وەزارەتی خوێندنی باڵا سێ ڕۆژ پشووی بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: رۆژانى ١٩ و ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە پشووى فەرمى دەبێت لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و تایبەتەکان".
خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکان و دامەزراوەکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم دەگرێتەوە.