بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلوول بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشەممە، مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی ئەیلوولی ھەرێمی کوردستان لە ڕێکاری کارگێڕییە و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا شایستەی ھەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم بانکی ناوەندی.و حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی ئەیلوول خەرج دەکات.
وتیشی: “مانگەکانی دیکەی ساڵی ٢٠٢٤ ھیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی ھەرێمدا نابێت و لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراقدا دابەش دەکرێت”.
پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو کە مووچەی مانگی ئەیلوول نزیکەی 305 ملیار دیانر کورتهێنانی هەیە.