ئه‌ی شاره‌که‌م سوله‌یمانی
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
2021-11-15   767
ئه‌ی شاری ڕۆشنبیریی و شۆڕشگێڕی
ئه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی
ئه‌ی شاری شۆڕش و شه‌هیدان
خۆشمده‌وێی، چونکه له شارەکەی دڵ و گیانمدا:
یه‌که‌مین چاپخانه له باشووری (کوردستان) دامه‌زرا.
یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی کوردی ده‌رچوو.
یه‌که‌مین جار له مێژوودا، خوێندن به کوردی ده‌سیپێکرد.
یه‌که‌مین جار له مێژوودا، قه‌لاچۆکردنی نه‌خوێنده‌واری،
له (زانستیی کوردان) بوو.
یه‌که‌مین قوتابخانه‌ی سه‌ربازیی (ڕووشدییه‌ی عه‌سکه‌ریی)،
کرایه‌وه.
یه‌که‌مین زانکۆ له باشووری (کوردستان) درووستبوو.
یه‌که‌مین سروودی کوردیی گوترا.
یه‌که‌مین قه‌وانی کوردیی، به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندێکی
گۆانیبێژی ده‌نخۆشی (سوله‌یمانی) تۆمارکرا.
یه‌که‌مین جار له مێژوودا، بزووتنه‌وه‌ی شانۆگه‌ریی سه‌ریهه‌ڵدا.
یه‌که‌مین شۆڕشی چه‌کداریی نه‌ته‌وه‌یی به‌رپابوو.
یه‌که‌مین ڕاپه‌ڕینی خوێناویی ڕۆژی (6. 9. 1930)، له‌به‌رده‌رکی
سه‌رای (سوله‌یمانی) ڕوویدا.
یه‌که‌مین ده‌سه‌ڵاتی کوردیی دامه‌زرا.
یه‌که‌مین پایته‌ختی باشووری (کوردستان) بوو.
یه‌که‌مین حوکمداری (کوردستان)،
ڕه‌وانشاد (شێخ مه‌حموودی حه‌فید)، له (سوله‌یمانی) فه‌رمانڕه‌واییکرد.
یه‌که‌مین ڕێکخراوی دێمۆکراسی، پارتی ڕامیاریی ئاشکرا و
نهێنیی دامه‌زران.
یه‌که‌مین و یه‌که‌مین و گه‌لێ یه‌که‌مینی دیکه‌ش، هه‌ر
له شاری (سوله‌یمانی) بوون.
بۆیه ده‌ڵێم:
)سوله‌یمانی)، ئه‌ی
دڵی زیندووی (کوردستان)ه‌که‌م! هه‌موو ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، چاویان له تۆیه،
نائومێدیان نه‌که‌ی، وه‌ک سه‌رکرده‌ی پارته‌کان نائومێدیانکردووى!
)سوله‌یمانی)، ئه‌وڕۆ
(237) ساڵ، به‌سه‌ر دامه‌زراندنی تۆی پارچه‌یه له دڵ و گیانی شیرینمدا تێپه‌ڕده‌بێ.
له‌به‌رئه‌وه ڕۆژی (14. 11)ی هه‌موو ساڵێ، به جێژنی له‌دایکبوونی خۆم ده‌زانم،
چونکه ئێمه پێکه‌وه له‌دایکبووین، ڕۆڵه‌ی یه‌ک دایکی به‌سۆز، به ئه‌مه‌ک و به‌شمه‌ینه‌تی
(کوردستان)ین، جێژنی له‌دایکبوونمان پیرۆزبێ!
)سوله‌یمانی)، له ئه‌م
یاده پیرۆزه‌دا، یه‌کبه‌یه‌ک هه‌موو خڕه‌به‌ردێکی نێوکۆڵانه‌کانت ماچده‌که‌م. هه‌موو
گه‌ردیله‌یه‌کی خۆڵه پیرۆزه‌که‌ی، سه‌رمه‌زارگه‌ی پیاوچاکان و نیشتمانپه‌روه‌رانت
ده‌لێسمه‌وه. تاجه‌گوڵینه‌ی خۆشه‌ویستیی و ئه‌مه‌کداری، له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازه
گومناوه‌کانت داده‌نێم. چه‌پکێ گوڵی خوێناویی ڕازاوه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، بۆنخۆشتر له
هه‌ڵاڵه، به‌یبوون و ڕیحانه‌کێویلە، له باخه‌که‌ی سه‌را ده‌چنم و له دامێنی
ئارامگه‌که‌ی (شێخ مه‌حموود)ی نه‌مری ده‌ده‌م. ئه‌و شێخه‌ی ڕه‌نگوڕووی بیری
ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی، له باشووری نیشتمانه‌که‌مدا ڕشت، به‌ردی بناغه‌ی یه‌که‌مین
ده‌سه‌ڵاتی کوردیی دانا و ئاڵای ڕه‌نگینی له‌خوێنهه‌ڵکێشراوی (کوردستان)ی هه‌ڵکرد!
)سوله‌یمانی)، مشتێ
تۆوی چه‌ندین گوڵی جوانی ڕه‌نگین و ڕیحانه‌ڕه‌شه‌ی بۆنخۆش، له‌سه‌ر مه‌زاره
پیرۆزه‌که‌ی یه‌که‌مین خه‌مخواری نیشتمان و کوردپه‌روه‌ر، فه‌یله‌سووف و نووسه‌ر،
شای هۆنه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسی کورد (پیره‌مێرد) ده‌چێنم. ئه‌و (پیره‌مێرد)ه‌ی،
وازی له ژیانی ئاواره‌یی و دووره‌وڵاتی هێنا، بۆ نیشتمانه بنده‌سه کاولبووه‌که‌ی
خۆی گه‌ڕایه‌وه، شه‌و و ڕۆژی پێکه‌وه دادروو، تا له ژیاندا بوو، له قه‌له‌نده‌رخانه‌که‌ی
خۆی، ڕاژه‌ی زمان و وێژه، کورد و (کوردستان)ی کرد!
)سوله‌یمانی)، سه‌ری
ڕێز و نه‌وازش، بۆ (عه‌وله‌سیسی بوێر، هه‌ڵۆ به‌گی کوردپه‌روه‌ر، ئه‌خته‌ری ژنه‌شۆڕشگێڕ)
و هه‌زاران قۆچی قوربانی دیکه‌ی ڕیی ڕزگاریی و سه‌ربه‌خۆیی کورد و (کوردستان) داده‌نه‌وێنم!
)سوله‌یمانی)، ئه‌ی
ئه‌و شاره‌ی، به پایته‌ختی له‌دایکبووی، له کانگه‌ی قووڵایی دڵ و هه‌ستێکی
خاوێنی کوردپه‌روه‌رانه‌وه، خۆشمده‌وێی. لای من له هه‌موو شارێکی دیکه‌ی ئه‌م
جیهانه جوانتری، له هه‌موو شارێکی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه‌ش، پتر خۆشمده‌وێی. (خۆڵ و
خاشاکی کۆڵانه‌کانت، به گه‌نجی قاروون ناده‌م. چونکه به دڵ هۆگری تۆ بووم و بێ
تۆ ناژیم). هه‌ر وه‌ک خوالێخۆشبووش (جه‌مال
ئاغا)ش گوتوویه‌تی:
به‌هه‌شتی زاتی پاکی خوا، به‌ناوبانگه له‌به‌ر جوانی
کوتومت ڕه‌نگی ڕێژراوه، له‌سه‌ر شێوه‌ی سوله‌یمانی
بەڵام ئەی شارەکەم!
زۆر بە داخەوە، گوورگە هارە چاو برسییەکان، کەڵبەی ژاراویی تیژییان،
لە جەستەت گیرکردووە. چونکە نەک هەر خەڵکێکی
زۆر، لە هەموو نێوچە و شارەکانی (کوردستان)ەوە، ڕوویان تێکردووی، بەڵکوو لە هەر چوار دەوڵەتە داگیرکەرەکانی نیشتمانەکەشمانەوە هاتوون، لە شارەکەماندا دەژین و جێگیربوون. لەبەرئەوە چەندین کەلتووری جیاواز تێکەڵابووه و ئەوانەی شاريش بەڕێوەدەبن،
زۆربەیان خەڵکی (سولەیمانی) نین، بۆیە وامان بەسەرهاتووە! گار کاریش وا بڕوا، ڕۆژبەڕۆژ شارەکەمان،
بەرەو دواوە دەڕوا. بۆیە ئەو شارە ڕازاوەیەی جاران نەماوی. هەر وەک (داناز)ی
هۆنەریش دەڵێ:
هەموو شەوێ، یادەکانی
بەناو دڵمدا دیت و دەچێ
بەڵام سەد ئاخ سلێمانی، قەت لە جاری جاران ناچی