وەزارەتی ناوخۆی سعودییە دەست بە جێبەجێکردنی سزاکان دەکات لەسەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری لە سیستم و رێنماییەکانی حەج دەکەن، ئەو هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت تاوەکو رۆژی 20ی مانگی (حوزەیران/6).
سزاکان بەسەر ئەو کەسانە جێبەجێ دەکرێن کە رێگەپێدانی حەجیان پێ نییە لە ناوشاری مەککە، ناوچە ناوەندییەکان، شوێنە ئاینییەکان، وێستگەی شەمەندەفەری مزگەوتی حەرامی مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەدینە.
لیژنە ئیدارەییەکان لەو روداوانە لەلایەن لایەنەکانی رێکخستنی مەیدانی ئاگادار دەکرێنەوە کە کەسێک یان چەند کەسێک بەبێ رێگەپێدانی حەج بەشدارییان لە رێورەسمی حەج کردوە.
سزاکانی سعودییە بۆ ئەو باباتە پێبژاردنە بە بڕی 10 هەزار ریاڵ، دوای ئاشکرابون و دەستگیرکردنیان دوردەخرێنەوە بۆ ئەو وڵاتە لێوەی هاتون، هەروەها سەردانکردنی سعودییەیان بە گوێرەی وادەیەک لێ قەدەغە دەکرێت.