دەستەی داكۆكی: لەگەڵ ڕەیـان کـلـدانی كۆبوینەوەو بەمزوانە مژدەی خـۆش دەبیستن دەربارەی تەوتینی موچە
  2024-10-15       172       

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ رەیان كلدانی كۆبونەتەوەو باسیان لە تەوتینكردنی موچە كردوەو بەمزوانە مژدەی خۆش دەبیستن دەرەبارەی تەوتینكردنی موچە.

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە دەستەكەیان سەردانی ڕەیـان کـلـدانی، سەرۆکی جوڵانەوەی بـابـلـیونی کردوە لەسلێمانی و لەدیدارەکەدا باس لە تەوتینکردنی موچە  لە بانکە فیدڕاڵیەکانی عێراق کراو هەوڵ و پاڵپشتییەکانی ناوبراو و د. غـالـب محەمەد بەرز نرخێنران.

دەستەكە وتوشیەتی، بەمزوانە مژدەی خـۆش دەبیستن دەربارەی تەوتینکردنی موچەو ڕزگاربونی یەکجاری هەموان لەدەستی موچە دزەکان و بەمزوانە موفاجەئەیەکی ترمان دەبێت بۆ هەموان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×