پارتی هەر کاندیدەو دوو دەفتەر دۆلارو یەکێتیش هەر کاندیدەو ١٥ ملیۆن دیناری دراوەتێ
  2024-10-16       197       

پارتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بیست هەزار دۆلاری داوە بەهەر یەک لەکاندیدەکانی کە ١٩٠ کاندیدە، یەکێتیش ١٥ ملیۆن دیناری داوە بەهەر کاندیدیکی کە ١٧٢ کاندیدە.

 

ئاوێنە:  محەمەد عوسمان، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبازنەی سلێمانی‌ بەئاوێنەی راگەیاند ئەو پارەیەی لەحیزبی وەرگرتووە نەیداوە بەپەڕۆو فیلێكس‌و لەبری ئەوە كردویەتی بەسەبەتەی خۆراك‌و بەسەر ماڵە هەژارەكاندا دابەشی كردووە، ئەو وتی "پارتی بیست هەزار دۆلاری بۆ سەرفكردووم بۆ ئەم بانگەشەیە، بۆخۆشم ئەم چەند رۆژەی كە ماوە بۆ بانگەشە، دە هەزار دۆلارم سەرفكردووە كە نیوەی قەرزم كردووە".

 هەروەها قادر حەمە ساڵح بێستانی، كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبازنەی سلێمانی بەئاوێنەی راگەیاند "ئەو بڕە پارەیەی یەکێتی بۆی داناوم بۆ بانگەشە ناكرێت تەواو تەواو ئاشكرای بكەم، بەڵام بڕەكەی لەخوار پانزە ملیۆن دینارەوەیە".

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو لەمبارەیەوە راپۆرتێک بخوێنەرەوە:

https://www.awene.com/detail?article=117165

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×