دادگاى دەستوریى تورکیا لەبارەى عەبدوڵا ئۆجەلانەوە بڕیارێکى دەرکرد
  2024-10-14       856       

دواى ئەوەى دادگایەکی تورکیا بەتۆمەتى وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپ"و "چەرخا شۆڕشە"، سزاى زیندانى بەسەر هاوڵاتییەکدا سەپاند، دادگاى دەستورى تورکیا بڕیاریدا، ئەو دروشمانە دەچنە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕینەوە.

ئاوێنە: دادگای دەستووریی تورکیا، کە باڵاترین دەسەڵاتی دادوەرییە لەوڵاتەکە، بڕیاریدا بەوەی هەریەک لەدروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "چەرخا شۆڕشە" دەچنە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕینەوە.

دادگای ئەردەخان، بەهۆی وتنەوەی دروشمەکانەوە سزای پێبژاردن و زیندانیی بە تاوانی پروپاگەندە بۆ "تیرۆر"، بەسەر هاوڵاتییەکدا سەپاندبوو.

سزاکە لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا و هاوڵاتییە سزادراوەکە لە 11ـی شوباتی 2022دا لە دادگای دەستووری بە داواکاریی ئەوەی "مافی ئازادیی بیروڕا و رادەربڕینی پێشێلکراوە" سکاڵای تۆمارکرد.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×