كاردۆ محەمەد: گۆڕانكاری بەوانە ناكرێت كە خۆیان سەرچاوەی كێشەكانن
  2024-10-15       143       

سەرپەرشتیاری كەمپینی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری هەولێر رایدەگەیەنێت: گۆڕانكاری بە ئەو كەسانە ناكرێت خۆیان سەرچاوەی كێشەكانی هەرێمی كوردستانن و ئاشكراشیكرد؛ تا تاكە گۆڕانخوازێك مابێت ئومێدی گۆڕانكاری هەیە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كاردۆ محەمەد، سەرپەرشتیاری كەمپینی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری هەولێر رایگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی پڕۆژەی گۆڕانكاریییە و گۆڕانكاری بە ئەو كەسانە ناكرێت خۆیان سەرچاوەی كێشەكانی هەرێمی كوردستانن.

وتیشی: یەكێك لە كێشەكانی هەرێمی كوردستان نەبونی دامەزراوەیە، بۆیە تا تاكە گۆڕانخوازێك مابێت ئومێدی گۆڕانكاری هەیە.

سەرپەرشتیاری كەمپینی لیستی (114)ـی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی درۆ و دراو و چەك نییە، بەڵكو خاوەنی پڕۆژە و دەنگی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×