بەشی دووەم
ئیمپراتۆریا‌ی (ئه‌مه‌وی)
• له سه‌رده‌می جێ‌نشین (عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌ڕوان)دا، (عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبێر)، که کوڕی (ئه‌سمای کچی ئه‌بوبه‌کری سه‌دیق) بوو، به ده‌سی موسوڵمانه‌کان کوژرا و سووکایه‌تیشیان، به ته‌رمه‌کەی کرد!
• له کاتی ده‌سه‌ڵاتی جێ‌نشین (هیشام کوڕی عه‌بدولمه‌لیک)دا، ته‌نیا هه‌ر (زه‌یدی کوڕی زه‌ین ئه‌لعابدینی کوڕی حوسێن)یان نه‌کوشت، به‌ڵکوو ماوه‌ی (4) ساڵیش، ته‌رمه‌که‌یان به ده‌رگه‌ی شاری (دیمشق)ه‌وه هه‌ڵواسی، پاشان سووتاندیان، که له نه‌وه‌ی په‌یامبه‌ری خواش بوو!
• سێیه‌مین جێنشینی (به‌نی ئومەیه) و موسوڵمانان (معاویه‌ی کوڕی یه‌زید)، به‌پێچه‌وانه‌ی باوکییه‌وه، پیاوێکی باشبوو، له سه‌ره‌مه‌رگدابوو، پێیان گوت: یه‌کێ له که‌سه‌کانی خۆت، بۆ جێ‌نشین ده‌سنیشانکه. ئه‌ویش گوتی: به خوا خۆشیم له ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وایی ئێوه نه‌دی، ئیدی چۆن ده‌توانم، لاسایی کارێکی وا خراپ بکه‌مه‌وه. خوایه، من له ئه‌و کاره دوورم و وازم لێ هێناوه!
کاتێ دایکی ژنه‌که‌ی (یه‌زیدی کوڕی معاویه)، گوێی له ئه‌و قسانه‌ی کوڕه‌که‌ی بوو، که (حوسێن)ی کوشتبوو، گوتی: بریا به ساوایی بمردیتایه و گوێم له ئه‌و قسانه نه‌بووایه! له‌به‌رئه‌وه هێندێ ده‌نگۆ هه‌یه، گوایه بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی ژارخواردیانکردووه و کوشتوویانه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیا هه‌ر، (3) مانگ جێنشینبووه و ته‌مه‌نیشی (22) ساڵ بووه، چونکه دژی شه‌ڕی موسوڵمانان بوو!
پاشان (وه‌لیدی کوڕی عه‌تبه کوڕی ئه‌بی سوفیان)، له جێی ئه‌و به جێ‌نشین دانرا و نوێژی له‌سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی کرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی نوێژه‌که‌ی له‌سه‌ر ته‌رمه‌که ته‌واوکا، به‌ر خه‌نجه‌ریان دا، یه‌کسه‌ر مرد و هه‌ڵ نه‌سا‌یه‌وه.
دواتریش (عومه‌ری کوڕی عه‌تبه‌ی کوڕی ئه‌بی سوفیان)یان، به جێ‌نشین دانا و لێیان پرسی: باوه‌ڕی خۆمانت بده‌ینێ؟ ئه‌ویش گوتی: به مه‌رجێ نه‌جه‌نگم و ده‌س به کوشتنوبڕین نه‌که‌م. له‌به‌رئه‌وه په‌سه‌ندیان نه‌کرد. ئه‌ویش به‌ره‌و شاری (مه‌که) هه‌ڵات و په‌نای بۆ (عه‌بدوڵڵای کوڕی زوبێر) برد. دواتریش هه‌ردووکیانیان له ئه‌وێ کوشت. که‌واته (ئه‌مه‌ویی)ه‌کان، یه‌کدیان که‌له‌پاچه‌کردووه!
• پاشان سه‌رداری موسوڵمانان (مه‌ڕوان کوڕی حه‌که‌م)، به ده‌سی موسوڵمانه‌کان کوژرا. هه‌روه‌ها (عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز)یش، هه‌ر به ده‌سی موسوڵمانه‌کان ژارخواردکرا!
• دواتر موسوڵمانه‌کان، (وه‌لیدی کوڕی یه‌زید)ی سه‌رداری موسوڵمانانیان کوشت!
• دواتریش هه‌ر ئه‌و موسوڵمانانه، (ئیبرایمی کوڕی وه‌لید)یشیان لەنێوبرد!
• به‌ڵام دوا جێنشینی (به‌نی ئومەیه) و موسوڵمانان، به ده‌سی سه‌رکرده‌ی موسوڵمانان (ئه‌بوموسلیمی خۆراسانیی) کوژرا و ئیدی، کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریا‌ی (ئه‌مه‌ویی) هات!
ئیمپراتۆریا‌ی عه‌بباسی
• (ئه‌بوعه‌بباسی سه‌فاح)، یه‌که‌مین جێنشینی ئیمپراتۆریا‌ی (عه‌بباسی) بوو، به پیاوکوژ و خوێنڕێژترین که‌س ناوی ده‌رکردبوو. هه‌رچی له وه‌چه‌ی جێنشینه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی (به‌نی ئومەیه) مابوو، هه‌موویانی کوشت و که‌سیان ده‌رنه‌چوون، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ، ساوای شیره‌خۆره‌بوون، یا بۆ (ئه‌نده‌لووس) هه‌ڵاتبوون!
• پاشان فرمانێکی بۆ سه‌ربازه‌کانی ده‌رکرد، گۆڕه‌کانی (به‌نی ئومەیه) له (دیمشق) هه‌ڵته‌کێنن. ئه‌وه‌بوو، گۆڕی (معاویه‌ی کوڕی ئه‌بی سوفیان)ی هه‌ڵکه‌ند، به‌ڵام هیچیان نه‌دۆزییه‌وه! پاشان گۆڕی (یه‌زیدی کوڕی معاویه)یان تێکدا، ئێسکه‌کانی بووبوون به خۆڵه‌مێش. دواتریش سه‌ری گۆڕی (عه‌بدولمه‌لیک)یشیان هه‌ڵدایه‌وه، ته‌ماشایانکرد، جگه له سه‌ری لووتی خراپبووبوو، هیچی لێ نه‌هاتبوو. له‌به‌رئه‌وه به قامچی تێی به‌ربوون، پاشان ده‌ریانهێنایه‌وه و هه‌ڵیانواسی، دواتریش سووتاندیان و دایاننا، تا پاشماوه‌که‌ی با بردی!
• گه‌ر هه‌وڵ و کۆشش، زیره‌کیی و جه‌ماوه‌ری سه‌رکرده‌ی موسوڵمانی کورد (ئه‌بوموسلیمی خۆراسانی) نه‌بووایه، که پلانی بۆ کۆتاییپێهێنانی ده‌سه‌ڵاتی (ئه‌مه‌ویی)ه‌کان دانا، ده‌وڵه‌تی (عه‌بباسی) دانه‌ده‌مه‌زرا!
ته‌نانه‌ت جێ‌نشین (مه‌ئموون) گوتوویه‌تی: (پاشاکانی سه‌رزه‌وی سیانبوون، که ده‌وڵه‌ته‌کانیان گواسته‌وه و گۆڕییان: (ئه‌سکه‌نده‌ر، ئه‌رده‌شێر و ئه‌بوموسلیمی خۆراسانی.)
به‌ڵام کاتێ (ئه‌بوعه‌بباس) مرد و براکه‌ی (ئه‌بوجه‌عفه‌ری مه‌نسوور) جێیگرته‌وه، له ناووناوبانگی هاوڕێکه‌ی (ئه‌بوموسلیمی خۆراسانی)، ترسی لێ نیشتبوو، که چاو له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ببڕێ. له‌به‌رئه‌وه له هاوڕێکانی پرسی و گوتی: چی لێ بکه‌م؟! ئه‌وانیش گوتیان: بیکوژه. ئه‌ویش پیلانێکی بۆ گێڕا و کوشتی، ئه‌و کاته ته‌مه‌نی (37) ساڵان بوو!
• دواتر له نه‌به‌ردێکدا، له نێوان هه‌وادارانی (ئه‌بوموسلیمی خۆراسانی) و له‌شکری (عه‌بباسی)، هه‌زاران موسوڵمان به خۆڕایی، به ده‌سی موسوڵمان کوژران!
• (شجره ئه‌لدوڕە) داره‌مرواریی، (عیززه‌دین ئه‌یبه‌ک)ی کوشت، ژنه‌که‌ی (ئه‌یبه‌ک)یش، تۆڵه‌ی مێرده‌که‌ی سه‌نده‌وه و (داره‌مرواریی)، به قاپقاپ کوشت!
• له کۆتاییشدا ئه‌وه‌بوو، (هۆلاكو)ی نه‌وه‌ی (جه‌نگیزخان)، ساڵی (1258ز.)، شاری (به‌غدا)ی داگیرکرد، ئیمپراتۆریا‌ی (عه‌بباسی) ڕوخاند و کۆتایی به ئه‌و ڕه‌شه‌کوژییه‌ی نێوخۆی عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کان هێنا.