(عێراق) و سێ هەرێمی فیدراڵ
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
2021-10-05   588
ڕۆژی
(18. 10. 2002) لە (قەڵاچوالان)، چاوم بە خوالێخۆشبوو (مام جەلال) کەوت و کاک
(بارزانی ئەحمەد کوردە)ش، وەک سکرتێری (مام) ئامادەبوو. سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی
فیدراڵ گفتوگۆمانکرد.
من
گوتم: ئەم فیدراڵییەی ئێمە بێ وێنەیە، چونکە لە جیهاندا نەبووە و نەبیسراوە، ده‌وڵه‌تێ
ته‌نیا هه‌رێمێکی فیدراڵی بێ و نێوچه‌کانی دیکه‌شی، جۆره سیسته‌مێکی سەنترالیزمی
دیکتاتۆریی هه‌بێ.
)مام)یش
به ده‌نگێکی به‌رز گوتی: ئه‌ی تۆ چی پێشنیازده‌که‌ی؟
گوتم:
(عێراق) ده‌بێ، به‌سه‌ر سێ هه‌رێمی فیدراڵ‌دا دابه‌شکرێ. یه‌که‌م (کوردستان)ی
فیدراڵ، نێوچه‌ی سووننه‌نشینه‌کان و شیعه‌نشینه‌کانیش له نێوه‌ڕاست و خوارووی
(عێراق)، دوو میریی فیدراڵ بۆ خۆیان دامه‌زرێنن. ئەگینا ئەو فیدراڵییەی ئێمە، هێز
و توانای نابێ، چونکە عەرەبەکان زۆربەن و ئێمە کەمینەین. ئەو کاتە ئەنجوومەنێکی
فیدراڵ دادەمەزرێ، هەر سێ هەرێمە فیدراڵەکە، وەک یەک دەنگیان دەبێ، زۆرینە و
کەمینەی نەتەوەیی نامێنێ!
گوتی:
جا ئێمە بچین، بە سووننەکان بڵێین، ئێوەش داوای فیدراڵی بکەن؟!
گوتم:
بەڵی. لەپێناوی بەرژەوەندیی خۆماندا دەبێ، هانیانبدەین.
داواکاریی
عەرەبە سووننەکان
ئێستە
خۆشبەختانە، عەرەبە سووننەکان، جموجۆڵیان دەسپێکردووە، خۆیان داوای هەرێمێکی
سەربەخۆی فیدراڵ دەکەن. سەرکردەی پارتەکانی (کوردستان)یش، بە هیچ شێوەیە نابێ، ئەم
هەلە مێژووییە لەدەسبدەن، بەڵکوو دەبێ، هانیانبدەن، پشگیرییانبکەن، تا لەسەر
داواکارییە ڕەواکەی خۆیان سووربن.
لە
ئەم ڤیدیۆیەشدا، کۆمەڵێ لە نوێنەرانی هێزە سووننەکانی عەرەب کۆبوونەتەوە و داوای
فیدراڵی دەکەن.