به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتى، كه پێشتر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند بوه، وازی له یه‌كێتى هێناوه و چوه ڕیزی حزبه‌كه‌ى لاهور جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی پێشوی یه‌كێتی.
ئاوێنە: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستكه‌وتوه، ڕێبوار عومه‌ر كه به (ڕێبوار جاف) ناسراوه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتى كه له ساڵى 2014ه‌وه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ بوه تا ساڵى 2023 و له ئێستاشادا به‌رپرسی وێستگه‌ى سلێمانى ده‌زگاى زانیاری بوە، وازهێنانى خۆى له یه‌كێتى ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌چێته ڕیزى به‌ره‌ى گه‌له‌وه.
به وته‌ى سه‌رچاوه‌كه: "ژماره‌یه‌كی زۆر له كادیرانی یه‌كێتى و خزمه‌كانی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ى یه‌كێتى، پشتیوانى لێده‌كه‌ن و هاوشانی ئه‌و وازهێنانى خۆیان له یه‌كێتى ڕاده‌گه‌یه‌نن".