کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لە کەرکوک ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت تەواوکراون
  2024-10-16       120       

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای کەرکوک تەواوکراون.

ئاوێنە: عەلی عەباس بەرپرسی راگەیاندنی ئۆفیسی کەرکوکی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 488 کارمەندی هێزەئەمنییەکان لە شاری کەرکوک مافی دەنگدانیان هەیە بنکەیەکی دەنگدان و دوو وێستگەی دەنگدان دیاریکراوە بۆیان تا بتوانن دەنگی خۆیان بدەن.

ئاشکراشیکرد، بنکەکە دەکەوێتە گەڕەکی عەرەفە و تەنها ئەو کەسانە دەتوانن دەنگبدەن کە پێشمەرگەن و دانیشتووی شاری کەرکوکن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×