ياریگەی جەنگی نێودەوڵەتی!
دوکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز
2021-01-16   700
(عومەری کوڕی خەتاب) لە (مەکە) و (یەزدگورد)ی
ئیمپراتۆری (ساسانیی) لە (ئێران) بوون، کەچی جەنگەکەی نێوانیان لە (عێراق) بوو!
(حوسێنی کوڕی عەلی ئەبوتالیب)، لە
نیوەدوورگەی عەرەب و (یەزید) لە (شام) بوون، کەچی لە (عێراق) لە یەکدی بەربوون!
توورکە مەگۆلە عوسمانییەکان لە
(توورکیا) و شانشینی (بریتانیا) لە (ئەورووپا) بوون، کەچی لە یەکەمین جەنگی
جیهاندا، لە (عێراق) پەلاماری یەکدیان دا!
ئەوڕۆش (ترامپ) لە (ئەمێریکا) و
(خامنەیی) لە (ئێران) فەرمانڕەوان، کەچی لە (عێراق) یەکدی موشەکباران دەکەن!
بۆیە دەکرێ، بڵێین: هەر لە کۆنەوە تا
ئەورۆ، (عێراق) وەک یاریگەیەکی جەنگی نێوان نەتەوە و دەوڵەتە جیاوازەکانی نێوچەکە
و جیهان وابووە! ئایا ئەمە ڕێککەوتە، یا سرووشتی ئەم خەڵک و خاکە، وا هەڵکەوتووە، هەرچی جەنگ هەیە، لەسەر خاکەکەی بکرێ؟!!
کەواتە (حەجاجی
کوڕی یوسفی سەقەفیی 660-714ز.)، نزیکەی (1300) ساڵ لەمەوبەر، کاتێ فەرمانڕەوایی
(عێراق)ی کردووە، یەکەمین ڕۆژ قسەی بۆ
خەڵکەکە کردووە، ناهەقی نەبووە، بڵێ:
(ئەی خەڵکی
عێراق! ئەی خەڵکی دووڕوویی، دووبەرەکیی و بێڕەوشتیی! ئێوە ساڵانیکە، لە دووزمانیی،
ئاژاوە و ئاشووبدا دەتلێنەوە، لە کەشوهەوای گومڕاییدان، پاڵتان لێ داوەتەوە، بۆ
خۆتان یاسای زۆرداریتان داناوە، سوێندبێ بە یەزدان، لە شیشتاندەدەم، پیاوەتیتان پێ
ناهێلم، چاوتان دەبەستمەوە، بە شێوە سەیروسەمەرەکانی حوشتر، دەکەومە لێدانتان.)