ئایا کێ لە تاوانەکانی کارەساتی یەزیییەکان بەرپرسیارە؟!
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
2021-08-11   604
ئه‌وڕۆ، (7) ساڵی ته‌واوی داگیرکردنی خاک
و ڕه‌شه‌کوژیی کوردە یەزیدییەکان، (7) ساڵی ڕه‌به‌قی پڕ له خوێنڕشتن و فرمێسکی گه‌رم،
(7) ساڵی ڕێکی لێوان‌لێو له ده‌ربه‌ده‌ریی و برسێتی، (7) ساڵی خشتی ماته‌مینیی و
بێده‌نگی، (7) ساڵی خڕی هه‌موو ڕۆژژمێره‌کانی زایینیی، کۆچیی، هه‌تاویی و کوردیی،
به‌سه‌ر کاره‌ساته ئابڕووبه‌ره ئهتکردنهکهی ژنان و کیژانی (شه‌نگال)دا تێپه‌ڕده‌بێ.
که‌چی هێشتا کێشه‌که‌یان، له نێوان بێویژدانیی زه‌ویی و ئاسماندا، هه‌ر به هه‌ڵواسراویی
ماوه‌ته‌وه!
مێژووی عه‌ره‌ب و ئیسلام ده‌ریانخستووه،
تیره و هۆزه دواکه‌وتووه‌کانی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، بێڕه‌وشترین گرووپی ئیتنی
سەر ڕووی زەوی بوون. چونکه هیچ گرووپێکی دیکه‌ی ئیتنی، نه ئه‌و کاته و نه لە ئه‌م
سهردهمەشدا، وه‌ک ده‌سکه‌وتی جه‌نگ، هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئافره‌ت نه‌کردووه
و له‌نێو خۆیاندا، دابه‌شیان نه‌کردووه! هه‌ڵبه‌ته، ئه‌م ڕه‌وشته
نزمه‌ی عه‌ره‌بیش، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، به چاوێکی زۆر سووک، له ئافره‌تیان
ڕوانیوه! بۆیه هه‌ر پیاوێ، به‌گوێره‌ی توانای ئابووریی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی، چه‌ن
ئافره‌تی ویستبێ، له ماڵه‌که‌ی خۆیدا کۆیکردوونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌مووشیاندا
نووستووه. واته عه‌ره‌ب ئافره‌تی، وه‌ک مێگه‌ل ڕاگرتووه و وه‌ک ئاژه‌ڵیش، ته‌ماشای
ره‌گه‌زی مێیان کردووه!
له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌م ڕاستییه‌دا، با
بزانین، ئه‌م عه‌ره‌به داگیرکه‌رانه، له ئه‌و ڕۆژه تاریکانه‌ی ژیانیاندا تا ئه‌وڕۆ،
تا چ ئه‌ندازه‌یه گۆڕاون و پێشکه‌وتوون؟! لێره‌دا ته‌نیا (فه‌توا)ی پێشه‌وایه‌کی
ئیسلام، به نموونه دینمهوه، چونکه وه‌ک ده‌ڵێن: مشتێ نموونه‌ی خه‌روارێکه!
به‌ڵێ، با بزانین، یه‌کێ له ڕێبه‌رانی رێبازی سه‌له‌فیی ئیسلامیی، سه‌باره‌ت به
ئافره‌ته کورده یه‌زدییه ڕفێنراو و تاڵانکراوه‌کان، چی گوتووه و چ جۆره (فه‌توا)یه‌کی
داوه؟!!
)زاکیر نایکی)، خه‌ڵكی (هیندستان)ه و به یه‌کێ له ڕابه‌ره
سه‌له‌فییه ئیسلامییه دیاره‌کان داده‌نرێ. ڕاژه‌یه‌کی زۆری بیری سه‌له‌فیی عه‌ره‌به‌کانی
(سعوودیه)ی کردووه و که‌ناڵێکی تێلێفیزیۆنیشیان بۆ داناوه. کاتێ هێزه دڕنده
ئیسلامییه‌کانی (داعش)، شارۆچکه‌ی (شه‌نگال)یان داگیرکرد، ئه‌م (جاشبیر)ه
خۆفرۆشه زۆر موسوڵمانه، (فه‌توا)یه‌کی ئیسلامییانه‌ی دا و گوتی: ئافره‌ته به‌دیلگیراوه
یه‌زدییه‌کان، ده‌سکه‌وتی جه‌نگن و موسوڵمانه‌کان ده‌توانن، سێکسیان له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌م شهکرشکاندنهش، شای (عه‌ره‌بستانی سعوودیه) خۆی خهڵاتیکرد،
مەدالیایەکی زێڕین و (20) ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌رگرت! ئاخر ده‌بێ، چ ئایینێ هه‌بێ،
ڕێ به ئه‌م بێڕه‌وشتیی و سووکایهتییپێکردنه به مرۆ بدا و قهبووڵیکا؟!!
بەڵام ئایا، سه‌باره‌ت به ئه‌و تاوان و کاره‌ساته گه‌وره‌یه، له ئاستی نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیشدا،
تا ئێسته کورد خۆی چی کردووه؟! ئایا هه‌ڵوێستی پارته ئیسلامییه‌کانی (کوردستان) چی
بووه؟! به‌رۆکی چه‌ن ده‌زگه‌ی ئیسلامیی جیهانیان گرتووه و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه؟!!
به داخه‌وه، له ئه‌وه ده‌چێ، نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕانه‌مه‌ڕێکی بێ خاوه‌ن بێ، هه‌رچی
هه‌ڵده‌سێ، په‌لاماری خاکه‌که‌ی ده‌دا، کوڕ و کاڵانی به دیل ده‌گرێ و ده‌یانکوژێ،
سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی تاڵاندهکا، ده‌س بۆ ئابڕووی ئافره‌ته بێدەسەڵاتەکانی ده‌با
... له ئه‌وه ده‌چێ، ویژدانی مرۆڤایه‌تی، له ئاستی کورددا تلیسابێتهوه! ئه‌دی
کوا دادی یه‌زدانیی، بۆچی بارانی پڕ له سۆز و به‌زه‌یی خۆی، به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه
هه‌ژاره بێکه‌سه‌دا نابارێنێ؟! تۆ بڵێی ڕاستبێ، وەک هێندێ
لە پێشەوایانی عەرەبی موسوڵمان و مەلا جاشەکوردەکان دەڵێن: کورد لە نەوەی جنۆکەیە،
بۆیە نەک هەر موسوڵمانان، لەسەر ئەو داگیرکردن و ڕەشەکوژییەی کورد هەڵنادەنێ،
بەڵکوو یەزدانی مەزنیش، پشتی تێ کردووین؟!!
ئه‌ی هاوار، له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌ورمان
گیراوه، داگیرکه‌رانی عه‌ره‌ب، توورک و فارس، وه‌ک دره‌ختێکی سه‌وزی به‌رداری
بەتەمەن، ده‌مانبڕنه‌وه، ڕۆڵه‌کانمان به پێوه ده‌مرن، که‌چی که‌سێ نییه، له‌سه‌رمان
هه‌ڵبداتێ! خوا سه‌رکرده‌ی پارته‌کانی خۆمان بگرێ، ئه‌و بارهنالهبارهیان ئه‌فراندووه
و له‌پێناوی کورسی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌یانه‌وێ، یه‌کدی بسڕنه‌وه و کوردیش له‌به‌رده‌م
دوژمنان‌دا، له ئه‌وه که‌ساس و لاواز، سووک و چرووکتر بێ!
بەڵام لە کۆتاییشدا و لە ئەم یادە پڕ کارەساتە شەرمەزارە
جەڕگبڕەدا، ڕووی دەمم لە سەرکردایەتی
پارتەکانی باشووری (کوردستان) دەکەم و زۆر بە
ڕاشکاوی لێیان دەپرسم: ڕۆژی (3. 8. 2014)، لە (شەنگال) چی ڕوویدا؟! ئایا
کێ لە تاوانەکانی کارەساتی یەزیدیيەکان بەرپرسیارە؟! چونکە تا ئێستە، ئەم کێشە گرنگە، دیزەبەدەرخۆنەکراوە و دێکۆمێنتەکان ئاشکرانەکراون،
دادگەیەکی کوردپەروەری نیشتمانیی تایبەتی پێکنەهاتووە، لە ئەو کێشەیە بکۆڵێتەوە،
بەشدارانی ئەو تاوان و ناپاکییە گەورەیە، بە بەڵگەوە، بە ڕۆڵەکانی گەلی کورد و
جیهان بناسێنن و بە سزای ڕەوای خۆیان بگەیەنن!