برا کاندیدەکەی مەلا کرێکار: ھیچ پشتگیریەکم ناکات
  2024-10-15       1513       
مەلا کرێکار

وەلید فەرەج ئەحمەد، برای مەلا کرێکارو کاندیدی بزوتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەکات لەرێگەی خێزانەکەیەوە ھەواڵی مەلا کرێکاری برای دەزانێت، ئەو دەڵێت "مەلا کرێکار ھیچ پشتگیریەکی من ناکات".

 

ئاوێنە: وەلید فەرەج بەئاوێنەی راگەیاند "مەلا کرێکار موڵکی ھەموو کوردو وڵاتانی دیکەشەو کەسێکی جیھانیە، تاکەکەسە خیانەتی نەکردووە، لەوەتەی خراوەتە زیندانەوە ھەتا ئێستاش قسەم لەگەڵ نەکردووە، چونکە ئەو ناتوانێت لەگەڵ خەڵکی پێنج وڵات قسە بکات کە یەکێک لەو وڵاتانە عێراقە".

راشیگەیاند " لەرێگەی خێزانەکەیەوە ھەواڵی دەزانم، ئەوەندەی من بزانم ھیچ پشتگیریەکی من ناکات، چونکە جیاواز لەو پشتگیریەی لەبزوتنەوەی گۆڕانی کرد، پشتگیری هیچ کاندیدێکی نەکردووە". 

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەوە بخوێنەرەوە:

https://www.awene.com/detail?article=117136

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×