مێژوویه‌کی پڕ له شه‌رمه‌زاریی له خوێنههڵکێشراو!
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
2021-07-07   589
(1)
کاتێ موسوڵمانه‌کان، هێزێکی گه‌ورەیان
پێکەوەناو و ده‌سه‌ڵاتیان په‌یداکرد، بڕیاریاندا، شاری (مه‌که) ڕزگارکه‌ن.
ئه‌وه‌بوو، ساڵی (630ز.)، له‌شکرێکی گه‌وره‌یان پێکه‌وه‌نا، (10) هه‌زار جه‌نگاوه‌ریان
کۆکرده‌وه و به سه‌رکردایه‌تی په‌یامبه‌ر، به‌ره‌و (مه‌که) ڕۆیشتن و سه‌رکه‌وتن.
په‌یامبه‌ر گوتی: هه‌ر که‌سێ بچێته ماڵی (ئه‌بوسوفیان)، ئه‌وا بێوه‌ی ده‌بێ و
گیانی ده‌پارێزرێ. ئه‌م قسه‌یه‌ی په‌یامبه‌ر، وه‌ک لێبووردنێکی گشتیی و ئاشتیی
کۆمه‌ڵایه‌تی وابوو، تا عه‌ره‌به بتپه‌رسته‌کان، موسوڵمانبن و خوێن نه‌ڕژێ.
په‌یامبه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی له نییه‌ت پاکییه‌وه
کرد، به‌ڵام دوایی به جۆرێکی دیکه لێکدرایه‌وه. له‌به‌رئه‌وه بنه‌ماڵه‌ی (ئه‌بوسوفیان)،
بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان به‌کاریانهێنا، له کۆمه‌ڵه‌که‌ی (عه‌لی)
جیابوونه‌وه و لێکترازان، له ئه‌و ڕۆژهوهشهوه، یه‌که‌مین به‌ردی بناغه‌ی،
ئایینزای شیعه‌گه‌رێتی دانرا.
ئه‌و ناکۆکیی و جه‌نگه خوێناوییانه‌ی، له نێوان
(عه‌لی کوڕی ئه‌بوتالێب) و (معاویه‌ی کوڕی ئه‌بوسوفیان)، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و
سامان، پتر لە (1400) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوویاندا، ئایینه‌که‌ی به ته‌واویی دووله‌تکرد،
دووبه‌ره‌کییه‌کی پڕ مه‌ترسیی و ماڵوێرانکارانه‌ی لێکه‌وته‌وه و موسوڵمانه‌کان،
به هه‌زارانیان له یه‌کدی کوشت، له مێژووی ئیسلامیشدا، به ناوی هه‌ردوو
ئایینزای (سووننه) و (شیعه)وه ناسران. ئه‌و دووبه‌ره‌کیی و ناکۆکییه تا ئێسته‌ش،
هه‌ر به‌رده‌وامه و له ئاسۆیه‌کی دوور و نزیکیشدا، هیچ ترووسکاییه‌ک نابینرێ،
کۆتاییپێبێ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، ڕۆژبه‌ڕۆژ قووڵتردهبیتهوه و له‌سه‌ر
زۆر شت ناکۆکن، به شێوه‌یه له دوو ئایینی جیاواز ده‌چن!
بۆ نموونه: ئه‌وڕۆ زۆر به ئاشکرا ده‌بینین،
(ئێران) به هه‌موو توانا و قوورسایی دیپلۆماسی، ڕامیاری، سه‌ربازی، تێکنۆلۆژیای
جه‌نگ، ئابووری، بازرگانی، که‌لتووریی و مرۆیی خۆیه‌وه هه‌وڵده‌دا، کۆنترۆڵی
نێوچه‌که به تایبه‌تی و وڵاته ئیسلامییه‌کان به گشتیی بکا، به هه‌ر شیوازێ
بێ، ئایینزاکه‌ی خۆی، به‌سه‌ر سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و وڵاتانه‌دا بسه‌پێنێ. له
به‌رانبه‌ریشدا، ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه سووننه‌کان به گشتیی و (توورکیا) به
تایبه‌تی، به هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌ن، به‌ر به ئه‌و هه‌وڵه‌ی (ئێران)
بگرن و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
بۆیه ده‌بینین، له ڕووبه‌رێکی فراوانی ده‌وڵه‌ته‌کانی
(عیراق، یه‌مه‌ن، سووریا، لوبنان) و هێندی ده‌وڵه‌تی (که‌نداو)یشدا، ماوه‌یه‌که
جه‌نگێکی سه‌ختی خوێناویی به‌رپابووه، (ئێران) به ئاشکرا، به‌شداریی تێدا ده‌کا،
ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر و گه‌وره‌ی، له دیاریکردنی چاره‌نووسی ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه.
ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی، هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌تێکی ده‌سه‌ڵاتداری،
دۆستی به‌ره‌ی خۆراوای، خاوه‌ن نه‌وتێکی زۆری، وه‌ک (شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه)
بکا! ئه‌م باره ناله‌باره‌ش، له ڕه‌وشی هه‌موو (کوردستان) به گشتیی و
باشووری وڵاته‌که‌مان به تایبه‌تی، زۆر به زه‌قیی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه!
که‌واته، به شیوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و ڕانه‌گه‌یه‌نراو،
(کوردستان) جێی ته‌راتێنی هێزه‌کانی توورکه (عوسمانیی) و فارسه (سه‌فه‌ویی)ه‌کانه،
بۆئه‌وه‌ی هه‌م کۆنترۆڵیکهن، گه‌لی کورد به ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و ڕامیارییه
ڕه‌واکانی خۆی نه‌گا. هه‌م له ڕێی (کوردستان)یشه‌وه، پێگه‌ی خۆیان له ده‌وڵه‌ته‌کانی
(عێراق) و (سووریا)دا قایمکه‌ن، یارمه‌تی دۆسته فه‌رمانڕه‌وا و هاوئایینزاکانیان
بده‌ن. له کۆتاییشدا، ئامانجه‌کانی (مانگی شیعیی) به‌دیبێنن. واته: ململانێی
نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریای (عوسمانیی) و (سه‌فه‌ویی)، هه‌ر به‌رده‌وامه و
مێژووش، به خراپترین شێوه، خۆی دووباره‌ده‌کاته‌وه!
(2)
به‌پێی زانیارییه‌کانی (Wikipedia) بێ، ژماره‌ی موسوڵمانان له جیهاندا، پتر له (1.7) میلیار ده‌بێ،
له ئه‌م ژماره‌یه‌ش، له (90%)ی سووننه و له (10%)شی شیعه‌ن. جگه له ئه‌و
موسوڵمانانه‌ی، له وڵاته نائیسلامییه‌کانی جیهاندا ده‌ژین، به‌شی زۆری موسوڵمانه‌کان،
به‌سه‌ر (58) ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا دابه‌شبوون.
هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ی شیعه له جیهاندا، زۆر که‌مه،
که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وان له سووننه‌کان زۆر به‌هێزترن، چونکه ڕاژه‌یه‌کی
زۆری ئایینزاکهیان کردووه، به تایبه‌تی، ده‌رگه‌ی توێژینه‌وه کراوه‌یه، پله
ئایینییه‌کان به خوێندن وه‌رده‌گیرێ، به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وامیش، کاریان بۆ
نوێکردنه‌وه‌ی ئایینزاکهیان کردووه. له (کوردستان)یشدا، ڕێژه‌ی سووننه له
ڕێژه‌ی شیعه زۆرتره. به‌ڵام هه‌ستی ئایینزایی کورده شیعه‌کان، له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان
به‌هێزتره!
له‌به‌رئه‌وه‌ی، هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی (ئێران) و
(توورکیا)، دوو ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن ئایینزا و ئایدۆلۆژیای جیاوازن، له ڕووی ڕووبه‌ری
خاک، ژماره‌ی دانیشتووان، هه‌ڵکه‌وتی جوگرافیا و جیۆپۆلێتیک، باری ئابووریی وه‌ک
کشتوکاڵ، پیشه‌سازی، بازرگانی، سه‌رچاوه سرووستییهکانی وه‌ک ئاو، نه‌وت، گاز،
هێزی سوپا، پێوه‌ندیی ڕامیاریی و دیپلۆماسی، به دوو ده‌وڵه‌تی هه‌ره به‌هێزی
نێوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست داده‌نرێن.
هه‌روه‌ها، به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی،
ڕامیاری، سه‌ربازی، جوگرافیایی، جیۆپۆلێتیک، ئابووری، ئایینزایی و که‌لتوورییه‌کانیان،
وا پێویستده‌کا، کۆنترۆڵی (کوردستان) بکه‌ن، چونکه دوو به‌شی (کوردستان)یان
داگیرکردووه. بۆیه ده‌بینین، هه‌رچی جووڵانه‌وه و جه‌نگێکی گه‌وره و گچکه، له
نێوچه‌که‌دا ڕووبدا، به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ، کار له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئه‌وانیش ده‌کا.
بۆ نموونه: له ئه‌و جه‌نگه به‌رفراوانه سه‌خته
خوێناوییه‌ی، له نێوان هێزه‌کانی ئیسلامی ڕامیاریی (سووننه و شیعه)،
له هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی (عیراق) و (سووریا) به‌رپابووه، هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌که به
ئاشکرا، به‌شداریی تێدا ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر و گه‌وره‌شیان، له دیاریکردنی
چاره‌نووسی ئه‌و دوو وڵاته‌دا هه‌یه. هه‌ڵبه‌ته، ئه‌م باره ناله‌باره‌ش، له
ڕه‌وشی هه‌موو (کوردستان) به گشتیی و باشووری وڵاته‌که‌ماندا به تایبه‌تی، زۆر
به زه‌قیی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه!
که‌واته، وه‌ک له یه‌که‌مین به‌شی ئه‌م گوتاره‌دا
نووسیومه: به شیوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و ڕانه‌گه‌یه‌نراو، (کوردستان) جێی ته‌راتێنی
هێزه‌کانی توورکه (عوسمانیی) و فارسه (سه‌فه‌ویی)ه‌کانه، بۆئه‌وه‌ی هه‌م کۆنترۆڵیکهن،
گه‌لی کورد به ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و ڕامیارییه ڕه‌واکانی خۆی نه‌گا، چونکه
بنکه و باره‌گاکانی پارته ڕامیارییه‌کانی هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی باکوور و خۆرهه‌ڵاتی
(کوردستان)، له باشوورن. هه‌م له ڕێی (کوردستان)یشه‌وه، پێگه‌ی خۆیان له ده‌وڵه‌ته‌کانی
(عێراق) و (سووریا)دا قایمکه‌ن، یارمه‌تی دۆسته فه‌رمانڕه‌وا و هاوئایینزاکانیان
بده‌ن. له کۆتاییشدا، (توورکیا) به پشتیووانی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه سووننه‌کان
و بلۆکی (ناتۆ)، به ته‌واویی له نێوچه‌که‌دا ڕهگداکوتێ، جێپێی خۆی قایمکا و په‌لبهاوێژێ،
گرفته ڕامیارییه‌کانی نێوخۆی خۆی چاره‌سه‌رکا و هێزه‌کانی گریلای (PKK)ش له‌نێوبه‌رێ. (ئێران)یش جگه له ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ، هێزه
ڕامیارییه‌کانی کورد له خۆرهه‌ڵاتی (کوردستان) نه‌هێڵێ و کۆتایی به کێشه‌ی کورد
بێنێ، ئامانجه‌کانی مانگی شیعییش به‌دیبێنێ. واته: ململانێی نێوان هه‌ردوو
ئیمپراتۆریای (عوسمانیی) و (سه‌فه‌ویی)، هه‌ر به‌رده‌وامه و مێژووش، به خراپترین
شێوه، خۆی دووباره‌ده‌کاته‌وه!
(3)
هه‌ر وه‌ک چۆن، په‌تای ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کی، له
نێوان هه‌ردوو ئایینزای سووننه و شیعه‌دا، مێژوویه‌کی کۆنی ڕه‌شی هه‌یه، له
باشووری (کوردستان)یش، هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی (1963)ه‌وه، ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کی،
له نێوان سه‌رکردایه‌تی (پارتی دێمۆکراتی کوردستان) و سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی چه‌کداریی
(11. 9. 1961)دا سه‌ریهه‌ڵداوه.
ئه‌و ناکۆکیی و دووبه‌ره‌کییه به شێوه‌یه بوو،
ڕیزه‌کانی (پارتیی) و شۆڕشه‌که‌ی دووله‌تکرد، دوو باڵی جیاوازی لێکه‌وته‌وه، ئه‌و
دوو باڵه‌ش، له مێژووی هاوچه‌رخی کورددا، به (مه‌لایی) و (جه‌لالیی) ناسراون. ته‌نانه‌ت
کار به ئه‌وه گه‌یشت، هه‌ر له ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، چه‌ندین جه‌نگی خوێناویی،
وه‌ک جه‌نگه کوردکوژییه‌کانی ساڵانی نێوان (1966-1970، 1977-1986 و 1995-1998)،
له نێوانیاندا ڕوویدا، به هه‌زاران کوڕی کوردیان، به ناوی جیاجیاوه به
کوشتدا، چونکه هیچ لایه‌کیان نه‌یانتوانی، یه‌کدی له‌نێوبه‌رن، هه‌ردوولاشیان به
نۆره، چه‌ندین جار، له‌شکری داگیرکه‌ری ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌یان، بۆ
سه‌ر یه‌کدی هێنا!
ئه‌وڕۆش، ئه‌وا پتر له نیوسەدە، به‌سه‌ر ئه‌و
دووبه‌ره‌کیی و جه‌نگه خوێناوییانه‌دا تێپه‌ڕده‌بی، که‌چی تا ئێسته‌ش، شوێنکه‌وتووانی
ئه‌و دوو ڕێبازه، دڵیان له یه‌کدی پاک نه‌بووه‌ته‌وه، جێی برینه‌کانیان
ساڕێژنهبوونهتهوه. له‌به‌رئه‌وه تا ئێسته‌ش، ئه‌و جه‌نگه به شێوه‌یه‌کی دیکه
(جه‌نگی سارد) و به بڕوبیانووی جیاوازه‌وه، هه‌ر به‌رده‌وامه، هێزه‌کانی
دوژمنی داگیرکه‌ریش، به تایبه‌تی (توورکیا) و (ئێران)، سه‌رکرده‌ی پارته‌کان ده‌جوڵێنن
و ئاگه‌ره‌که خۆشده‌که‌ن، گه‌رچی چه‌ن جارێ، ململانێ و دووبه‌ره‌کییه‌که،
هێورکراونهتهوه و جه‌نگه‌که‌ی نێوانیان وه‌ستاوه، به‌ڵام هه‌ر زوو، هێڵه
سووره‌کانی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییان بهزاندووهتهوه، جه‌نگ و خوێنڕشتن، به
خراپترین شێوه‌ش له جاران، دووباره‌بووه‌ته‌وه!
ئه‌وڕۆ زۆر به ئاشکرا ده‌بینین، هێندێ ده‌سی چه‌په‌ڵی
دوژمنانی ده‌ره‌کی ده‌یانه‌وێ، به‌زۆر جه‌نگه‌که زیندووکه‌نه‌وه، له‌سه‌ر حسابی
ئایینده و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بهدیدبێنن و به
ئامانجه گڵاوه‌کانیان بگه‌ن. واته: هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی شیعه‌ی (ئێران) و سووننه‌ی
(توورکیا)، سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن، ئاگری ئه‌م جه‌نگه کوردکوژییه خهفهکراوهی،
نێوان ئه‌و دوو باڵه گه‌وره‌یه‌ی، بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانیی کورد (مه‌لایی) و (جه‌لالیی)
هه‌ڵگیرسێننه‌وه، پشکۆکانی بگه‌شێننه‌وه، سه‌رله‌نوێ جه‌نگی پۆخڵی کوردکوژی، به
خراپترین شیوه نوێبێته‌وه!
به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان، سه‌رده‌مه‌که گۆڕاوه،
باری نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌وشی ڕامیاریی باشوور به تایبه‌تیی و (کوردستان)ی مه‌زن به
گشتیی جیاوازه، گه‌لێ هێزی نوێی دیکه‌ی کوردستانیی (سیکیۆلار و ئیسلامیی) په‌یدابوون.
ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی (توورکیا، ئیران، عێراق و سووریا)ش، گرفتی تایبه‌تی،
ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و ڕامیاریی خۆیان هه‌یه. کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردیش، له‌سه‌ر
ئاستی نێوخۆ و نێوچه‌که و جیهانیش، به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پێشکه‌وتووه. نه‌ته‌وه‌ی
کورد، هێزێکی چه‌کداری شۆڕشگێڕی ئازای خاوه‌ن ئه‌زموونی هه‌یه. له‌سه‌ر ئاستی
نێوده‌وڵه‌تیش، پێوه‌ندییه‌کی باش و دۆستێکی زۆری هه‌یه، هه‌لێکی مێژوویی
زێڕینیش، بۆ کورد هه‌ڵکه‌وتووه، تا ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و ڕامیارییه ڕه‌واکانی
خۆی به‌دیبێنێ. له‌به‌رئه‌وه داگیرکه‌رانی (کوردستان)، به هه‌موو شێوه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن، ئه‌م
بار و دۆخه له‌باربه‌رن و ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد زیندهبهچاڵکهن!
ماوێتی ...
2021. 7. 7