لە چەند کاتژمێری داهاتوو مووچە دابەش دەکرێت
  2024-10-14       1797       

بەگوێرەی میدیای نزیک لە حکومەتی هەرێم لە چەند کاتژمێری داهاتوو پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات.

ئاوێنە:  ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، میدیای نزیک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، چەند کاتژمێرێکی تر لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەمان میدیا ئاماژەی بەوەدا، بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون کە ئەگەر تاوەکو ٢٤ کاتژمێری داهاتوو پارە لە بەغداوە نەنێردرا دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ بکرێت.

هەروەها دەشڵێت: پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی نۆ لەبەردەست نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان ٣١٤ ملیار دینار کورتهێنانی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر تاوەکو ٢٤ کاتژمێری داهاتوو بڕی ئەو کورتهێنانە نەنێردرا ئەوا لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

هەر بەپێێ زانیارییەکان، لە چەند کاتژمێری داهاتوو پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات و تاوەکو ڕۆژی شەممەی داهاتوو سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×