به‌شی سێیه‌م
هێندێ زانیاریی
{ئیمپراتۆریا‌ی عوسمانی، ساڵی (1229) دامەزراوە و ساڵی (1922) کۆتاییهاتووە. واتە (693) ساڵ بەردەوامبووە. لە ڕاستیدا، سەرەتا کۆمەڵێ تیرە و هۆزی وەک (مەگۆل، تاتار، توورک، غوز) و دەیان هۆزی دیکە بوون، پاشان لەژێر ناوی توورکدا، یەکیانگرتووە و بە ئەو ناوەوە ناسران.
سەبارەت بە ژمارەی سوڵتان و جێنشینەکانی ئیمپراتۆریا‌ی عوسمانی، لە ئەو ڕۆژەوە ئیمپراتۆریاکە دامەزراوە، تا ڕوخاوە، بەگوێرەی سەرچاوەکان دەگۆڕێ. بەڵام بە شێوەیەکی گشتیی، لە نێوان (37-40) سوڵتاندا بوون. سەرەتا ناوی سوڵتان و پاشان، ناوی جێنشینیان بەکارهێناوە.
دامەزرێنەر و یەکەمین سوڵتان (عوسمان غازی ئۆرتغۆل) بوو، لە نێوان ساڵانی (1191-1281) و دوایەمین سوڵتانیش (موحەممەدی شەشەمی عوسمانی)، لە نێوان ساڵانی (1918-1922)دا فەرمانڕەواییانکردووە.} *
ئیمپراتۆریا‌ی عوسمانی
• دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌رتوگرول) مرد، ناکۆکی له نێوان براکه‌ی (دوندار) و کوڕه‌که‌ی (عوسمان)دا درووستبوو. (عوسمان) مامه‌که‌ی خۆی کوشت و ناکۆکییه‌که کۆتایهات، ده‌سی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت، به ئه‌و شێوه‌یه‌ش، ئیمپراتۆریا‌ی (عوسمانی) دامه‌زراند!
• کاتێ کوڕه‌زاکه‌ی (موورادی یه‌که‌م) بوو به سوڵتان، له ترسی ئه‌وه‌ی براکانی، چاو له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نه‌بڕن، هه‌ردوو براکه‌ی خۆی (ئیبرایم) و (خه‌لیل)ی کوشت!
• لەگەڵ ئەوەشدا (موورادی یه‌که‌م)، ساڵی (1389ز.)، له جه‌نگی (کۆسۆڤۆ) بوو، له‌سه‌ر جێی مردن ڕاکشابوو، که‌چی فرمانیده‌رکرد، (یه‌عقووب)ی کوڕ‌ی بخنکێنن، تا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و کورسی فه‌رمانڕه‌وایی، به‌ربه‌ره‌کانی براکه‌ی نه‌کا!
• سوڵتان (موحه‌ممه‌دی دووه‌م)، که شاری (ئه‌سته‌نبوڵ)ی داگیرکرد، فه‌توایه‌کی شه‌رعی ده‌رکرد، ڕه‌وایی به سوڵتان دا، که براکه‌ی خۆی کوشتووه و گوتی: له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای یه‌کێتیی ئیمپراتۆریاکه‌دا، ئه‌و کاره‌یکردووه!
• کاتێ سوڵتان (مورادی سێیه‌م)، له شوینی باوکی دانرا، یه‌کسه‌ر هه‌ر (5) براکه‌ی خۆی له‌نیوبرد!
• کوڕه‌که‌ی سوڵتان (موحه‌ممه‌دی سێیه‌م)، له باوکی تاوانبارتربوو، چونکه کاتێ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، هه‌ر (19) براکه‌ی خۆی کوشت، بۆئه‌وه‌ی له خوێنڕیژیی و کوشتنوبڕیندا، بۆڕی هه‌مووان بدا!
• کادێری ڕاگه‌یاندنی توورک (ڕه‌حمی تروان)، له گوتارێکدا (بیره‌وه‌ریی شاکان) نووسیوێتی: (موحه‌ممه‌دی سێیه‌م)، دڵی به ئه‌وه‌ش ئاوی نه‌خوارده‌وه، (مه‌حموود)ی کوڕه چکۆله‌که‌ی خۆ‌شی کوشت، که ته‌مه‌نی (16) ساڵان بوو، تا ده‌سه‌ڵات بۆ کوڕه (14) ساڵانه‌که‌ی بمێنێته‌وه، ئه‌ویش سوڵتان (ئه‌حمه‌د) بوو، دواتر به ئه‌وه ناوبانگیده‌رکرد، مزگه‌وتی سوڵتان (ئه‌حمه‌د)ی، له (ئه‌سته‌نبوڵ) درووستکرد!
• سوڵتان (سه‌لیم)، نامه‌یه‌کی بۆ (تۆمای بای)، فه‌رمانڕه‌وای (مه‌مالیک)ه‌کانی (میسر) نارد، تا دان به ده‌سه‌ڵاته‌که‌یدا بنێ و سه‌ری بۆ شۆڕکا. به‌رانبه‌ر به ئه‌وه‌ش، وازی لێ دێنێ، فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی بکا و توخنی ناکه‌وێ. که‌چی ئه‌و گوێی لێ نه‌گرت و خۆی به‌ده‌سه‌وه‌نه‌دا، به‌ڵکوو ڕیزه‌کانی خۆی ڕێکخست، هێزه‌کانی کۆکرده‌وه، خه‌نده‌قێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵکه‌ن، دانیشتووانی شاره‌که‌ش، به‌شداریی ئه‌و جه‌نگه‌یان کرد. به‌ڵام له‌شکری (عوسمانیی) توانیان، هێڵه‌کانی به‌رگریی بشکنێن، فه‌رمانڕه‌وا ناچاربوو، هه‌ڵبێ و په‌نا بۆ زانای ئایینیی هاوڕێی (شیخ حه‌سه‌نی کوڕ‌ی مورعی) به‌رێ. هاوڕێکه‌شی ناپاکی لێ کرد و کوژرا. ئیدی به ئه‌و شێوه‌یه، (میسر) بوو به یه‌کێ له وڵاته‌کانی ئیمپراتۆریا‌ی (عوسمانیی). له ئه‌و شه‌ڕه‌ی شاری (قاهیره)دا، (50) هه‌زار موسوڵمانی (میسریی) کوژران!
• پاشان دوای ئه‌وه، سوڵتان (سه‌لیم)، هه‌ردوو براکه‌ی خۆی کوشت، چونکه دژی شێوازی به‌کارهێنانی توندوتیژیی بوون، که له فه‌رمانڕه‌واییدا پێڕه‌ویده‌کرد!
• ئه‌م ڕه‌شه‌کوژیی و کوشتوبڕینه‌ی، سوڵتانه مه‌گۆله موسوڵمانه‌کان، هه‌ر به‌رده‌وامبوو، تا یه‌که‌مین جه‌نگی جیهان (1914-1918) به‌رپابوو. ئیمپراتۆریا‌ی (عوسمانی) له‌گه‌ڵ (ئه‌ڵمانیا)ی نازییدا، جه‌نگه‌که‌که‌یان دۆڕاند، ئیدی ئیمپراتۆریاکه‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه، موسوڵمانه مەگۆلە‌کان ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ما، خەڵکیش لە دەست تیرۆرکردن و ڕەشەکوژێی ڕزگاریانبوو!
* ئەم بەشە، لە وتاری (ڕەچەڵەک و ڕەوشتی توورک بناسە)ى نووسەر خۆیەوە وەرگیراوە. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ئیمپراتۆریا‌ی عوسمانیی، لەگەڵ ئەم بەشەی وەرگێڕانەکەدا تێکەڵاوکراوە.