بەختیار غەریب، کاندیدی لیستی ھاوپەیمانیو بەرپرسی ڕاگەیاندنی ھاوپەیمانیەتیەکەیە ئاماژە بەوە دەکات تا ئێستا لەدھۆک پارتی نایەڵێت بارەگا بکەنەوە، ئەو دەڵێت "کاندیدانمان لەو شارە دوکانێکی وردەواڵەفرۆشتنیان بۆ خۆیان کردوە بەشوێنی بانگەشە بۆ ھاوپەیمانیەکە".
ئاوێنە: بەختیار غەریب بەئاوێنەی راگەیاند داوایان لەسەرجەم لایەنە سیاسیەکان کرد ھاوپەیمانیەک بۆ ئەم ھەڵبژاردنە پێکبھێنن، بەڵام ھیچ لایەنێک ئامادەی نەبوو ببێتە ھاوپەیمانیان، لەبەرئەوەی بەرژەوەندیان لەگەڵ دەسەڵات رێگر بووە، ئەو وتی "نەک هەر ھاودیدانمانو دەنگدەرەکانمان، بەڵکو کاندیدەکانیشمان لەلایەن حیزبی دەسەڵاتەوە دەکڕدرێت لەسلێمانیو ھەولێریش، ئەوانەی رۆشتوون لەم کاتی ھەڵبژاردنەدا پۆستەرو فلیکسی ھەڵبژاردنیشیان بۆ ئامادەکراوە، کە دوو ئەندامی سەرکردایەتیو حەوت کاندیدین، ئەمەش جۆرێکە لەغەدر لەئێمە دەکرێت".
وتیشی "رێگریمان لێکرا کۆنگرەی دووەمی ھاوپەیمانیەکەمان ببەستین لەچەند مانگی ڕابردووداو تا ئێستاش لەدھۆک پارتی نایەڵێت بارەگا بکەینەوە، کاندیدانمان لەو شارە دوکانێکی شت فرۆشتنی خۆیان کردوە بەشوێنی بانگەشە بۆ ھاوپەیمانیەکە، کە ئارام قادر سەرۆکایەتی دەکات".
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەوە بخوێنەرەوە:
https://www.awene.com/detail?article=117129