌شی پیلانی (ئه‌لجه‌زایر) بوو، (سه‌ددام حوسێن، حه‌مه‌ره‌زا شای په‌هله‌ویی و ده‌زگه‌ی سیخوڕیی ئه‌مێریکا (، ڕێککه‌وتن و کۆتای‌یان به شۆڕشی (14) ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مان له باشووری (کوردستان) هێنا.
- 11. 3. 1974، له نێوان سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی (11. 9. 1961) و سه‌رکردایه‌تی (به‌عس) و ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (عێراق)دا، جه‌نگی ماڵوێرانکه‌رانه‌ی (کوردستان) ده‌سیپێکرده‌وه، له ئه‌نجامیشدا، به هه‌ره‌س و نووچدان کۆتاییهات.
- 16. 3. 1921، ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی دۆستایه‌تی له نێوان (یه‌کێتيی سۆڤێت) و (که‌مال ئه‌تاتوورک)دا، دژی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی مۆرکرا.
- 16. 3. 1988، فڕۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (به‌عس)، شارۆچکه‌ی (هه‌ڵه‌بجه)یان، به چه‌کی کیمیایی بۆمبارانکرد، جگه له بریندار، (5) هه‌زار ژن و مناڵ، پیر و په‌ککه‌وته‌ی کورد شه‌هیدبوون، شاره‌که‌شیان له گۆمی خوێن و فرمێسکدا نقوومکرد.
- 19. 3. 1988، یه‌که‌مین ئه‌نفال له دۆڵی (جافایه‌تی) ده‌سیپێکرد.
- 21. 3. 1979، یه‌که‌مین نیشانه‌ی جه‌نگی نێوخۆی باڵه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له شۆڕشی نوێماندا ده‌رکه‌وت.
- 23. 3. 1964، ڕژێمی (عێراق)، له به‌ڵێنه‌کانی خۆی په‌شیمانبووه‌وه، په‌لاماری (کوردستان)ی دایه‌وه و (عه‌بدولسه‌لام عارف)، یاسای (مه‌دالیای له‌نێوبردنی جه‌رده‌کانی ژووروو)ی ده‌رکرد!
- 26. 3. 1974، دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی کورد تێکچوو، ده‌سته‌یه‌ک خۆفرۆشی کورد، (ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی نێوچه‌ی ئۆتۆنۆمیی)یان دامه‌زراند.
- 26. 3. 1987، ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (به‌عس)، چه‌کی کیمیایی له (شێخوه‌سانان) به‌کارهێنا و کوردیکی زۆر شه‌هید و برینداربوون.
- 31. 3. 1947، گه‌وره‌ترین تراژیدیای سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕوویدا، ڕژێمی شاهه‌نشایی گۆڕبه‌گۆڕ، پێشه‌وا (قازی موحه‌ممه‌د)ی سه‌رۆک کۆماری (کوردستان) و هه‌ردوو برا و ئامۆزاکه‌ی، له گۆڕه‌پانی (چوارچرا)ی شاری (مهاباد) له‌سێداره‌دران.
وه‌ک ده‌بینین، ژان و ئازاره‌کانی ئه‌م مانگه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، به مه‌رگی سه‌رۆک (مه‌لا مسته‌فای بارزانیی) ده‌سیپێکردووه، تا دوا ڕۆژه‌کانی ئه‌م مانگه‌ش، به‌رۆکی به‌رنه‌داوین و کۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵکوو به له‌سێداره‌دانی ڕه‌وانشاد پێشه‌وای کورد (قازی موحه‌ممه‌د) کۆتاییهاتووه!
ڕۆژه گه‌ش و خۆشه‌کان
- 1. 3. 1970، جێژنی مامۆستایانی کوردستانه.
- 2. 3. 1926، ئینگلیزه‌کان له‌مه‌ڕ مافی گه‌لی کورد، یاداشتی مهنداتیان پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان کرد.
- 3. 3. 1943، یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (ڕۆژا نۆ)، له (بێروت) ده‌رچوو.
- 7. 3. 1919، ڕۆڵه‌کانی کورد له باشووری (کوردستان)، دژی ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (به‌عس) ڕاپه‌ڕین و سه‌رتاسه‌ری (کوردستان)یان ڕزگارکرد.
- 7. 3. 1923، یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (بانگی هه‌ق)، ده‌نگی شۆڕشه‌که‌ی (شێخ مه‌حموودی حه‌فید)، له ئه‌شکه‌وتی (جاسه‌نه) ده‌رچوو.
- 7. 3. 1925، گڕی ئاگری ڕاپه‌ڕینه گه‌وره‌که‌ی (شێخ سه‌عیدی پیران)، له باکووری (کوردستان)، دژی توورکه مهگۆلییه که‌مالییه‌کان کڵپهیسهند.
- 8. 3.ی هه‌موو ساڵێ، خوشکان و دایکانی کورد، له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی جیهاندا، یادی جێژنی ئافره‌تان ده‌که‌نه‌وه.
- 11. 3. 1925، یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (دیاریی کوردستان)، له (به‌غدا) ده‌رچوو.
- 11. 3. 1963، سه‌رانی ده‌وڵه‌تی (عێراق)، مافی ناناوهندێتییان بۆ (کوردستان) ڕایانگه‌یاند
و دانیانپێدانا.
- 11. 3. 1970، ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی دووقۆڵی، له نێوان هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی کورد و (به‌عس)دا واژۆکرا.
- 15. 3. 1932، یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (هاوار) له (شام) ده‌رچوو.
- 21. 3.ی هه‌موو ساڵێ، ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، یادی جێژنی (نه‌ورۆز) ده‌که‌نه‌وه.
-25. 3. 1929، یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (ڕێیا تازه)، له (ئه‌رمه‌نستان) ده‌رچوو.
- 30. 3. 1948، یه‌که‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (نزار)، له (به‌غدا) ده‌رچوو.
ئەنجام
ئه‌م ڕۆژه خۆش و ناخۆشانه، مشتێ له خه‌رمانی ڕۆژژمێره‌کانی مانگی (مارس) بوو، ته‌نیا هه‌ر ئه‌وانه‌ن، که ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندییان، به مێژووی به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه هه‌یه، ئه‌گینا له هه‌گبه‌ی مانگی (مارس)دا، هێشتا گه‌لێ ڕۆژی دیکه ماون، که ناراسته‌وخۆ پڕیشکیان به‌ر کوردیش که‌وتووه.
له کۆتاییشدا ده‌ڵێم: له ئه‌نجامی ڕۆژژمێر و ساڵنامه‌کانی مانگی (مارس)دا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ، به درێژایی مێژووی کورد، ڕۆڵه‌کانی ئه‌م نه‌ته‌وه هه‌ژاره بنده‌سه ماف زه‌وتکراوه، له‌پێناوی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ربه‌خۆییدا، خه‌باتێکی سه‌ختی خوێناوییان کردووه، هه‌رگیز کۆڵ‌یان نه‌داوه، سه‌ریان بۆ دوژمنان و داگیرکه‌رانی (کوردستان) دانه‌نه‌واندووه، هه‌ر هه‌لێکی مێژوویی له‌باریشیان بۆ هه‌ڵکه‌وتبێ، به ئاشتیی و ئارامیی ژیابن، بایه‌خێکی زۆریان به خوێنده‌واریی و بزووتنه‌وه‌ی ڕووناکبیریی داوه.
بۆیه له سه‌رده‌مه جیاجیاکانی مێژوودا، چ به نهێنیی و چ به ئاشکرا، به ده‌یان ڕۆژنامه و گۆڤاریان ده‌رکردووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا، کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندووه و مه‌حاڵه بمرێ، وه‌ک ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی نیشتمانه‌که‌مان، سه‌دان ساله خه‌ونی پێوه ده‌بینن! هه‌ر وه‌ک شۆڕه‌سواری مێژوونووسی کوردیش میر (شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی)، پتر له (4) سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر نووسیوێتی: (کوردستان وڵاتێکه، نه به که‌س داگیرده‌کرێ و نه سه‌ریش بۆ که‌س شۆڕدهکا.)