مەسعود عەبدولخالق، پێیوایە یەکەمجارە ھەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە لەکوردستاندا دەکرێت، ئەو دەڵێت "تاکە دەرفەت ئەوەیە وەکو بەغدا، ئۆپۆزسیۆن "ئیتارێک" دروست بکەن".
ئاوێنە: مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی ئەو بەئاوینەی راگەیاند پێشتر ھەموو ئامڕازەکان لەبەردەستی حزبی دەسەڵاتدا بوو، بەویستی خۆی دیزاینی دەکرد، بەڵام ئەم جارە یەکەمجارە وەکو دەرفەتێکیشە بۆ خەڵکی کوردستان کە ھیچ بوارێک لەبەردەم ساختەکاریو داھاتووی ھەڵبژاردن نەماوە، ئەو وتی "پێدەچێت حزبی دەسەڵات دەنگی بێتە خوارێ، ڕەنگە ھەر یەکەمیش بێت، لەبەرئەوەی زۆر ھەوڵماندا ئۆپۆزسیۆن یەکبگرن، یەکیان نەگرت".
وتیشی "تاکە دەرفەتێک ئەوەیە وەکو بەغدا ئۆپۆزسیۆن ئیتارێک دروست بکەن، ڕەنگە بەو شێوەیە بتوانن لەگەڵ لایەک لەلایەکانی حزبی دەسەڵات حکومەت پێکبھێنن، ئەوەش سەرکەوتنێکی زۆر گەورەیە".
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەوە بخوێنەرەوە:
https://www.awene.com/detail?article=117129