لەلایەن ئێرانەوە سزای زیندانی بەسەر ژنێکی کورددا سەپێندرا
  2024-10-16       159       

ئاژانسی هەرانا بڵاوی کردەوە، ژنێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێران بە ١٠ مانگ زیندانیی کردن سزا درا، دەشڵێن: بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت” تۆمەتبار کراوە.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەرانا سەبارەت بە دادگایی کردنی ژنێکی کورد لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیرانەوە بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ژنێکی کورد بە ناوی زەهرا ساجدینیا تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ـی دادگای کەیفەری ٢ـی شاری بۆکان بە ١٠ مانگ زیندانیی کردن سزا درا.

ئاماژە بەوەشکراوە، زەهرا ساجدینیا بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت” تۆمەتبار کراوە.

دەشڵێن: خێزاندارە و دایکی سێ منداڵە.

جێی باسە، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا پاش بانگکردن بۆ ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ زیندانیی ورمێ گوازرایەوە، بەڵام دوای کۆتایی هێنانی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×