بافڵ تاڵەبانی لە دهۆك: هاتوین ئێوە رزگار بكەین لەم رژێمە پۆلیسییەی ئێرە
  2024-10-14       750       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە وتەیەكدا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی حزبەكەیدا لە دهۆك وتی، هاتومەتە دهۆك و بادینان تا ئەو رژێمە دیكتاتۆرە دەربكەین، تا ئازادی بگەڕێنینەوە بۆ ئێوە. وتیشی، هاتوین ئێوە رزگار بكەین لەم رژێمە پۆلیسییەی لێرە دامەزراوە.

ئاوێنە: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سەرۆكی یەكێتی، له‌ وتارێكدا له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌ دهۆك رایگه‌یاند، "هاتومەتە دهۆك و بادینان تا ئه‌و رژێمه‌ دیكتاتۆره‌ ده‌ربكه‌ین و تەنیا یەكێتی دەتوانێت كۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنێت".

وتیشی، "میللەت چیتر بەرگەی ئەم زوڵمە و ستەمە ناگرێت وغەدرێكی زۆر لە پارێزگای دهۆك كراوە".

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی باسی لەوەشكرد، "هاوڵاتیانی دهۆك خۆڕاگرن نەك پارتی، ئەو حزبە یەكڕیزی نازانێت" وتیشی، هاتوین ئێوە رزگار بكەین لەم رژێمە پۆلیسییەی لێرە دامەزراوە.

ئەوەشی خستەڕو، "پێش دوساڵ داواكاریەكی شەخسیم لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی هەبو، داوام كرد لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریایی دیموكرات یەكدی ببنن، بەڵام ڕاوێژكارەكانی باش نەبون و بەقسەی نەكردم".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×