کاندیدێکی تورکومان: زۆربەی کاندیدە تورکومانەکان سەر بەپارتی‌و یەکێتین
  2024-10-14       615       

کاندیدێکی تورکومان لەبازنەی سلێمانی دەڵێت "زۆربەی کاندیدەکانی تورکمان سەر بەپارتی‌و یەکێتین‌، ھێزەکانی دەسەڵات دەتوانن بەسێ ھەزار چەکداری خۆیان بڵێن بڕۆن دەنگ بەو کاندیدانە بدەن‌و دەریانبچێنن".

ئاوێنە: ھیجران عەباس، کاندیدی سەربەخۆی تورکمان لەسلێمانی بەئاوێنەی راگەیاند "ئەگەر لایەنێکی سیاسی لەپشتت نەبێت زۆر زەحمەتە مثة اث/لاتشقيىثيش دەربچیت، سەرجەمی کاندیدەکانی تورکمان کە لەکفری خۆیان کاندید کردووەو زۆرترین خێزانی تورکومان لەخۆدەگرێت، ناتوانن سێ ھەزار دەنگ کۆبکەنەوە، لەکاتێکدا ھێزەکانی دەسەڵات دەتوانێت بەسێ ھەزار چەکداری خۆیان بڵێن بڕۆن دەنگ بەفڵان کاندید بدەن، ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین کار بۆ هەندێ کاندید کراوەو لەبەرئەوە قورسە من بتوانم کێبڕکێی ئەوان بکەم کە کاندیدی حزبە دەسەڵاتدارەکانن".

راسیگەیاند "ئێستا کاندیدانی تورکمان لەبازنەی سلێمانی وەک یانزە پەرلەمانتارەکەی پێشووی پێکهاتەکانی پەرلەمان وان کە بێلایەن نەبوون، بەبێ ناوھێنان دەزانم کاندیدەکانی دیکەی تورکمان سەر بەپارتی‌و یەکێتین".

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەوە بخوێنەرەوە:

https://www.awene.com/detail?article=117056

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×