نووسەر و مامۆستای زانکۆ
بەرایی
لە ماوەی دەستپێکردنی شۆڕشی (11. 9. 1961) تا ئێستە، واتە لەنێوان ساڵانی (1961-2026) چەندین جار، لە ڕیزەکانی (پارتی) و شۆڕشدا، ناکۆکی، دووبەرەکی، جەنگی نێوخۆ و دوولەتکردنی دەسەڵات لە باشووری (کوردستان)، لەنێوان هەردوو باڵەکەی (جەلالی) و (مەلایی)دا ڕوویداوە.
لە ڕاستیدا، هەردوو باڵەکەش بەگوێرەی توانا و هێزی خۆیان، درێغییان نەکردووە، بەڵام هەر بە نۆرە سەرکەوتوون و تێکشکاونەتەوە. هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری (ئێران) و (عێراق)یش، کەڵکێکی زۆریان لە ئەم دووبەرەکی و جەنگە نێوخۆییە چەپەڵە وەرگرتووە. لە ئەنجامیشدا، هەر ڕۆڵەکانی گەلی کورد، زیانیان لێ کەوتووە و دەوڵەتە داگیرکەرەکانیش، کەڵکیان لێ وەرگرتووە.
لە هەمان کاتیش‌دا، ئەم دوو هێزە کوردییە شەڕانگێزە لە ناچاریدا، چەن جارێ ئاشتبوونەتەوە و یەکیان گرتووەتەوە، بەڵام ئەو ئاشتبوونەوەیە، تا سەر نەبووە و هەر هەلێکیان بۆ هەڵکەوتبێ، بییانوویەکیان درووستکردووە و پەلاماری یەکدیان داوەتەوە.
ئەوڕۆش ئەم دوو هێزە گەورەیە، هەر لەسەر ڕێوشوێنی ناکۆکی و دووبەرەکییەکانی کۆن دەڕۆن و تا ئێستەش، پەندێکی درووست و بەكەڵکیان، لە بەسەرهات و ماڵوێرانییەکانی گەلەکەیان وەرنەگرتووە، بۆیە لەسەر زۆر شت ناکۆکن، لە ئەم بارودۆخە ناسکەشدا دەیانەوێ، لە باشووری (کوردستان) دوو دەسەڵاتی جیاواز دامەزرێنن!
لەبەرئەوە زۆر بە پێوستی دەزانم، سەبارەت بە ئەم ڕەوشە ترسناک و ڕووداوانە، ئەم وتارەی (9) ساڵ لەمەوبەر و ڕۆژی (2017. 11. 15) نووسیومە، لە لاپەڕەکانی فەیسبووکدا بڵاومکردووەتەوە، جارێکی دیکە بڵاویکەمەوە، بەڵکوو ئەو دوولا ناکۆکە، پەندێ لە مێژووی ئەو دووبەرەکی و جەنگە نێوخۆییە قڕێژە وەرگرن.
بنچینەی دووبەرەکییەکە
ئه‌م دووبه‌ره‌کی و ناکۆکییه به گشتی، له‌نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی)دا هه‌یه، هه‌م ڕه‌گێکی قووڵی مێژوویی خۆی هه‌یه و به چه‌ن قۆناغێکی جیاوازدا تێپەڕبووە. هه‌م ڕووداوه‌کانی (16)ی ئۆکتۆبه‌ریشم بیرده‌خاته‌وه، چونکه پێوه‌ندییه‌کی توندوتۆڵیان، به یه‌کدییه‌وه هه‌یه. با بزانین چۆن؟!
1.قۆناغی (1966-1970)
دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی (برایم ئه‌حمه‌د) له (ئێران) گه‌ڕانه‌وه و (بارزانی) لێیان خۆش‌بوو. زۆری نه‌خایاند، ساڵی (1966) سووکه کۆده‌تایه‌کیان، له نێوچه‌ی (قه‌ره‌داخ) سازکرد، خۆیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (عێراق) کرد و ئیدی به ته‌واوی، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ڕێککه‌وتن، بنکه و باره‌گه‌کانیان، له نێوچه جیاجاکانی (کوردستان) دامه‌زراند، چه‌کێکی زۆریان له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرت، به هه‌موو توانایانه‌وه، له‌گه‌ڵ جاش و سوپای داگیرکه‌ر، (4) ساڵ دژی شۆرشی کورد جه‌نگان و به‌ره‌ی شاخیش، به جاشی (66) یا (جه‌لالی) ناویان ده‌بردن. به‌ڵام خۆیان به ناوی (پارتی دێمۆکراتی کوردستان – باڵه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی)ه‌وه کاریانده‌کرد!
به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی شاخیش، به (مه‌لایی) ناویان ڕۆیشتبوو، له‌گه‌ڵ (ئێران)دا ڕێککه‌وتن و یارمه‌تییان لێ وه‌رده‌گرتن. سه‌یر ئه‌وه‌بوو، هه‌ر له ساڵی (1962)وه‌وه، (برایم ئه‌حمه‌د) بە تەنیا باڵ، بە ناوی شۆڕشەوە، پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ (ئێران) دامه‌زراندبوو، که‌چی کاتێ وه‌ک دووگۆڵی، سه‌ریان گۆڕیه‌وه و کلکیان به پێچکه‌ی ده‌وڵه‌تی (عێراق)ه‌وه گرێدا، به شۆڕشگێره‌کانی شاخیان ده‌گوت: نۆکه‌ری (شا) و به‌کرێگیراوی بلۆکی سه‌نتۆ!
به‌ڵام له پڕ ته‌رازووی هێز، به دژی باڵه‌که‌ی (جه‌لالی)، له (کوردستان) و (عێراق) گۆڕا، سه‌رکردایه‌تی (به‌عس) ناچاربوو، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (بارزانی) بکا. بۆیه سه‌رکردایه‌تی شۆڕش له‌گه‌ڵ (به‌عس) ڕێککه‌وت، ڕۆژی (11. 3. 1970) ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کیان واژۆکرد، میریی بڵاوکراوه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه، سه‌باره‌ت به باڵه‌که‌ی (جه‌لالی) نووسیبوویان: (هێزێکی نیزامی نین). به ئه‌و شێوه‌یه خۆیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و یه‌که‌مین ئاشبه‌تاڵیان، له مێژووی خۆیاندا تۆمارکرد! له هه‌مان کاتیش‌دا، (بارزانی) لێبووردنێکی گشتی، بۆ هه‌موو چه‌کداره نافه‌رمییه ناپاکه‌کان ده‌رکرد.
ئه‌و کاته‌ی ڕێککه‌وتننامه‌که مۆرکرا، (برایم ئه‌حمه‌د) له (له‌نده‌ن) بوو. (ئێران) ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی زۆر پێ ناخۆشبوو. له‌به‌رئه‌وه (عیسا په‌ژمان)ی بۆ لای (برایم ئه‌حمه‌د) نارد و ڕاسپارده‌که‌ی (شا)ی پێ گه‌یاند.
(برایم ئه‌حمه‌د) ده‌ڵێ: (په‌ژمان پێی وتم: حوکوومه‌تی ئێران زۆر په‌شیمانه، له ئه‌وه‌ی له "1964"دا، لایه‌نی ئێوه‌ی نه‌گرت، لایه‌نی مه‌لامسته‌فای گرت. ئێسته‌ش ده‌یه‌وێ، جارێکی دیکه په‌شیمانی خۆیتان، بۆ دووپاتکاته‌وه، سزای خۆشی له ئه‌و په‌شیمانییه وه‌رگرت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه کوردایه‌تی ده‌که‌ن و ده‌توانن، ڕۆڵێکی گه‌وره ببینن، گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر خه‌باتی خۆتان به‌رده‌وامبن، شای ئێران ئاماده‌یه، هه‌موو شتێکتان بۆ بکا. وتم: بچۆره‌وه، به شا بڵێ: ئه‌و مافه‌ی ئه‌وڕۆ، کورد له عیراق ده‌سیکه‌وتووه، ئه‌و ده‌توانێ، به کورده‌کانی ئێرانی بدا؟
گوتی: ماڵت کاولبێ، کێ ده‌وێرێ، ئه‌و قسه‌یه‌ی پێ بڵێ ...
گوتم: له‌به‌رئه‌وه به لای منه‌وه، ئه‌و کورده‌ی لایه‌نگری ئێوه ده‌کا، به ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێ، ناپاکه. ئێمه ڕێک ده‌ڕۆینه‌وه، چیمان داوا لێ بکه‌ن، ئه‌وه ده‌که‌ین.) (1)
له‌به‌رئه‌وه ساڵی (1971)، هه‌ردوو باڵه‌که‌ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی) ڕێککەوتن و یه‌کیانگرته‌وە. (جلالی)یەکان ڕێکخستنەکەی خۆیان هەڵوەشاندەوە، جگە لە ئەندامانی سەرکردایەتیەکەیان، هەموو ئەوانی دیکە، لە ڕێکخستنەکانی (پارتی)دا وەرگیرانەوە.
هه‌ر له ئه‌و باره‌یه‌وه، (شێرکۆ بێکه‌س) له یاداشته‌کانیدا نووسیوێتی: (مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ماڵه‌که‌ی له ناوپردان بوو. زۆری پێ‌خۆش‌بوو، که ئێمه‌ی بینی. ئیتر شه‌وێ به کۆمه‌ڵ هه‌موومانی بانگکرد و له کۆڕێکی خۆبه‌خۆی ڕه‌نگیندا، تا دره‌نگانێ لای ماینه‌وه. که باسیش هاته سه‌ر باسی هه‌ڵوێستی سیاسی مه‌کته‌بی سیاسی و قیاده‌ی بارزانی، مامۆستا برایم زۆر به ئاشکرا و له‌به‌ر چاوی هه‌مووان گوتی: ئێمه هه‌ڵه‌بووین و ئه‌و پیاوه ڕاستبوو!)(2)
پاشان دوای (4) ساڵ ئاشتی و گێرمه‌وکێشه‌یه‌کی زۆر، هه‌ردوو سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و (به‌عس)، به ته‌واوی نێوانیان تێکچوو، کێشه‌ی مافه‌کانی کوردیش، به بنبه‌ست گه‌یشت. له‌به‌رئه‌وه ڕۆژی (11. 3. 1974)، جه‌نگ له (کوردستان) ده‌سیپێکرده‌وه. به‌ڵام هێشتا به ته‌واوی، ساڵێکی ته‌واو نه‌کردبوو، له ئه‌نجامی پیلانێکی نێوده‌وڵه‌تیدا، ڕۆژی (6. 3. 1975) له (جه‌زایر) ڕێکخرا، شۆرش تێکشکا و هه‌ره‌سیهێنا.
2.قۆناغی (1977-1986)
دوای ئه‌و هه‌ره‌س و ماڵوێرانییه گه‌وره‌یه‌ی، به‌سه‌ر کورد هات، زۆری نه‌خایاند، ساڵی (1976)، شۆرشی نوێی گه‌له‌که‌مان ده‌سیپێکرده‌وه. (یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان) وه‌ک ڕیکخستنێکی نوێ و (پارتی)ش به ناوی (قیاده مۆقه‌ته)وه، له گۆره‌پانه‌کدا سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه. به‌ڵام له ڕاستیدا، هه‌ر (جه‌لالی) و (مه‌لایی)ه‌که‌ی کۆن بوو، به به‌رگێکی نوێوه هاتنه‌وە!
چونکە هه‌ر دوای ساڵێ، له ئه‌و چیا‌و و پێده‌شته ئازدکراوانە، له‌نێو خۆیاندا ڕیک نه‌که‌وتن و دژی یه‌کدی تۆمه‌تیان ده‌گۆڕییه‌وه. دیسانه‌وه له‌پڕ ئاگری جه‌نگی نێوخۆ، له‌نێوان هه‌ردوو باڵه‌که‌دا، به خراپترین شێوه هه‌ڵگیرسایه‌وه، گرنگترین پێکدادان و جه‌نگی خوێناوییش، کاره‌ساتی (هه‌کاری) بوو. ئیدی دوای ئه‌وه، جه‌نگ له نێوانیاندا به‌رده‌وامبوو، تا ساڵی (1986)، به فه‌رمانی (ئێران) کۆکرانه‌وه، (به‌ره‌ی کوردستان)یان دامه‌زراند و لووله‌ی تفه‌نگه‌کان بێ ده‌نگکران!
3.قۆناغی(1977-1986)
ساڵی (1991)، ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ڕاپه‌ڕین و به‌شێکی زۆری نیشتمانه‌که‌مانیان ئازادکرد. هێزه‌کانی داگیرکه‌ری (به‌عس) ناچاربوون، له (کوردستان) بکشێنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه سه‌رکردایه‌تی (به‌ره) بڕیاریدا، هه‌ڵبژاردنێ سازکا، په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێ و میریی هه‌رێم دامه‌زرێنێ. به‌ڵام هه‌ر هێنده خۆش‌بوو، (3) ساڵ دوای ڕاپه‌ڕین و ئازادی (کوردستان)، ڕۆژی (1. 5. 1994) هێزه‌کانی (جه‌لالی) و (مه‌لایی)، سه‌رله‌نوێ په‌لاماری یه‌کدیان دایه‌وه، جه‌نگی نێوخۆ له هه‌موو (کوردستان) گه‌رمبوو. به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری (توورکیا) و (ئێران)، هێزه‌کانی (یه‌کێتی) شاری (هه‌ولێر)یان داگیرکرد، به ئه‌و کاره‌ش، به‌شی هه‌ره زۆری باشووری (کوردستان)یان له‌بنده‌ستدا بوو، به ته‌واوی ته‌نگیان به هیزه‌کانی (پارتی) هه‌ڵچنی بوو، ده‌یانویست، نێوچه‌کانی دیکه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتیشیان داگیرکەن.
گرنگترین کاره‌ساتێ له ئه‌م قۆناغه‌دا ڕوویدابێ، (پارتی) ڕۆژی (31. 8. 1996) داوای له (سه‌ددام حوسێن) کرد، یارمه‌تیبدا و هێزێکی سه‌ربازی بۆ بنێرێ، تا هیزه‌کانی (یه‌کێتی) تێک‌بشکێنێ. ئه‌مه‌ش به ئاگاداری (ئه‌میریکا) بوو. ئه‌وه بوو، ئه‌و سوپا داگیرکه‌ره داخ له دڵه هاتن، به هاوکاری هێزه‌کانی (پارتی)، شاری (هه‌ولیر)ی پایته‌ختیان داگیرکرد، کوشتارێکی زۆریان له هێزه‌کانی (یه‌کێتی) و هێزه به‌رهه‌ڵسکاره‌کانی (عیراق) کرد، بریندار و دیلێکی زۆر هه‌بوو. پاشان سوپاکه گه‌ڕانه‌وه و هیزه‌کانی (پارتی)ش، به‌ره‌و (سوله‌یمانی) هاتن و شاره‌که‌یان داگیرکرد. به‌ڵام هێزه‌کانی (یه‌کێتی)، به‌رگرییان نه‌کرد و تا سنووره‌کانی (ئێران) نه‌وه‌ستانه‌وه!
ئیدی به ئه‌و شێوه‌یه، هاوسه‌نگی ته‌رازووی نێوان هیزه‌کانی هه‌ردوولای شه‌ڕکه‌ر و نێوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌که‌ی (ئێران – توورکیا) تێکچوو. بۆیه (یه‌کێتی) جارێکی دیکه، هیزه‌کانی خۆی کۆکرده‌وه و به یارمه‌تی (ئێران)، په‌لاماری هێزه‌کانی (پارتی) دایه‌وه، له ماوه‌یه‌کی که‌مدا، هه‌موو نێوچه‌ی (شارباژێڕ) و شاری (سوله‌یمانی)یان ڕزگارکرده‌وه. ئینجا هێزه‌کانی (پارتی)، له‌به‌ر زه‌بری تۆڵه‌ی هێزه‌کانی (یه‌کێتی)دا، خۆیان بۆ نه‌گیرا و هه‌ڵاتن. گه‌وره‌ترین شه‌ڕیش له نێوچه‌ی شارۆچکه‌ی (دووکان) ڕوویدا و چه‌کدارێکی زۆر، لە هه‌ردوولایان کوژرا. تا هێزه‌کانی (پارتی)، له ئه‌وبه‌ر پرده‌که‌ی (دێگه‌ڵه) گیرسانه‌وه و به فه‌رمانی هێزه ده‌ره‌کییه‌کان (ئێران، توورکیا و ئه‌مێریکا)، له ئه‌و جێیه‌دا جێگیربوون و جه‌نگه‌که‌ی نێوانیان وه‌ستا!
کۆتایی و ئەنجام
لە کۆتاییشدا، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی (کوردستان)یان دووله‌تکرد و دوو میرنشینی (تاڵه‌بان) و (بارزان)یان دامه‌زران. پرده‌که‌ی (دێگه‌له)ش، وه‌ک سنووری نێوان هه‌ردوو میرنشینه‌که‌ی (سوله‌یمانی) و (هه‌ولێر)ی لێهات. ئه‌م ڕه‌وشه ناله‌باره، هه‌ر به‌رده‌وامبوو، تا ساڵی (2006)، به ده‌سپێشخه‌ری (مام جه‌لال)، هه‌ردوو میرنشینه‌که یه‌کیانگرته‌وه و ده‌سه‌ڵاتێکی هاوبه‌شیان دامه‌زراند.
گه‌ر سه‌رنجێکێ ورد، له پانۆڕامای ڕووداوه‌کان و جه‌نگه‌کانی نێوان هه‌ردوو پارته چه‌کداره گه‌وره ده‌سه‌ڵاتداره‌که بده‌ین، له سه‌رکه‌وتن و تێکشکاندنه‌کانیان وردبینه‌وه، هه‌ر له (گه‌مه‌ی مار و په‌یژه) ده‌چێ، چونکه هه‌ر کاتێ، به یارمه‌تی یه‌کێ له ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان، لایه‌کیان به جه‌نگ، به‌سه‌ر په‌یژه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌رکه‌وتبێ و لایه‌که‌ی دیکه‌شیان، له لووتکه‌ی په‌یژه‌که‌وه به‌ره‌وخوار تلۆرکرابێته‌وه، هه‌ر دوای ماوه‌یه‌کی که‌م، گه‌مه قێزەونەکە پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه!
سه‌رچاوه
.1دوکتۆر حوسێن موحه‌ممه‌د عه‌زیز، پێنج کاتژمێر له‌گه‌ڵ برایم ئه‌حمه‌ددا، چاپی 3، چاپخانه‌ی سیما، سوله‌یمانی، 2002، ل 64-65
.2شێرکۆ بێکه‌س، نووسین به ئاوی خۆڵه‌مێش، به‌رگی1، چاپی1، چاپخانه‌ی کارۆ، سوله‌یمانی، 2023، ل234